تەقینەوە گەورەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست

وتار/ 05/11/2017 977 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

تەقینەوە گەورەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست

لەماوەیەکی کەمدا چەند روداوێکی چاوەروان نەکراو روودەدەن، ئەمەش گۆڕانکاریەکی نوێ لە ناوچەکە دەهێنێتە ئاراوە.

پەشیمان بوونەوەی پارتیش لە رێکەوتنەکەی لەگەڵ عیراق سەبارەت بە ئیبراهیم خەلیل لەچەند رۆژی رابردودا بۆ ئەو گۆرانکاریە تازانە دەگەڕیتەوە. پارتی دەیەوێت دەستی دەستی بکات بە عیراق لە لایەک تا فشار لسەر شیعە لەناوچەکە زیاتر دەبێت، لە لەیکی ترەوە تا دنیا تەواو سارد دەبیت و دەبیتە وەرزی سەماو سۆڵە، ئەوکات سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەناو بەفردا شەڕیان پێ ناکرێت، بەمەش دەیەوێت تەنازولی زیاتر نەکات لەسەر ئەو زنجیرە تەنازولانەی کە پێێ کراوە.

هەڵگەرانەوەی هاوکێشەکە دەستی پیکردوە

رۆژی هەینی سەرۆکوەزیرانی ئیسرایل بنیامین نەتانیاهۆ لە لەندەن وتی ئێران دەستی خستۆتە ناو ولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست بە راستەوخۆ یان لە رێگەی وەکیلەکانیەوە، وتیشی ئێمە هاوپەیمانی لەگەڵ چەند ولاتێکی سونەی ناوچەکە دەبەستین کە بە خەیاڵی کەسدا نەهاتوە، وتیشی "ئەگەر دەستێوەردانەکانی ئێران نەبووایە ئەو هاوپەیمانیەتە نەک روی نەدەدا بەڵکو بە خەیاڵی کەسیشدا نەدەهات".

دوای شکستەکەی ریفراندۆم نەتانیاهۆ هەوڵێکی دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ کورد، دوێنێ لە لەکاتی پشکەشکردنی وتاریکدا لە سەنتەری "شاتام هاوس" لە لەندەن نەتانیاهۆ وتی ریکەوتنامەی سایکس بیکۆ هەڵوەشاوەتەوە. هەروەها وتی "هەوالە خۆشەکە ئەوەیە کە چەند ولاتیکی ئیسلامی نوێخوازی ناوچەکە لە دەوری ئیسرائیل کۆبونەتەوە، ئەمە ئەو شتەیە کە هەرگیز پێشبینیم نەکردوە".

ئیسرایل ناوی وڵاتەکانی نەهێنا بەڵام پیشبینی دەکرێت ولاتانی کەنداوبێت و دیارترینیان سعودیە بێت.

هەمان ئەو رۆژەی کە نەتانیاهۆ ئەو قسانەی کرد، سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی لوبنان گەیشتە سعودیە، رۆژی دواتر شەممە 4/11/2017 حەریری لە کەناڵی عەرەبیەی سعودیەوە دەستلەکارکیشانەوەی خۆی راگەیاندو وتی مەترسی کوشتنی لەسەرە، چونکە حیزبوڵای سەر بە ئێران خۆی لە لوبنان  سەپاندوە و حکومەتێکی سەربازی لە لوبنان دامەزراندوە. دوابەدوای ئەوەش ئێران وتی ئەمە دەستی سعودیەو ئەمەریکایە دژ بە ئیران.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمەریکا هاوینی رابردوو پرۆژەیەکی پەسەندکرد بەناو "کاتسا" کە بەشیکی تایبەتە بە ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران، کە تێیدا ٤٠ کەسایەتی و کۆمپانیاو دەزگاو زانکۆی ئێرانی خستۆتە ئەو لیستەوە کە پارەکانیان بلۆک دەکرێت کە هەمویان سەر بە سوپای پاسدارانن، هەروەها رێگە لە چالاکی ئەو سوپایە دەگرێت لە دەرەوەی ئێران، کە ئەویش هەریەکە لە "حەشدی شەعبی و حزبوڵای لوبنان و گروپە چەکدارەکانی تری سەر بە ئیران لە سوریا دەگریتەوە".

لەم نێوەندەشدا لە رۆژئاوای کوردستان هیزەکانی سوریای دیموکرات بە رابەرایەتی یەپەگە لە سوریا رەقەیان ئازاد کردوە بە نیازن بەرەو ئەلبوکەمال برۆن لە سنوری نیوان عێراق و سوریا و نزیک لە ئوردن، بەڵام ئێران بۆ رێگری لەمە وتی سوپای سوریا بەمزوانە هێرش دەکاتە سەر رەقە، ئەمەش وەکو دژایەتیکردنی ئەمەریکا دێت لە ناوچەکە. هەر هەمان ئەو رۆژە ئەمریکا وێنەی ژنهێنانی حەمزە بن لادنی کوری ئوسامە بن لاندی لە ئیران بلاو کردەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە ئێران پشتی تیرۆر دەگرێت.

لەکاتێکدا کورد رەقەی لە داعش پاککردەوە بەلام دواتر ئیران و سوریا دەیانەوێت پەلاماری بدەن، ئەمەش دژایەتی ئآشکرای ئەمەریکایە، هاوکات ئۆردۆغان مەسەلەکەی قۆستۆتەوە بۆ زیاتر دەستیوەردان لە شاری ئەدلیب و گەمارۆدانی عەفرین، رەنگە ئیران لە پرسی کوردا وەکو هاوپەیمانێک سەیری تورکیا بکات و  بیەوێت لەبەرامبەر بێدەنگکردنی تورکیا لە پرسی کەرکوک، ئێرانیش بیدەنگ بێ بەرامبەر بە دەستیوەردانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، بەلام ئەمە بۆ تورکیا هێندە ئاسان نابێت، چونکە ئەمەریکا رێگە بەوە نادات و دواجاریش تورکیا لەبەرەی سونەوە نزیکترە تاوەکو شیعە.

پشتگیریکردنی ئەمەریکا بۆ هیزەکانی سوریای دیموکرات لەکاتیکدایە ئەمەریکا پشتی عێراقی گرت بۆ گەرانەوەی سوپا بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، ئایا ئەمە دوو روویی ئەمەریکا ناگەیەنێ؟  نەخێر دووفاقی نیە بەڵکو بارزانی ناچاری کرد ئەم بڕیارە بدات.

لەراستیدا ئەمەریکا دەیویست کورد بەشێک بێت لەو ستراتیژە نوێیە بۆ ئەوەی نەهێلێت عێراق بکەوێتە دەستی ئێران هەروەها لە سوریاش کورد بەشیک بیت لە ستراتیژەکەو نەهێلیت سوریا بکەویتە دەستی ئیران ئەمە سەرەرای هاوپەیمانێتی کورد و ئەمەریکا لە هەردو ولاتەکەدا دژ بە داعش.

ئەمەریکا دەیوسیت کورد پشتی عەبادی بگرێت لە هەلبژاردنی دهاتودا و نەهێڵیت نوری مالیکی سەر بە ئیران بگەریتەوە سەر شانۆی سیاسی، بەلام بارزانی بەهۆی بچووک بیرکردنەوە لەمە تینەگەیشت و خەریک بوو ئەو کۆشکەی ئەمەریکا دروستی دەکرد لێی تێکبدات بە هۆی ریفراندۆمەوە دەنگی مالیکی دلیر بوو، هەربۆیە ئەمەریکا ناچاربوو پشتی عەبادی بگرێت تاکو بەهیز دەرکەوێت، ئەگەرچی دەیزانی قاسمی سلیمانی شەرەکە دەکات بەڵام خۆی لێ گێل کرد، چونکە ئەو ویستی عەبادی بە بەهیزی دەربکەوێت بەرامبەر بە کورد، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لە بەرامبەر نوری مالیکی نەدۆڕێت.

ئەمەریکا تا ناوەراستی ساڵی داهاتوو پشتگیری بەهیزی حکومەتی عێراق و لاوازی هەریمی کوردستان دەکات. بەڵام دوای ئەوەی دەیەوێت ساڵی داهاتوو کورد هەڵبژاردن بکات، ئەوکات مامەلە لەگەل براوەکانی هەڵبژاردندا دەکات، ئەگەر براوەکان دیسانەوە یەکێتی و پارتی بن ئەوا دەستیان بۆ شل ناکات چونکە ئەوانی تاقیکردۆتەوە رەنگە هەر بە توندی لەگەلیان بمێنێتەوە. بەلام ئەگەر هیزی نوێ بێتە کایەوە رەنگە پشتگیریەکی بەهیزی بکات بۆ ئەوەی ئەزمونێکی نوێ لە کوردستان بچەسپێنێت کە زیاتر ئەزمونێکی پەرلەمانی دیموکراتیە کە ریز لە مافی مرۆڤ بگرێت کە ریزگرتن لە مافی مرۆڤ لە پرۆژەی "کاتسا"ی ئەمەریکا هاتوە، ئەمەریکا دەیەوێت هەرێمی داهاتوی کوردستان هەر هیچ نەبێ کەمتر نەبێ لە ئەزمونە سەرکەوتوە کەمتەمەنەکەی رۆژئاوای کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌