شه‌ریکی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی له به‌ر ده‌رگایه.
وتار/
04/11/2017
823 جار بینراوە
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
شه‌ریکی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی له به‌ر ده‌رگایه.
د. محمد آمین
سیاسەت ، مێژوو وە شەڕ پەیوەندیەکی جدلی (Dialectic) ی بەردەوامیان لەگەڵ یەکدا هەیە کە دەتوانرێ لەچوارچێوەی بیری فەلسەفەییدا شڕۆڤەیان بۆ بکرێت . ئەمەش ئەمەمان پێ دەڵێت : ئەگەر سیاسەت لەهەر بوارێک‌دا بۆ هەر مەبەستێک بریتی بێت لە بەرنامەدانان و ئیدارەکردنی هەر کار‌و شوێنێ ( مال ، دامەزراوە یان ولات ) بۆ بەدەست هێنانی جوانترین ، باشترین وە مەبەست ترین ئامانج ، وە هەروەها کە شەر کاراترین و تیژترین ئامرازی سیاسەت بێت ، ئەوا مێژوو سێبەری ئێستا‌و داهاتووە بۆ سیاسەت ، ژیان و روداوەکان لە سەر ئاستى تاکەکان ، میلەتان و هەتا بۆ دامەزراوەو دەوڵەتان و جیهانیش
.
بۆ ئەوەی بزانرێت کەی شەڕ وەک ئامرازێک بەکاردێت یان کەی شەڕ دێتە ئاراوە جا لەسەر هەر ئاستێک بێت پێویستە بزانین کە سیاسەت جا هەر سیاسەتێک بێت لە چ شوێنێکدا گەیشتۆتە حاڵی بێ دەرەتان کە لە ئەنجامدا دەبێت پەنا بۆ ئامرازی جەنگ بەرێ .
لەبەرئەوە ئەگەر خوێندنەوەی تەواومان هەبێت بۆ سیاسەت و مێژوو دەتوانین ئاسۆی شەڕە کان و پانتاییەکانی شەرو ئامانجەکانی پەی پی بەرین .
ئێستا سیاسەتی ئابوری ، نەتەوەیی ، جیۆسیاسى وە جیۆ ستراتیجی ئامرازی تیژ‌و کارای خۆی کە جەنگە خستۆتە کار و مێژووش ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ شاهیدى رەوایەتى هەر یەکێ لەم شەرانە کە هەموان بەو پەرى توانایان کەرەسە سازى بۆ ئەکەن / خۆیانى بۆ ئامادە ئەکەن بە تازەترین و کوشندە ترین کەرەسەى شەر .
ئەمرۆ مێژوو بەجۆرێک ئامادەیی هەیە نەک هەر بۆ ئێستا بەڵکو پێش ئێستاش کەوتووە بۆ بینینی دواى ئێستا وە رۆڵ بینینی بۆ داهاتو / سبەى . ئێستا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەموو جەنگە ئابوری ، جوگرافی ، نەتەوەی ، ئاینی و شارستانی هەتا جەنگی نفوز‌و سەربازیەکانی تیا چڕبۆتەوە کە هە موویان رەهەندى مێژوییان هەیە وە زۆربەى ئەم ئەم لایەنانەش کە بەشدارى ئەم شەرانە ئەکەن ئەگەر هەموشیان بەبەڵگەى / سەنەدى مێژویی بەشدارى هەر یەکێ لەم شەرانەدا ئەکەن وەک رەوایەت دان بۆ بوشدارى کردنیان جا ئەم مێژوە لە 1400 سالەوە دەست پێ ئەکا تا ئەم چارەگە سەددەى کۆتایی کە لە دواى روخانى یەکیەتى سۆڤیەتەوە هاتۆتە ئاراوە .
له به‌رده‌وامی رووداوه‌کانی سووریه ، شه رو ناکۆکی شیعه‌و سوننه که آیران و سعودیه جه‌مسه‌ره سه‌ره‌کیه‌تی ، کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه که ته‌وه‌ره‌که‌ی کوردوستان و فه‌له‌ستینه وه هه ره‌ها کیشه‌ی جیۆسیاسی و ستتراتیجی و ئابووری که نه‌وت و گاز پاڵنه‌رو ره‌گه‌زی سه‌ره‌کیه‌تی ناوچه‌ی رۆژهه لاتی ناوه‌راست به‌م نزیکانه ئه‌خاته به‌ر شه‌ریکی ناووچه‌یی گه‌وره هه تا جیهانی ئه‌گه‌ریکی به هیزه ئه گه ر له سنو‌ری ناوچه‌که‌دا کۆنترۆڵ نه‌کرئ ، به مه‌به‌ستی یه‌ک لاکردنه‌وه‌ی کیشه‌کان هه رلایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
ئه‌مه‌ی که په‌یوه‌ندی به کوردوستانه‌وه هه یه ،ئه‌بیته‌چه‌ق و راره‌وی هیزه به‌گژاچوه‌کان، وه ئه‌گه‌ر کورد گۆرانکاری ریشه‌یی له فکرو ئامانج و به‌ریوه به‌رایه‌تی دا نه‌کا وه‌ک هه میشه ئه‌بیته‌وه سووته‌مه‌نی شه‌ره‌کانی خه‌لکی تر که ئه‌نجامه‌که‌ی ئاش به‌تاڵ و کۆره‌و له ده‌ست دانی خاک و سه‌روه‌ریه ، که ئاش به‌تاڵی ئیستا به که‌وتنی که‌رکوک تازه‌ترین به‌ڵگه‌و نموونه‌یه .
نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
19/06/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
24/03/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
04/02/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
30/12/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/11/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/09/2019