ئایا بارزانی ئەڕوات؟
وتار/
26/10/2017
1345 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
ئایا بارزانی ئەڕوات؟
ئیبراهیم عەباس
تایبەتمەندییەک کە لە کەسایەتی هەر دکتاتۆرێک و سەکردەیەکی
محافزەکار هەیە ئەوەیە: هەمیشە گەل و هاونیشتمانانی وڵاتەکانیان لە گرەو لەسەر مەتەڵدا
ئەهێڵنەوەو هەمووشتێک بەقەدەری بڕیارە نەزانراوەکانی خۆیان ئەسپێرن. بارزانیش چ وەکو
دکتاتۆرێک و چ وەکو پیاوێکی سونەتی نەریتپارێز، هەڵگری ئەو سیفاتانەیە کە لە سەرکردە
فاشیلەکانی مرۆڤایەتیدا هەیە و هەرگیز ناکرێت چاوەروانی ئەوە لەو پیاوە بکرێت بۆجارێکیش
بڕیارێکی دروست بدات.
هیچ رووداوێک وەکو ریفراندۆمە ساختەکەی ئەیلولی ٢٠١٧ هەقیقەتی
مەسعود بارزانی دەرنەخست، ئەو نەریتپارێزییەی نیشانیداین کەچۆن بارزانی هەمیشە بەدوای
پاراستنی نەریتەکانی خۆیەوەیەتی و چۆنیش لەجیاتی نەخشەو پلانی دەوڵەتمەدارانە،
هاوشێوەی دکتاتۆرەکانی مێژوو گرەو لەسەر ئایندەو چارەنووسی گەل و وڵاتێک ئەکات و بینیشمان
سەرئەنجام گرەوەکەی بە ئاسانی دۆڕاند.
خەریکە ئەبێتە دوو رۆژ لەناو راگەیاندن و سۆشیال میدیای
پارتی پرسی رۆیشتن یان دەسلەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی خراوەتە رۆژەڤ و لەم لاشەوە
هەر خۆیان پێشمەرگەی بەدبەخت هان ئەدەن بڵێن گەر بارزانی نەبێت ئەوان بەرەکانی جەنگ
چۆڵ ئەکەن؟! هەر ئەوەندەشنا رۆشنبیرە بەکرێگیراوەکانیشیان را ئەسپیرن بڵێن نابێت
بارزانی بڕوات! چونکە ریفراندۆم سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو پێویست ناکات ئەندازیاری
ریفراندۆم بڕوات؟!.
وەکو ئاماژەم پێدا هەموو شتێکی بارزانی بووە بە مەتەڵ و
دیار نییە ئەڕوات یان دیسان خۆی بەسەر ئیرادەی خەڵکدا ئەسەپێنێت، چونکە:
١/ ئەم بەناو سەرۆکەی هەرێم هەرچی بێ یاسایی
هەبوو کردی بۆ ئەوەی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.
٢/ بەئاشکرا دەستی کردە تاڵانکردنی داهاتی خەڵکی
کوردستان و رووبعە مووچەشی نەدایە مووچەخۆران تەنها بۆئەوەی خەڵک بەژیانی خۆیانەوە
سەرگەرم بن و پۆپستە ناشەرعییە خۆسەپێنەکەی مەسعود بارزانی یان لەبیر بچێتەوە.
٣/ بێ هیچ ئامادەکارییەک و پاڵپشتییەک، ریفراندۆمێکی
ساختەی بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاند و کوردی چارەگە سەدەیەک بۆ دواوە گەڕاندەوەو
نیوەی خاکی کوردستانی دۆڕاندو سەدان کەسی کرد قوربانی و سەدان هەزار کەسی بەدەرکردن
لەماڵەکانیان دا.
کەوابێت بەناو سەکردەیەک هەموو ئەمانە نەبینێت، نەک هەر
ئەوە خاوەنی ئەو بەڵێنە نەبێت کە وتی سەری خوێ بۆ ریفراندۆم دائەنێت؟! ئایا چۆن دەسبەرداری
دەسەڵات ئەبێت لەکاتێکدا رێک لەوکاتەی باسی رۆیشتنی بارزانی ئەکرێت، پەرلەمانی
کوردستان کە مەسعود بارزانی و سەرانی یەکێتی، کردوویانەتە مەجلیس تەشریعییەکەی بەعس،
لە سەبقەیەکی ژێربەژدا بێ هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی مۆڵەتی مانەوەی تەمەنی یاسایی
خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانیان بۆ نزیکەی ساڵێک درێژ کردۆتەوە و هیچ گرەنتیش
نییە جارێکی تر ماوەکە هێندەی تر یان زیاتر درێژنەکەوە.
کەواتە پێدەچێت بێدەنگی بارزانی لەم دۆخەداو هێنانە پێشی
پرسی رۆیشتنی سیناریۆیەک بێت بۆ جولاندنی سۆزی خەڵک و بارزانی لەمەدا زۆر لێهاتووە!!.
چونکە ئەم سەرکردەیەی کورد راستگۆ نییەو هەمیشە بەدوای فێڵی نوێ و درۆی نوێییە بۆ
مانەوەی خۆی.
خۆ رەنگیشە بارزانی دەست لە پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبگرێت
و لەگەڵ خۆیدا کۆتایی بە سەرۆکایەتی هەرێم بێهێنێت و ئەو مەجلیس تەنفیزییەی بەناوی
سەرکردایەتی باڵای سیاسی کوردستان دروستی کردووە، بکاتە شوێنگرەوەی سەرۆکایەتی هەرێم!
کە ئەمیان بۆ بارزانی بێ کێشە ترە، چونکە نە پێویستی بەهەڵبژاردنەو نە کەسیش ئەتوانێت
دوای بکات، چونکە دانانی کۆشکی سەرۆکایەتی هەرێم لە سەری رەش، لەو هاوینە هەوارەی
لە گفتوگۆکان و مفاوەزەتەکانی ١٩٩١ سەدام حوسێنی دکتاتۆر بە مەسعود بارزانی هاوڕێی
بەخشی، ئاماژەی روون کە تا بەخوێن نەڕوات بارزانی دەستبەرداری خەون و ئاوات و ئایندەی
خەڵکی کوردستان نابێت و دەست لە بردنی داهاتی وڵات هەڵناگرێت.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021