بيدعه‌كانى جومعه: 8- وتنى: (أنصتوا لاستماع الخطبتين)
وتار/
26/10/2017
721 جار بینراوە
إحسان برهان الدين
بيدعه‌كانى جومعه: 8- وتنى: (أنصتوا لاستماع الخطبتين)
پاش ته‌واو بوونى بانگ وپێش ئه‌وه‌ى وتارخوين سه‌ركه‌وێته سه‌رمينبه‌ر ، له هه‌ندێك مزگه‌وتدا بانگده‌ر به دنگێكى به‌رز فه‌رمان به خه‌ڵكى ده‌كات بێ ده‌نگ بن و له كاتى وتاره‌كه‌دا كه‌س قسه نه‌كات و پييان ده‌ڵێت: (أنصتوا لاستماع الخطبتين) واته: گوێبيستى هه‌ر دوو خوتبه‌كه بن!
به گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمووده صه‌حيحه‌كان ، به‌ڵكو له‌فه‌رمووده‌ى لاواز و بێ بنه‌ماشدا نه‌هاتووه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و سه‌رده‌مه‌كانى دواى خۆى بانگده‌ر ئه‌م قسه‌يه‌ى كردبێت، بۆيه ئه‌م كاره بيدعه‌يه له دينى خوا‌و زيادكردنێكه وه‌كو ئه‌وه‌ى شه‌رع ڕێى به‌م كاره باشه نه‌بردبێت و ئه‌وان ڕێيان پێ بردبێت.
ساڵانى پێشتر ئه‌م بيدعه‌يه له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كان ده‌كرا و فه‌رمووده‌يه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوى درێژيشيان پێش ئه‌و وته‌يه ده‌خوێنده‌وه و خه‌ڵكيش ته‌واو ڕاهاتبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و بيدعه‌يه ، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا ته‌واو كه‌م بووه‌ته‌وه.
يان له خوتبه‌ى دووه‌م كاتێك وتارخوێن ناوى پێغه‌مبه‌ر ده‌هێنێت بانگده‌ره‌كه خۆى ئاماده كردووه و يه‌كسه‌ر به‌دوايدا ده‌ڵێت صلى الله تعالى عليه وسلم، يان له دواى ناوهێنانى خه‌ليفه‌كان ده‌ڵێت رضي الله تعالى عنه، هه‌موو ئه‌وانه بيدعه‌يه‌كى بێ بنه‌مايه له دينى خوا و زياد كردنێكه هه‌ڵقوڵاوى جه‌هل و خۆشويستنى بيدعه‌و نه‌ناسينى سوننه‌ته، سوپاس بۆ خوا ئه‌م ديارده‌يه‌ش ته‌واو كه‌م بووه‌ته‌وه.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح ا فه‌رموويه‌تى: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) واته: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
زۆرێك له زانا هاوچه‌رخه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌م بيدعه كردووه، بۆ نموونه ابن باز ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له‌م باره‌وه پرسيارى لێ كراوه‌و فه‌رموويه‌تى: (هذا العمل ليس له أصل في الشرع بل هو بدعة).
هه‌روه‌ها پرسيار له (اللجنة الدائمة) كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر وتارخوێن ناوى پێغه‌مبه‌رى هێنا صلى الله عليه وسلم يان صه‌له‌واتى دا نوێژخوێن پێويسته به ده‌نگێكى نزم له‌گه‌ل خۆي‌دا ئه‌ويش سه‌ڵه‌وات بدات : ( إذا صلى الخطيب على النبي صلى الله عليه وسلم فيصلي المستمع من غير رفع صوت ) . ( فتاوى اللجنة الدائمة 8/217).
هه‌روه‌ها پرسيار له شێخ (ابن عثيمين) كرا له‌و باره‌وه فه‌رمووى :( إذا ذكر الخطيب النبي صلى الله عليه وسلم فإن المستمع يصلي عليه سراً ، حتى لا يشوش على من حوله ) مجموع فتاوى ابن عثيمين ( 16/166 ) واته: ئه‌گه‌ر خه‌تيب ناوى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ى هێنا گوێگر سه‌ڵه‌وات ده‌دات به نهێنى بێ ئه‌وه‌ى ته‌شويش بۆ ده‌ورو به‌رى خۆى درووست بكات.
إحسان برهان الدين
نوێترین نوسینەکانی إحسان برهان الدين
-
إحسان برهان الدين
24/02/2020
-
إحسان برهان الدين
30/11/2017
-
إحسان برهان الدين
23/11/2017
-
إحسان برهان الدين
16/11/2017
-
إحسان برهان الدين
09/11/2017
-
إحسان برهان الدين
02/11/2017