شۆڕشی فەیسبوک ؟

وتار/ 11/10/2017 658 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

شۆڕشی فەیسبوک ؟

لەئیستادا فەیسبوک وەک دەزگایەکی راگەیاندنی لێهاتوە بۆ خۆناساندن بەتایبەتی بۆ کەسانیک بیانەویت بەناوبانگ بن یان ئەو ئامانجەی هەیەتی بیگەیەنیت بەتایبەتی لەم سالانەی ئەخیر و بەتایبەت لە روژهەلاتی ناوەراستدا کە دەوریکی گرنگی بینیوە  بۆنمونە لە وولاتی تونس توانی بیتە هۆی جولاندی خەلکی و شۆرشیک پەیدابیت و ببیتە هۆی گۆرینی سیستمی سیاسی ئەو وولاتە
وولاتی ئیمەش بیبەش نیە لەو گۆرانە فکریە بەتایبەت لەم کاتەدا کە وای لیهاتوە فەیسبوک بۆتە دەزگایەکی راگەیاندن  بۆنمونە لە ئیستادا کە شەری فیکری سیاسی هەیە کە هەندیک لەکەسە سیاسیەکان وەک هەلمەتیک  بەکاری دەهینن بۆ خۆ ناساندن  یاخود بۆ  گەیاندنی ئەو پەیامەی کە هەیەتی وە وای لیهاتوە ئەو ئازادی دەربرینەی لەم تۆرە دا هەیە لەوانەیە نەتوانی لە TV ییەکان راوبوچونی خۆی بلیت بۆیە لەمکاتەدا کە باس لە ریفراندوم دەکری لە TV یەکاندا بەس کەسە سیاسیەکان بۆیان هەیە بین و قسەبکەن بەلام لیرەدا هەموو کەس بەئازادی راو بۆچونی خۆی تەرح دەکات و وە ئەوەندەی لیرەدا شەری فیکری سیاسی باس دەکری  بەداخەوە  هەندی جار دەبیتە هۆی ناشرین کردنی کەسە کان و ناوزراندنیان  بەتایبەت ئەگەر کەسیک لایەنگری دەسەلات بکات ئەوا ئەو کەسە ئەگەر واش نەبیت وەها تۆمەتی دەخەنە پال کە کەسەکە لەبەرچاوی خەلکی ناشرین بیت و
بەداخەوە کەسانیک هەن ئەم تۆرە  خراپ بەکاردەهینن کەسەکان لە کەدار دەکەن  ئەویش دەگەرێتەوە بۆ ئاستی سەقافی و تینەگەیشتن
وەلەناو کەسە سیاسیەکاندا ئەم جۆرە هەن بەتایبەت هەندی لە لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان وای لیهاتوە هەرکەسی لەگەل فیکرو بۆچونی ئەواندا نەبیت ئەوا خیانەتکارەو پاشکۆی حیزبەکانی تر بۆیە سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان کەوتۆتە دوای ئەم کەسانە کە لە دوای نەمانی( نەوشیروان مستەفا )سەرکردایەتیان بەرەو لاوازی رۆیشت و نەیان توانی ئەو بۆشاییە پربکەنەوە وای لیهات سەرکردایەتیان لەبری گوێ لە خەلکی شەقام بگرن گوێ بۆ کەسانیکی پشت کۆمپیوتەرەکان دەگرن کە ئیشوکاریان ناو زراندن و خەلک ناشرین کردنە , بۆیە ئەگەر سەرکردایەتیان گوێ لەمان بگرن و
لەسەر ئەو عینادیە بەردەوامبن  ئەوا چیدیکە خەلکی پشتیوانتان نابن و وە ئیوەش دواجار هەر دەبیت دانیشن لەسەر مێزی  گفتوگۆ چونکە ئەوکات دەتوانن بەسەر دوژمنانتان سەرکەون ئەگەر وانەکەن ئەوا میژوو رەحمتان پیناکات و چیدیکە خەلکی پشتیوانیتان ناکەن  


نوسینی ؛ جوانڕۆ مستەفا

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌