تورکیا و ئێران

وتار/ 07/10/2017 732 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

تورکیا و ئێران

بيلال زه‌نگڵ


توركيا و ئيران گەر حساب بۆ کوردیش ناکەن با حسابێک بۆ مێژوو بکەن
کاتێک مێژوو دەخوێنیتەوە ‌سەیرێکی مێژووی  كورد دەکەیت دەبینیت کە کورد گيرۆده‌ى ده‌ستى دوو زل هيزى ناوچەكه‌یە بەر دەوام لە لایەن ئەم دوو کوچکەییە کە درێژە پێدەری سەفەویو عوسمانیین لەگەڵ هاو ئاوازەکانیان کورد دە چەوسێتەوە لە پای بەرژەوەندیەکانی خۆیان چەندین جار بەسەر لاشە بێتاوانەکان گوزەریان کردوە ئەم ڕۆش هەر ئەوەیان دەوێت ئەوە جێگای تێڕامان و پڕسیارە هەمیشە بەناوی ئاینەوە شەرعیەت بەو ستەمە دەدەن وەک ئەوەی ئەوان نوێنەری خوابن لەسەر زەوی ئەوە ئەوانن مافی ژیانیان بەنەتەوەێک دابێت بەنای کورد بی ئەوەی پرسیار بکەن لە خۆیان ورد ببنەوە ئەو خواییەی مافی ناسنامەو خاک و ژیانی بەوان داوە هەر ئەو خوایەش خاک ناسنامەو مافی ژیانی پێداون پێوست ناکات نە ئۆردۆگان شین بۆ بۆرما بگێرێت نە ئێران شین بۆ فەلەستین لە کاتێکدا بەسەر کوردەوە بوون بە ئیسرئیل و بووزی بۆرمایی چونکە ئێمەش لە ئیوە موسڵمانترین ئەو خاکە من ێکێکی تر دروستی نەکردوە ئەو خواییەی ئیران و تورکیای دروست کردوە ئێمەشی بەکورد بەخاک زمانی شیرن کورد دروستی کرد کەواتە مافێک خوا پێت بدات هیچ کەسێک و وڵاتێک بۆی نیە ئەومافە زەوت بکات پێوستە موسڵمانان ئەو ڕاستیە بەدەن بەگوی زلهێزانی دوونیاو ناوچەکە کە خوا مافیکی پیداون هیچ کەس ێک ناتوانی لە ئیرادەی گەلیک زەوتی بکات، چونکە دواجار  هیچیان ده‌ست ناکەوێت وەک لەڕابردوو دەستیان نەکەوت کوا خومەینی کوا کمال ئەتاتورک کوا سەدام حوسین مەگەر هەموویان دروشمی پاکتاو کردنی کوردیان بەرز نەکردەوە بەڵام نەک هەرنەیان توانی بەڵکو کورد ڕۆژ بەڕۆژ بە بەهێزتر هاتەوە مەیدان بەڵی‌ بێگومان گه‌ر بڵيم هيچیان دەست نەکەوتوە ڕاستە نيه‌ چونکە گه‌روا بوايه‌ ئه‌وان تاێستا وازيان ئه‌هينا گه‌ر مايه‌ پوچ بونايه‌ ، به‌ڵام بۆچى كورد هه‌م ديسانوو ديسان خۆى ئه‌كاته‌وه‌ قوربانى به‌رژه‌وه‌نديكانى ئێران و توركيا بۆچى ده‌رسێك له‌ميژوو وه‌رناگريت ، هه‌موومان يك شت ئه‌ڵينه‌وه‌ ئه‌ڵين كورد قوربانى ده‌ستى خۆيه‌تى به‌ڵام هه‌ر هه‌مان مێژوو به‌درێژاى ميژوو دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌، بۆیە لەکۆتایی ڕووی دەمم دەکەمە سەرکردەسیاسیەکانی کورد ئەم جارەڤبێ جیاوازی  گەر لەخەمی خاک دین و ژینی کورد دانە ناکۆکیەکانتان بخەن لاوە وزا لە عینادی ێکتری بێنن لانی کەم ئێوە دەرس لەمێژوو وەرگرن با مێژوو بۆ ئیوە ببێتە دەرس دیسان مەبنەوە عیبرەت بۆ مێژوو چونکە لەدەست دانی ئەم هەلەش کە بەێک ریزی نەبێت دڵنیام لەدەست دەچێت لەدەست چوونی ئەم هەلەش  واتە هەڵبژاردنی سەد ساڵی ژیان بەژیردەستیەیی بۆ نەوەی داهاتوو دواجار مێژوو ئێوەش نابەخشێت.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌