زانکۆ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنەری کۆی زانستە ‌یان‌؟

وتار/ 06/10/2017 823 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

زانکۆ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنەری کۆی زانستە، ‌یان ناوەندی فاشیۆنی به‌خشینی بڕوانامەیە‌؟
بیلال زەنگڵ
له‌ هه‌موو جیهاندا و به‌ تایبه‌ت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ پێشکه‌وتووه‌کان زانکۆ ناوه‌ندێکه‌ بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و دۆزینه‌وه‌ی توانا شاراوه‌کانی‌ خوێندکار و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی چالاک و ئه‌کتیڤ بۆ ئاینده‌، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی خۆمان پێچه‌وانه‌ی تەواوی جیهان زیاتر ناوه‌ندێکه‌ بۆ خۆ نمایش کردن پێدانی بڕوانامی بێ زانست و کوشتنی به‌هره‌ و تواناکانی خوێندکار‌‌! به‌شێوه‌یه‌ک ئێستا ئەوەی سەرنجی و فۆکسی قوتابیان خراوەتە سەر خۆ نمایش و فاشێۆنە بەجۆرێک بڕوانامه‌ بەخشینش  بووەته‌ ئه‌و کاڵا هه‌رزانه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندێک بیه‌وێت ده‌توانێ به‌ ده‌ستی بهێنێت، پێشتر ئه‌م په‌تا کوشنده‌یه‌ ته‌نها زانکۆ ئه‌هلیه‌کانی گرت بووه‌وه‌ چوون له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ که‌رتی تایبه‌ت دروستی کردون‌ و له‌ پێناو قازانجی تا‌یبه‌تی دامه‌زراون و کوالێتی خوێندنیان هیچ به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌‌، بەڵام هه‌نوکه‌ زانکۆ حکومیه‌کانیش تووشی  ئه‌و په‌تا مه‌ترسیداره‌ بوونەوە‌، بێ باک لەوەی ئەم جۆرە  هه‌نگاوانەی زانکۆ زیاتر  له‌ به‌ها معریفی و زانستیه‌کانی دوور دەخاتەوە‌ و ئاسه‌واری خراپی ئه‌م کاره‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌رکه‌وت و زانکۆ و قوتابیەکانی لە پاشەکشێکی گەورەی زانست و مەعریفی ڕۆشنبیری دان بەجۆرێک نەخوێندەوارەکانیش هەستی پێدەکەن  بۆ سه‌لماندنی ڕاستی  قسه‌کانم، سەیری ڕێز بەندی زانکۆ کانی کوردستان بکەن لە کۆی ڕیزبەندی زانکۆ کانی جیهان کە   ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆڕتی ده‌زگای ویبۆمیتریکس (webometrics ) ده‌ده‌م  که‌ بۆ ڕانکینی زانکۆکانی جیهان ساڵانه‌ ڕاپۆرتی خۆی بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، ئه‌م ده‌زگایه‌ مانگی ١٢ ی ئۆکتۆبه‌ر ڕیزبه‌ندی زانکۆکانی بڵاوکردۆته‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ (به‌ نمونه‌ ٤٩٩٩ چوار هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌د و نۆ زانکۆی وه‌رگرت بوو له‌ڕیزبه‌ندییه‌که‌دا زانکۆی سلێمانی که‌ به‌ زانکۆی دایک ناسراوه‌ له‌ پله‌ی ٤٢٦١ چوارهه‌زارو دووسه‌د و شه‌ست و یه‌که‌مین زانکۆ دایه‌، له‌ کاتێكدا زانکۆی (دیاله‌) یه‌که‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ ١٥٨٤ هه‌زار و پێنج سه‌د و هه‌شتاو جوار زانکۆ پێش زانکۆی سلێمانی دایه‌!) بەو وەزعەی عێراق تیدایە به‌داخه‌وه‌ زانکۆی سلێمانی لە ساڵانی پێشوو له‌ ئاستی عێراق له‌ ڕیزبه‌ندی پێنجه‌مدا بووه‌ و به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م بووه‌ به‌ ده‌یه‌م له‌ ئاستی عێراق واته‌ نیوه‌ زیاتر دابه‌زیوه‌، وه‌ هه‌ر به‌ گوێره‌ی دواین ئاماری فه‌رمی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ئسپانییه‌ بۆ زانکۆکانی کوردستان، زانکۆی سلێمانی له‌دوای هه‌ریه‌ک له‌ زانکۆکانی (کۆیه‌ و دهۆک و سۆران و زانکۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی) دێت واته‌ ڕیزبه‌ندی پێنجه‌م زانکۆی کوردستانی گرتوه‌ که‌ پێشتر یه‌کێک بوه‌ له‌ یه‌که‌مین زانکۆکانی کوردستان.
له‌ پاش ئه‌م داتایانه‌ ده‌توانین بڵێن ئاستی زانکۆکانی کوردستان  به‌ گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی خه‌ریکه‌ به‌ ته‌واوی نزیک ده‌بنه‌وه‌‌ له‌ ئاست خراپترین زانکۆکانی جیهان، به‌مه‌ش ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ئاستی زانستی زانکۆکان دروستبووه‌، که‌ پێویسته‌ هه‌رچی زوو ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵوه‌سته له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه‌ گرنگه‌ بکه‌ن، چونکه‌ دواکه‌وتنی ئاستی زانستی زانکۆکان واته‌ دواکه‌وتنی سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌، وه‌ شکست پێهێنان به‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ شلگێرانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکانی خه‌مخۆر و  دڵسۆزی زانست و مه‌عریفه‌ و ئه‌وانه‌ی شه‌ونخونیان ده‌کرد تا ئاستی زانکۆکانمان له‌ ریزبه‌ندی باشترین زانکۆکانی جیهاندا بن، به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک له‌ که‌سانی که‌م ئه‌زمون و نازانستی که‌ له‌ جومگه‌ گرنگه‌کانی به‌ڕێوبردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاراتی خوێندنی باڵادان خه‌ریکه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌ له‌بارده‌به‌ن و ئاستی زانکۆکانمان ده‌به‌نه‌وه‌ چوارگۆشه‌ی سه‌ره‌تادەبەنەوە وە ناکرێت بەکاری فاشێۆن خۆ عەرز کردن ئاست نزمی زانکۆکانمان بشاردریتەوە بۆ هەرچی زووە دەبێت ڕێگری لەوە بگرێت لەوەی زانکۆ بەرو جیگای خۆ عەرز گرتن بگریت.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌