میراتی دوای مامە

وتار/ 05/10/2017 916 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

میراتی دوای مامە

دەتوانین بڵێم کەسایەتی وەک مام جلال لە سەرەتای شۆرشەوە  دەوریکی باشیبینیوە وە دەوریکی باڵای هەبوو لە شۆرشەکان دژی داگیرکەران لە سەرەتای دەستبەکاربونی چ لەناو پارتی و وە چ لە دروستبونی حیزبی کۆمەلەی رەنجدەران رۆڵ وکاریزمای هەبوە وە دواتر دروستکردنی حیزبی (یەکیتی نیشتمانی کوردستان ) وە توانی  وەک کەسیکی ئاشتەوە رۆڵ و دەوری هەبوو توانیبوی هەموو لەژیر یەک چەتردا کۆبکاتەوە  وە توانیبوی هەموان وەک مامیک لە قسەی دەرنەچن وە دواتر دوای دروستبونی شەری ناوخۆ یەک لە دوا یەکەکان کە بە پیلانی دوژمنان و وە ساویلکەی وکەم ئەزمونی حیزبەکان وای کرد ببیتە هۆی شەری چەندین سالەی حیزبەکان وە دواتر بە رۆلی هاوپەیمانان و کەسایەتی مام جەلال توانییان ئاشتەوای  بکەن بەلام نەیان توانی برینی ئەو خەلکە ساریژبکەن وە هەر ئەو شەرانەبوو کە هەتا ئیستاش خەلکی پیوەی دەنالینن

بەلام ئەوەش بڵێن دروست بونی شەر لەنیوان حیزبەکان بۆ ئەوە دەگەریتەوە کە کەسایەتیەکان چونکو دەسەلاتیان لەژیر فەرمانی خۆیان نەبوو وە کەم ئەزمونی خۆشباوەری وایلیکردن کە تا ئیستاش نەتوانن سەرکەوتوبن , کاتیک شەری نیوان  یەکیتی وپارتی و پەکەکە رویدا بە هۆی ئەوەی کە هەرلایەنەو چون هاوپەیمانیان لە گەل دوژمنەکەی خۆیاندا بەست کە بوە هوی لەناوبردنی خۆیان  بەلام ئامادە نەبون وەک دوو هاوزمنی خۆیان دابنیشن
ئیستا دەبیت بڵێن ئایا مام جەلال رۆلی چی بوو  ئایا دەستی هەبوو لە خۆینی رۆلەی کوردا وە ئایا تاوانباری سەرەکی کێبو لەم شەرانەدا
بەکورتی میژوو شاهیدە وە کورد لەسەرەتای دروست بونیەوە بە خۆشباوەری سەرکردەکان وهەلخەلەتاندنی دوژمن وای کردوە قەت نەگات بە ئاواتی خۆی بۆیە هەتا ئیمە ئەم جۆرە سەرکردانەمان هەبیت نابینە دەولەت
لیرەدا کەسایەتی وەک( مام جەلال ) سەرەتا کە لە ناو پارتی بوو وە جیابونەوەی بۆ ناو حیزبیکی تر سەرەتایەک بوو بۆ پارچەبونی کورد وە سەرەتای شەرو ئاژاوە بوو وە چونە ژیر رکیفی ئێران وە پارتیش هاوپەیمانیبەس لەگەل دوژمنی کورد کە تورکیا بوو سەیر دەکەیت کە ئەم کەسایەتیانە ئامادەبون هاوپەیمانی ببیەستن لەگەل دوژمنەکەیدا بەلام ئامادە نەبون هاوپەیمانی لەناوخۆدا ببەستن ,  وە دوای شەری ناوخۆش ئەگەر  هاوپەیمانانیش نەبونایە تائیستا هەر لە شەردا دەبوین
وە کاتی پارتی و یەکیتی بە ناو یەکیان گرت مام جەلال و مەسعود بارزانی هاتنە سەر تەلەفیزیۆن بەسکی تیرەوە بەدەم پیکەنین وتیان ئیتر ئیمە شەر ناکەین و براین بەلام نەیانزانی زامی ئەم برینە لەدڵی رۆلەی ئەم میللەتە ساریژنابیت هەتا ئیستاش زامی ئەم برینە بەسەرمانەوە ماوە ئیستاش ئاسەواری ئەم شەرە لە ناومال و شارەکاندا رەنگدەداتەوە بگرە لەروژگاری ئەمرۆدا زیاتر رەنگدەداتەوە
وە ئیستا قسەکەئەوەیە ئایا دوای نەمانی مام جەلال یەکیتی چی لیدیت ئایا سلیمانی سەوزپۆش دەبیت بە مولکی چ حیزبیک, ئایا یەکیتی وەک جاران سەنگ و قورسای دەمینیت دەتوانم بلێم ئەگەر سەرکردایەتی یەکیتی ئەم سەرکردایەتیە بیت ئەوا نەک ناتوانیت ببیت بە حیزبی سەرەکی بەلکو دەبیت بە حیزبیکی بی سەرپەرشتیاری پەرتەوازە
 وە بەهۆی نەتوانینی وە کەم ئەزمونی (هیرۆ خان )کە بۆتە هۆی پەرتەوازەبونی یەکیتی وە ئەگەر لەسەر ئەم ریچکەیە بەردەوام بێت ئەوا پارتی ئامادە نابیت چیدیکە هاوپەیمانی ببەستی و کە ئەمەش وادەکات یەکیتی بە بچوکی بمێنیتەوە وەک حیزبیکی بچوک سەیری بکری
ئەوەی کە سودمەند دەبیت پارتیە کە دەسەلاتی خۆی ئەوەندەی تر فراوان دەکات لە ناوچەکەدا دەسەڵاتی فراوانتر بکات بۆ سلیمانی و کەرکوکیش وە دەبێت بە  هیزی سەرەکی کە ئەمەش خەونی پارتی
 پاشان دروست بونی چەندین حیزب لە ناوچەی سلیمانیدا کە  فەوزایەکیان دروست کردوە هەرکەسەو دیت بەئارەزوی خۆی حیزبیک دروست دەکات کە خەلکی وای لێهاتوە نازانی کێ راستە و کێ دلسۆزی سلیمانیە هەموشیان تاکو خۆیان لە دەسەلات نزیک دەکەنەوە دواتر کە تموحی دەسەلات وایان لیدەکات کە خەلکی نەناسنەوە  
 لەئیستادا کە (دکتۆر بەرهەم سالح) حیزبیکی تر دروست دەکات دەبیتە هۆی لیبونەوەی پارچەیەکی تری یەکیتی وە ئەوەی ماوەتەوە  چەند باڵێکن باڵیێکی کە بەس بە ناو لەناو یەکیتیدا ماوە ئەگینا ئەگەر سەیر بکەیت وەک کادریکی پارتی وایە وە باڵێكی تریان کە پشکیان نیە دێنە( TV )کان کە ئەناما زۆر دلسۆزن بەلام شین بۆ بەشەکەیان  دەکەن
  وە ئەوەی کەماوەتەوە بەس  خەمی خۆیەتی وچیداهات هەیە لەژیر رکیفی خۆیدایە کە بەس بۆ مەبەست و مەسلەحەتی خۆی بەکاردەهینی و کە خاوەنی چەندین کۆمپانیان و خەلکی هاندەدەن دژی لایەنەکانی تر
ئیتر یەکیتی لە شۆڕشی شاخەوە سەنگەری گواستەوە بۆ شۆڕشی دەسەلات وە خزمەتی خەلکیشی خسە ژیر پێیەوە  بیری چویەوە کە رۆژیک لە رۆژان بە دەنگی ئەو خەلکە هاتۆتە سەر دەسەلات بەلام سەرکردەکانی ئەو رۆژانەیان بیر چۆتەوە وە بیریشیان نایەتەوە بە لە ناوچونیان نەبیت وە نەمانی( مام جەلال) سەرەتایەک بوو بۆ لەناوچونیان



نوسینی ؛  جوانڕۆ مستەفا

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌