١ موحەرەم چیمان بیردێنێتەوە ؟
وتار/
21/09/2017
674 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
١ موحەرەم چیمان بیردێنێتەوە ؟
لەرۆژی ١موحەرەمدا سەرەتایەک بوو بە گژداچونی دژی زوڵم و ستەمی دوژمنان لەم رۆژەدا ئەوەمان بیردینیتەوە کە تەنیا خودا پەرستی بەس نیە بۆ موسڵمانان وە چیدیکە نابیت ژیردەستەی زالمان بین وەك چۆن خودا پەرستی فەرزە ئاواش دەبیت بەرامبەر زولم و ستەم بوەستینەوەو وە ئەوە ئیمە بەرهەمی کۆچە بۆمان ماوەتەوە , دەتوانین ئەوە بلین ئیستا ئیمەش پیویستمان بە کۆچێکە بەلام نەک ئەو کۆچەی کە پیغەمبەر و سەحابە کردیان ئیمە پیویستمان بە کۆچە دژی دەسالاتداری ئەم سەردەمەو و بەرپرسانی زالم وە ئەوانەش کە پشگیری ئەو زالمانە دەکەن
لەم سەردەمەدا موسڵمان زۆرە بەلام کەسیک نیە کۆیان بکاتەوە کە یەک دەنگ و یەک هەلویست بن ئیستا شەر شەری کوفر و بیبروای نیە ئیستا شەر شەری موسڵمان و موسڵمانە شەری قەومییەت و مەسهەب گەریە شەری یەکتر قبول نەکردنە وە کەس ئەوی تر بەراست نازانیت هەموان ئەو کۆمەل و لایەنە بەراست دەزانی کە لەناویدایە کەئەمەش بۆتە هۆی پەرتەوازەبونی موسڵمانان بۆیە دوژمنان پیلان بۆئەوەدادەنین کە موسڵمانان یەکگرتونەبن چونکە دەزانن دەبیتە هۆی ئەوەی کە ئەگەر ئیسلام حکوم بکات ئەوا دەبیتە هۆی لەناوچونیان
بەلام ئەوەی کە وای کردوە کە موسڵمانان زەلیل بن یەکتر بچوککردنەوەی یەکتری و شەری دژبەیەک وایکردوە هەمیشە کوفر زالبیت وە دروست کردنی چەندین کۆمەڵ و حیزب کە بەناوی ئیسلام وایکردوە ئیسلام بەرتەسک بکەنەوە و بۆ مەسلەحەتی حیزبەکەی بەکاربهینی وە دانانی کەسی نەشیاو لە پلەو پۆسداتە بالاکاندا کەبەناو ئیسلامە بەکاریدەهینی بۆ مەسلەحەتی پۆست و کورسییەکەی
وە ئەم دەسەلات خراپ بەکارهینانە لەدووی وەفاتی پیغەمبەر (د.خ) سەری هەلدا لەدوای ئەوەی (موعاویە) وەفات دەکات کورەکەی دەهینیتە شوینی خۆی ئەویش بەهۆی ئەوەی خراپ بەکارهینانی دەسەلات وایکرد موسڵمانان پەرتەوازەبن وە رق و قینە دروست بوو لەنیوان موسڵمانان
وە هەروەها هۆکاری مەزهەبی لەنیوان موسڵمانان کە تا ئیستاش ئەم شەرە بەردەوامی هەیە کە تیایدا هاتون فەرمودەکانیان شیکردۆتەوە بە تەعبیری کەسیک وە دوای ئەو کەسیکی تر هاتوە بە جۆریکی تر ئەو فەرمودەییەی شیکردۆتەوە وە دواتر مەزهەبەکان دروست بون کە ئەمانیش بون بە چەندین کۆمەلەوە
سەیردەکەت پیغەمبەر (د.خ) دوو شتی لەدوای خۆی جێهێشت ئەویش (کیتابی خواو وە سونەتی پیغەمبەر) وە پیغەمبەر(د.خ) دژی هەموو دووبەرەکیەک و زوڵم بوەوە وە نەهیشی کرد لە قەومیەت وخۆفەرزکردن وە فەرمانی دا کە موسڵمان برای یەکترن نابیت یەکتری ئازاربدەن دەبیت موسڵمان هەر عەیب و عاریکی هەبوو بیپۆشن , بەڵام کوا واین کوا فەرمانەکەیمان بەجێهینا , نەک هەروانین بەلکو ئیستا موسڵمان موسڵمان دەکوژێ و وە بە کافری دادەنیێت
بۆیە ئیمە تا حوکم بە قورئان نەکەین و لەناوخۆماندا یەکگرتوو نەبین خوای گەورەش سەرکەوتومان ناکات بەسەر دوژمندا ,بۆیە لەیادی کۆچدا دەبیت ئەوە بیر خۆمان بینینەوە کە پێغەمبەری خوا چەند ئازاری چێشت تا ئیسلام گەیشت بە دەست ئیمە دەبیت ئیمەش ئەو ئەمانەتە بەجوانی جێبەجێ بکەین و بیپارێزین
نوسینی ؛ جوانڕۆ مستەفا
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020