کێ زەرەزمەندی یەکەمی ڕيفڕاندۆمە ؟
وتار/
16/09/2017
828 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
کێ زەرەزمەندی یەکەمی ڕيفڕاندۆمە ؟
سەرەتا دەبیت بڵێن کێ دەستی کرد بەم یارییە وە کێ براوەی ئەم یارییە دەبیت دەتوانین بڵێن لەگەل دەستپیکی بانگەشەی ریفراندۆم ساردیەکی پیوەدیاربوو لەناوچەی سلیمانیدا یەکیتی کە بە بەڵێ دەنگی بۆ دا بەلام دەوتری بۆ بانگەشەی بۆ ناکات ئەوەپرسیارەکەیە کە دەیەویت هەم خەلکی لی جودا نەبیت هەم پارتیشی لیجودا نەبیتەوە بە شەرمەوە بانگەشە بۆ هەلبژاردن دەکات لەلایەن چەند بەرپرسیکی ئەو حیزبەوە کە توشی رەخنەیەکی گەورەبوە وە ناشتوانی ئەوە قبول نەکات چونکە تازە کارلەکار ترازاوە ناتوانیت هیچ بەدیلیکی بۆ بهینیتەوە
ئیستا ئەتوانین بڵێن ئایا یەکیتی ئەو یەکیتیەی جارانە ئەو سەنگ و قورساییەی ماوە هەم لەلای خەلکی هەم لەلای پارتی ئەم هەلبژاردنە یەکلای دەکاتەوە ئایا وەک حیزبیکی سەرەکی دەمینیتەوە یان دەبیت وەک حیزبە بچوکەکانی تر بچیتە پال پارتی
لەلایەکەوە پارتی حەز بەبچوکبونەوەی یەکیتی دەکات چونکە لە ناوچەی خۆیدایەوە کاتی گۆران جیا بویەوە پارتی سەرەتا هەستی بەترسی کرد ترسی لەوە بوو کە ئەمان دەبن بە هیزیکی سەرەکی لە کوردستاندا بەلام ئەوەبوو بەهۆی ئەو سیاسەتە نارونە دژبەیەکە وای کرد هیچیان نەیتوانی ئەوی تر بتوێننەوە وە قازانج بە هیچ لایەک ناکات بۆیە بریاریان دا کە ڕیکەوتن بکەن کە لەمکاتەدا ئەگەر ریکەوتنیان بکردایا ئەوە پارتی وەک هیزی دووهەم دەمایەوە بۆیە پارتی نەیهیشت ئەم ریکەوتنە بکەن کە هەستا بە رازیکردنی چەند بەرپرسیکیی یەکیتی وە توانی ئەو پیلانە جیبەجی بکات و یەکنەگرنەوە کە هەم یەکیتی بەش بەش بوو وە هەم گۆرانیش ئەو توانای نەما
بۆیە گۆران هەر وەک هیزیکی جەماوەری مایەوە کە خەریکە خەلکەکەشی لەگەلدا نەمینی وە ئەوەی یەکیتی هیشتۆتەوە ئەو هیزەیە ئەگینا وەک خەلک متمانەی پیناکەن و بە زەبری هیز ماونەتەوە وە ئەوەش کەماوە لەگەلی بەهۆی ترسی نان برین لەگەلی ماون ئەگینا یەکیتی بەهۆی کیشە ناوخۆی و بال بالینیەوە وا سەرقال بوە بە بەشیکی کەمیش بوبیت رازیە وەک پاشکۆیەکی پارتی لیهاتوە هەرچەندە هەندیک لە بەرپرسانی یەکیتی جاربەجاری بۆڵەبۆڵێکیان لیوە دیت ئەویش بەهۆی کەمی بەشەکەیانە کە پارتی وەک سەدەقەیەک دەیانداتی ئەوانیش دواتر بیدەنگ دەبن وە واخۆیان دەردەخەن کە نارازین بەلام هەم بەشەکەیان زیات دەکات هەم وا خۆیان دەردەخەن لای خەلکی کە ئەنما نارازین
بەلام ئیستا دەتوانین بڵێن ئایا یەکیتی تا چەندیک دەمینیتەوە بەم جۆرە وە ئایا پارتی چیتر لەسەر هەمان سیاسەت بەرامبەری بەردەوام دەبیت ئەویش کە لەم رۆژانەی دوایدا کە بالیکی تر لە یەکیتی جیادەبیتەوە ئەویش بالی (دکتۆر بەرهەم) وە ئایا ئەم باڵە چی دەکەن وە ئامانجیان چیە وە ئایا ئەمیش وەک گۆران دەتوانیت چی بکات
ئەوەی من تیبگەم یەکیتی رازی نابیت جاریکی تر بەش بکریتەوە چونکە ئەگەر جیاش بیتەوە چونکە هیزی نیە کاریکی ئەوتوو ناکات بۆ سلیمانی و ئەنجامیکی باشی نابیت هەم بۆ سلیمانی هەم بۆ یەکیتیش چونکە بە مەسلەحەتی پارتی دەشکیتەوە و زەرمەندی یەکەم سلیمانی دەبیت چونکە نە لە ناوچەی پارتی دەبیت وە نە لە حیزبەکەی ئەویشە بۆیە ئەگەر بەهەموو شێوەیەک دژایەتی پارتی بکات ئەوا هەر بە مەسلەحەتی ئەو دەشکیتەوە
وە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆش ناخاتە سەر لایەنەکانی تر بەس دەبیتە بچوککردنەوەی یەکیتی ئەوکات پارتی بەهەوەسی خۆی حوکمیکی دیکتاتۆریانەی بنەمالەی دادەمەزرینی وە ئەگەر سەرکەوتوش نەبوو لە ریفراندوم
ئەوە هەر بەقازانجی ئەو دەبیت چونکە چی دیگە ترسی نامێنی کە حیزبیکی تر رکابەری بکات ئەوکات هەرخۆی حکومەت پیکدینی و وە چەند ناوچەیەکی تریش دیتە ژیر رکیفی خۆی کۆتای بە حوکمی دیموکراسی دیت و حوکمیکی بنەمالەی لە کوردستان دروست دەبیت بۆیە لایەنەکانی تریش ئەم حوکمە قبول ناکەن دێن هەمان میژووی ڕەش دوبارە دەکەنەوە بیگانە دیننە سەرمان و شەڕی براکوژی دروست دەکەنەوە بۆیە کورد نە لە ئەوروپاو نە لە ئەمەریکا دانیان پیدانانین بۆ سەربەخۆی چونکە ئەوان دەزانن چی رودەدات کورد قەد دەرس وەرناگرێ لە رابردوو وە قەد ناتوانی خۆی حوکمی خۆی بکات
نوسینی ؛ جوانڕۆ مستەفا
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020