مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان
وتار/
16/09/2017
674 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان
ئیبراهیم عەباس
بێگومانم لەو راستییەی گەر تاڵەبانی و کاک نەوشیروان لە
گۆڕەپانی سیاسی کوردستان دوور نەبوونایەوە ئەو کارتەی بارزانی بەناوی ریفراندۆم دەستی
دایە، یان نەیدەتوانی ئەو پرسە بخاتە رۆژەڤ یان هەرگیز نەیدەتوانی بەو جۆرە کارتی
ریفراندۆم بخاتە دەستی و ئاڵۆزی ناوخۆ و دەرەکی بۆ هەرێمی کوردستان بهێنێت.
ئاخر دیار نەمانی ئەم دوو سەرکردە کە بارزانی نزیک لە
هاوشانی خۆی دەیبینن، بووە هۆکاری ئەوەی بۆ مانەوەی خۆی لە پۆستی کەسی یەکەمی هەرێمی
کوردستان و پاراستن هەیمەنەی حزبەکەی، بەناوی ریفراندۆم دۆخێک بخوڵقێنێت، هەموو شتێک
جێگای باس و خواسی سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان بێت، تەنها خۆ سەپێنی بارزانی و هەوڵی
مانەوەی لەو خۆسەپێنییە نەبێت.
سیاسەت و گەمەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا دوای ئەو دۆخە
ئاڵۆزەی لە عێراق بە هۆی داعش روویداو دوای دیار نەمانی سەرکردە رکابەرەکانی
بارزانی، هونەرێکی ئەوتۆی تێدا نییە و ئاسانە هەر رۆژەی بە بەهانەیەک بارزانی خۆی
بکاتە سەنتەر و کەسی یەکەمی کوردستان، لە راستیدا هەموو جوڵەکانی ئەو سەرکردەی
پارتی بۆ ئەمەیە و سەرئەنجامیش بەدوای چنینەوەی دەسکەوتەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی دەگەڕێت
و دەریش کەوت خەریکە لەم یاریانەدا دەسکەوتی کەسی باش بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
راستە ئێستا لە گۆڕەپانە سیاسییەکە خۆی فەرز کردووە و بە
جۆرێک دەتوانێت هەر ساتێک هەڵگرسێنەری شەری تایفی بێت لەگەڵ حەشد و شیعەکان، لەناوخۆشدا
مەترسی بێت بەسەر خەباتی مەدەنی و پەڕلەمانی بەجۆرێک هەروەک بینیمان بێ حسابکردن بۆ
پەرلەمان و دوو حزبی خاوەن سەنگی سیاسی و بێگوێدانە ئەو نانبڕاوکردنەی بارزانی و
حکومەتی ژێر سێبەری بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندویانە، کارتی ریفراندۆمیان دەستدایە
کە دۆخێکی خوڵقاند دڵی خەڵک کەوتۆتە لەرزە کەهیچ نەبێت دۆخەکە لەوەی ئێستا خراپتر
نەبێت.
ئەو ساتەی لە بەهاری ١٩٩١ ئەنجومەنی ئاسایش و بەتایبەت ئەمریکی
و ئەوروپییەکان بەرگریان لە کورد کرد، لەبەر ئەوە بوو لەسایە و رکێف و دڕندەیی بەعس
رزگارمان بێت و لە نیشمانی خۆمان بە
ئاسوودەیی و دوور لە هەرەشەی چەک بژین و خاوەنی دامەزراوەیی دیموکراسی و مەدەنی بین،
بەڵام ئەوە هیچ لە سایەی پارتی و یەکێتی چەندان جەولەی شەڕی براکان روویانداو پارتی
بەعس گەڕاندووە کوردستان و هەرێمەکەمانی کردووەتە قوربرسێکی تر بۆ سوپای تورکیا، لە
ئێستاشدا پارەی مۆڵ و چەکی شاراوە و ئاشکرا و هێزی چەکداری بێ دیسپلین، بە ئینتمایی
حزبی ئەو مەترسییەن کە لە حەشد و شیعەکان زیاتر مەترسین لەسەر هەرێمی کوردستان.
ئەو حزب و سیاسییانەی بارزانی و پارتییان کردۆتە سەنتەر
و دەستێکی بەهێز، بەرپرسیاری ئەو دۆخەن چونکە هەرگیز باوەڕ ناکرێت ئەو هێز و توانایەی
بە ناهەق دراوەتە بارزانی، بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی و خەباتی
مەدەنی و پەرلەمانی بخرێتە کار.
رووداوەکانی رۆژانی ئایندە چارەنووس سازن و ئەو دەمامکانە
هەمووی لا دەکەون کە هەرێمی کوردستان چەندە مەترسی دەرەکی لەسەرە، هێندە و زیاتریش
هێزەکەی بارزانی و دەسەڵاتە رەهاکەی مەترسین لەسەر ژیانی داهاتووی خەڵکی کوردستان،
بە جۆرێک ئەگەر دیموکراسی و دەستاو دەستی دەسەڵات بەتەواوی لەبار برا، هیچ جیاوازی
نابێت لە گەڕانەوە بۆ ژێر دەستی! ئەو ژێر دەستییەی ئازایی خەڵکی کوردستان لە ئازاری
نەودو یەک خۆمان لێ دەرباز کرد. چونکە خودی بارزانی لە دوو ساڵی رابردوو بووە بە مەترسی
بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەگەرێکی بەهێزە لێرە بەدواش بۆ کورسییەکەی خۆی و فەرزکردنی
هەیمەنەیان، هەڵبژرادن و چاککردنی بژێوویی ژیانی خەڵک بکەن بە قوربانی.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021