لێیان بگەڕێن خۆیان راستییەکانیان ئاشکرا بکەن

وتار/ 15/09/2017 861 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

لێیان بگەڕێن خۆیان راستییەکانیان ئاشکرا بکەن
ئیبراهیم عەباس
ئەو بەرگەی پارتی بەناوی پشتیوانی ئەمریکا پۆشی بووی و لە پەنایەوە پەڕلەمانی پەکخست، حکومەتی ئیفلیجکرد، پێشتریش بەناوی جۆراو جۆر لە چەند ویستگەدا خەریک بوو شەڕی تایفی لەگەڵ حکومەتی مالیکی و عەبادی هەلبگرسێنێت، دەرکەوت نە راستە و نە دەکرێت لێرە بەدوا متمانە بەو حزبە بکرێت، لە نمایندەی خێڵێک و بەرەبابێک زیاتر لە خەمی هیچ شتێکی هەرێمی کوردستان بێت.

با لەوە بگەڕێین ئەو لێدوانەی ئاری هەرسین لە لێدوانی نەزانێک دەچێت، چونکە دەڵێت ئەمریکا و باوکی ئەمریکا! برت مەگۆڕک و باوکی مەگۆڕک!. ناتوانن ریفراندۆم بە کوڕی مەلا مستەفا دوابخەن؟! بەڵام لە ڕووی واقعییەوە ئەم لێدوانە دانانە بەو ناڕاستی و هەڵخەڵتاندنانەی بەناوی ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی کوردستانی دەکەن.

دەرکەوت ئەمریکا لە پشت خێڵگەری و دیوەخانەکەی پارتی نییە، بەڵکو بارزانی و حزبەکەی هەروەک چۆن کابوسن بۆ کورد و ئێزدی و دەنگە ئازاو ئازادەکان، بۆ ئەمریکەکانیش بونەتە مایە سەرئێشەیە، ئاخر ئابی 2014 ئەمریکا دەیزانی بارزانی شەنگالی رادەستی داعش کرد، بەڵام چونکە کارەساتە مرۆیەکە لەوە گەورەتر بوو سەرۆک ئۆباما نەیتوانی پشتگیری هەرێمی کوردستان نەکات.

ئەوەی پارتی دەرهەق بە داهات و دامەزراوەکانی هەرێم و خوێن و گیانی خەڵکی کوردستان دەیکات، هەر رۆژەی بەناوێک، هیچی لەو خیانەتانە کەمتر نییە کە لە 1975 و 1996 و 2014 و دەیان ویستگەی تر کەمتر کردویانن. هەر خوداش دەزانی سیاسەتی ئێستایان و عینادیان بۆ ریفراندۆم چ دۆزەخێک بۆ هەرێم یان بەشێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان دێنێت.

ئێوە لە رقبەرایەتی ئەمریکا بە ئاری هەرسین و ئەم و ئەو بەردەوام بن، کاتییەتی رکابەرانتان لەسەر نزیکبوونەوەی ئەمریکا بکەونە جوڵە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌