ئایا ئارام قادر دەبێتە بوومەلەرزەکەی ڕانیە لە ناو کۆمەڵدا ؟
وتار/
25/08/2017
3278 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
""ئایا ئارام قادر دەبێتە بوومەلەرزەکەی ڕانیە لە ناو کۆمەڵدا ؟؟ .... بـــە دڵنیایـــەوە نەخێر!! ""
ئارام قادر دەبێتە بوومەلەرزەکەی ڕانیە لە ناو کۆمەڵدا .... بـــە دڵنیایـــەوە نەخێر ، بەڵکو دەبێته رەحمەت و باران بۆ نەیارانی کۆمەڵ کە ئەمەش بەدبەختیـــە بۆچی ؟
( چونکە نەک گوریسەکە دەکاتەوە بە خوریەکە بەڵکوو دەیکاتەوە بە مێ و حەیوانەکەش )
٭ دەڵێن شاخێک دوای هات و هاوار و نڕکان و ڵاڵانێکی زۆر هاتە ژان و مشکێکی بوووووووو ٭
کاکەشم بیرم نایە و مناڵ بووووم هات وهاوار و نرک و ناڵەیەتی و مقۆ مقۆ و باڵ و باڵێن و جیا دەبێتەوە کۆمەڵ دوو لەت دەکات ئەمرۆ نا سبەی هەر وەک ژانی شاخەکەی لێهات و دەشی بینین بە خۆی و کۆرپەێەکی ناکامڵ و کەم ئەندامەوەلە ژێری دەردەچێت و لە ژانی لە دایک بوون ڕزگاری دەبێ ، بۆیە هەر زوووووو او کاتیش کە لە تڕۆپکی دەسەلاتی کۆمەڵدا بوووووو لە لایەن ئەمیر و مەکتەب سیاسیشەوە بێ منەتی خۆیان دەربری بەرامبەر هەر جموو جوڵێکی ناوبراو بۆیە ئێستەکەش کە بە خواستی خۆی دوورە پەڕێز بوووو لە کاری سیاسی و گوایە جۆری سیاسیەتی کۆمەڵی بەدڵ نیە لە کاتی ڕووداوە سیاسیەکاندا ئێستە بێ منەترن چوونکە دەمێکه چاوەڕێی گەشتنی مێووە گەنیووەکە بوووون و دەربهاوێشێت بۆ بازاری کریاران و دڵنیاشن کڕیاریی دەستناکەوێت و بێ کڕیار دەمێنتەوە لە عەڵوەیی میوە هاتەکاندا .
دڵنیایی کۆمەڵی ئیسلامی و جەماوەر و لاینگرانی و دەنگ پێدەرانی دەکەمەوە کە نە ئارام قادر و نە هیچ کەسێک ناتوانیت لە ناو کۆمەڵ و نە لە دەروەی کۆمەڵیشدا بتوانێت خۆی وەک بوومە لەرزە بناسێنت و خۆی بخوڵقێنی کاتی خوڵقاندن و گەوجاندن نەماوە تۆ ئێستە کە بە هەڵوێستی کۆمەڵ ڕازی نیت کە هەموو لایەن و کەسێک پێی سەرسامە بەو هەموو بێ منەتی و نەبوونی چەک و دەسەڵات و پارەوە دەتوانێت خۆی بگرێ بەرامبەر کەس و لایەنی پارەدار و چەکدار و دەسەڵاتدارەوە ، تۆ ئەتەوێ بە خۆت و نا کامڵی کۆرپەکەتەوە خۆت هاوشێوەی کۆمەڵ بە بڕوای خۆت باشتر خۆت سەنگین و پشت ئەستورتر و شانە خرکێ کەی بەڕامبەر نەیارانی سیاسەتت . نەخێر قوربان هەر وەک یەک کورسیەکانی تری کوردستان زوووووو دەکرێیت و دەکرێتە کۆرپەی کۆرپەکان و دانیشتنە کرداروەکانیان دەبیتە رەحمەت و باران بۆ نەیارانی کۆمەڵ و دروستکەرانی قەیرانی دارایی وسیاسی کوردستان ...
بە ووتەو بانگەشەی خۆی بێ لیستە ڕانەگەیانڕاوەکەی بریتیە لە کەسایەتیەکانی ناو لایەنە سیاسیەکانی ئێستا و پێشووی کوردستان و کەسایەتییە حکومی و پەرلەمانیەکان و رۆشنبیران پێک دێت کەبەم دۆخە رازی نین و حەزیان بە گۆڕانکاریی خێرایە. ،ووتوشیەتی بە شێوەیەک دەبێت کە ئایدۆلۆژی و عەلمانی و ئیسلامیی و سۆرانی و بادینی و جیاوازیەکان ناخوێنێتەوە و ئەوەی گرنگە لای ئەوان تەنھا تاک و مرۆڤ بوونە پێش ھەموو شتێک و ھەروەھا گرنگی بە سەروەری نیشتمانیش لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.
زۆر مان گووێ لێ بوووووو کە بانگەشەی بەهێز و قسەی بڕیق و باقی زۆریا دەکرد کەچی لە ناوەخنا کرچ و کاڵ و زلیل و داماو کەساس بوون پێش ئەویش شاسواری شاسووران چەندان شاسواری تر بە دەنگ و ئاوزێکی بەڕزەوە وتی لە دوو هەفتەی داهاتووۆ جوڵانەوێکی بەهێز ڕادەگەینم کە پێکدێت لە ئەندامانی مەکەتەب سیاسیەکانی هەر هەموو حیزبەکان و ئەندام و لایەنگرانیان ولە هەموو چین و توێژێک پێکدێت و سەرانسەری کوردستان دەبێ و دەگرێتەوە کەچی کە دوووو هەفتەکە تەواو بوووووو بینیمان لە کێ پێکهاتبوووووو لەیەک دوووو ڕۆژنامەنووس و بێژەڕێک ئەوانیش هەر زوووو دوورخرانەوە لە لایەن حیزبەکانیانەوە ئیتر کوا ئەندام مەکتەب سیاسیەکانی حیزبەکان یان هەر وەک درۆ و بانگەشەی حیزبەکانی تر کوردستان وابوووووو.
بە هەمانشێوەش لیستە نوێکەی ئارام قادریش کە دەڵێ لە هەموو لایەک پێکدێت دڵنیاترم لەوەی جوڵانەوەکە کەمتر نەبێ زیاتر نابێ هەر بۆیە زوووو بە زووووووی یەک دوووو دەنگێ دێنێ و کپ دەبێتەوە و وەک لیستەکانی محمد بازیانی و چەندان لیستی تری ڕابردوووووو دێتە سەکۆی هەڵبژاردن و نامێنێت ...
ئەم هەموو بەرچاوو ڕوونێەمان هەیە بۆیە دڵنیام ئەم ڵیستە نابێتە بوومەلەرزە بۆ ناو کۆمەڵ و دەنگ دەرانی و تەنانەت بۆ دەنگدەرانی کوردستان بە گشتیش خەڵک تێری خواردوە لەم کۆڵکە لیست و بەدخۆراکیانە کە کردارووی پێش هەبژاردننەکان ...
پێکەناوێکی تری ئامانجییان دەڵێ
بارودۆخە سیاسیەکانی ھەرێم و ژیان و گوزەرانی تاک گەیشتووەتە ئاستێک کە لەمە زیاتر بەرگەناگرێت و پێویستی بەچارەسەری خێرا و گۆڕانکاری نوێیە .. واتە خۆی و لیستەکەی وا دێتە بەرچاو کە ئەنەما دەبێتە بەدیلی هەموو او لایەن و حیزبانە کە ئێستەکە لە گۆرەپانی سیاسەتتدان نەیانتوانیوە ئەو باروودۆخە ئابووری و سیاسیە چاک کەن ئەم دەبێتە فریادڕەس وو دار عەساکەی حەزرەتی عسیا و ڕاستەوخۆ لە گەڵ لە دایک بوونیان هەموو ئەو نادپەروەری و قەیرانانە چاک دەکەن و دەبنە بەدیلی هەموو ئەۆ حیزبانە بەقسەی خۆیان ..
چاوەڕێیان دەبین بزانین دەبنە بوومەلەرزه یاخوود دەبنه ڕەحمەت و باران بۆ دروستکەرانی قەیران و نەهامەتیەکانی کوردستان و نەیارانی کۆمەڵی ئیسلامی کە ئەمەش بەدبەختیە بۆ خۆیان و لیستەکەیان.
بۆیە چیتر پێوست ناکات دەنگدەران و لایەنگرانی کۆمەل و هاوڵاتیانی کوردستان
نیگەران و خەفەت بار بن بۆ اوەی کە لیستێک هەڵدێت و دەبتە بومەلەڕزە و پەرتەوازەییی درووست دەکات لە ناو ڕێزەکانی کۆمەڵدا نەخێر نەک هەر پەرتەوازەییی درووست ناکات بەڵکووو یەک گری و یەک دەنگی و زۆر دەنگی درووست دەکات لە نێو کۆمەڵدا جونکه دەنگدەرانی کۆمەڵ و لایەنگرنیان نەکردراون تا املا و اولایان پێ بکڕت بڵکووو دەنگی حەتمی و ڕاستیە و مەبدەئی و فکریە بەهیچ کەس و جۆڕێک دانابردڕێت لە کۆمەڵ پێشووتر چەندان حیزب و لیست درووست بوووو تەحدا دەکەم یەک دەنگی ئەندامیێکی کۆمەڵ نەترازا بەو هەموو پارە و پوولەوە ئێستە بە ئەم کۆلکە لیستە بێ پارە و پوولەوە اترازێن ...
لە کۆتایدا ئەمەوێ بڵێم پێویستە هەموو ئەندامانی کۆمەڵ بە هوشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو لیستە نویانە بکەن و عاتفیانە بیر نەکەنەوە و نەچنە ژێر هیچ فشار و درۆ و هەڵاو باگەشەێکی کەسی و لیستی و ڕاگەیاندنەکانەوە
بۆیە دەبێت بەسنگفراوانییەوە او جۆرە لیست و کۆلکە لیستانە هەر وەک کۆلکە لیستەکانی تری رابردوووووو کە لە ڕۆژێکدا لە دایک بوون و لەهەمان ڕۆژیشدا وەفاتیان کرد ببینڕێنرێت .
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019