ناسین و ئاشنابوون بهمرۆڤهكانى چواردهورمان
وتار/
21/03/2020
2314 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
ناسین و ئاشنابوون
بهمرۆڤهكانى چواردهورمان
دیاری حمەامین حمەساڵح
نەوڕۆڵی
ناسین یان ئاشنابوون بە ووجودی شتە ماددی
و ڕۆحیانیەکانی چواردەورمان هۆکارێکی گرنگە بۆ خۆپاراستنة لە پێشهاتە خراپەکان ، یان
بە پێچەوانەوە بۆ نزیک بوونەوە لە باشەکان ، ناسین ئەبێتە خاڵی دەسپێکی سەرکەوتنی
کەسێک کە مەبەستی بێت ، بەڵام ئایا چۆن
بتوانین خۆمان بپارێزین لەو مرۆڤانەی کە شەڕیان زیاترە لە خێر ، یان با بڵێین شایستەی
ئەوە نین ببنە دۆست ، چونکە دۆست بوونیان زەرەرمەند بوونە ، ئەمە ئەو پرسیارەیە کە
ئەبێتە وروژێنەری ناوەرۆکی ئەم باسە ..
پێش هەموو شت ئەبێت
ئەوە بزانین کە ناسین باشترین پێوەرە بۆ هەڵسەنگاندن ، ئەگەر ئێمە بەبێ ناسین و و
هەڵسەنگاندن پێناسەی کەسێک یان شتێکمان کرد ، بێگومان ئەکەوینە هەڵەی گەورەوە ، ڕەنگە
ئەو مرۆڤەی کە تۆ بەلاتەوە خراپ و شەڕەنگێزە ، لە ڕاستیدا وا نەبێت دوای تێکەڵ بوون
لەگەڵیدا بۆت دەرکەوێت زۆر ئاشتی خواز و مەردە ، ئەو
خواردنەی کە هێشتا تامت نەکردوە و ئەڵێیت
ناخۆشە ، ڕەنگە دوای ئەوەی تامت کرد ڕاکەت بگۆڕیت و بڵێیت خۆشە ، کەواتە مەبەستی سەرەکی
ئەوەیە نابێت بڕیار بدەین بەبێ ناسین لەسەر کەسەکان ، ئەبێت ورد بین و دوور بین بڕوانینە کەسەکان ،
چونکە خەسڵەت و تایبەت مەندی مرۆڤەکان هەندێکجار شێوازی ناسینی ئێمە تێک دەدەن ، بۆ
نموونە ئەو مرۆڤانەی کە حەز بە تێکەڵ بوونی خەڵک ناکەن ، ئاشنابوون بە تەبیعەت و ڕەوشت
و کەسایەتیان کەمێک قورسە ، چونکە زۆر کات ئەوکەسانە بەم کردارەیان ئەیانەوێت کەمترین
زەربەی مرۆڤەکانیان بەرکەوێت ، بەڵام زۆربەی کاتەکان وا ڕێک ئەکەوێت ئەو جۆرە مرۆڤانە
مرۆڤی ژیرن و و خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزن ، بۆیە دەبێت لە بڕیارداندا زۆر هێمن بین
و عادیلانە بەراورد بکەین
با پرسیارێکی سادە
بکەین " ئایا ناسینی مرۆڤەکان سودی چیە ؟ ئایا مرۆڤ هەر مرۆڤ نیە ؟ لە وەڵامدا
ئەڵێین " مرۆڤەکان هەروەک چۆن لە شکڵ و شێوەدا جیاوازن ، ئاواش لە سیفات و
سلوک و چۆنێتی مامەڵەدا جیاوازن ، بەڵام ئەوەی
کە گرنگە " سیفات و کەسایەتی و سلوکیاتی ئەو ئینسانەیە ، تێکەڵ بوون لەگەڵ مرۆڤی ئاست بەرز و ژیر جیاوازی هەیە لەگەڵ تێکەڵ بوون لەگەڵ مرۆڤی
ئاست نزم و نەفامدا ، مرۆڤی دیندار جیاوازە لە مرۆڤی بێباوەڕ ... هتد ، بوونی ئەم جیاوازیانە لە مرۆڤەکاندا لە سیفات و
سلوک و کەسایەتیدا وا ئەکەن کە هەریەک خاوەنی کەسایەتیەکی تایبەت بە خۆی بێت ، هەریەک
لەم مرۆڤانە لەهەر ئاستێکدا بن کاردانەوەیان هەیە لەسەر خێزانەکەیان لەسەر چواردەور
و کۆمەڵگاکەیان ، مۆرڤی وا هەیە تەنانەت خوشک و برا و باوک و دایکی ڕەزالەتیەتیانە بە دەستیەوە ، مرۆڤی وا هەیە
شارێکی هەراسان کردوە ، بەهۆی کارە ناپەسەندەکانیەوە ، بەڵام مرۆڤی واش هەیە هەموو دووعای خێری بۆ ئەکەن و تەنانەت
ڕۆشتنی بە ڕێگادا پەند و ئامۆژگاریە بۆ چواردەورەکەی ، بەرژەوەندی هەموانی ئەوێت
خاڵێکی گرنگ هەیە بۆ ئەوەی
بتوانین لە ناسین و هەڵسەنگاندندا نەتیجەی باش بێنین و سەرکەوتوو بین ، پێویستمان بەگەڕ خستنی زۆرترین ڕێژەی عەقڵ و ژیریە لە بەراورد
کردندا ، لە فکرکردنەوە و ووجودی بەرامبەردا ، ئەبێت سەرەتا بزانی بەرامبەر لە چ
ئاستێکی سەقافیدایە ، بیرکردنەوەی چۆنە ، شێوازی قسەکردن و حەرەکاتی چۆنە ، تا چەندێک
پابەندە بە یاسا زەمینیەکانەوە ! تاچەندێک ڕاستگۆیە لە گوفتاردا ، گەر توانیمان بەراورد
و ووردبوونەوەیەکی تەواو بکەین بۆ زاتی بەرامبەر ئەوکات ئەگەینە بڕیار ، ئایا دۆستایەتی
کەسەکە بکەین یان نا ، ئەگەر دۆستایەتیمان کرد ئەتوانین کاریگەری لەسەر هەست و نەستی
دانێین یان نا
ئایا گرنگە دۆستایەتی
خەڵکی باش بکەین ؟
بەڵێ زۆریش گرنگە ،
ووتەیەکی جوان هەیە ئەڵێت " ( پێم بڵێ هاوڕێکانت کێن ، پێت ئەڵێم خۆت کێیت ) مرۆڤە
ژیرەکان هیچکات حەوسەڵە و تاقەتی دۆستایەتیان نیە لەگەڵ مرۆڤە نەفامەکاندا ، چونکە
خاوەنی دوو ئایدیای جیاوازن ، گومان لەوەدا نیە هاوڕێیەتی ئەتوانێت کاریگەریەکی
زۆر دانێت لەسەر کەسی دووەم ، بە لایەنی ئیجابی بێت یان بە لایەنی سلبی ، وەک ئەڵێن
"" هەمیشە هاوڕێ باشەکان وەک گوڵ فرۆش وان ، گەر لێشیان نەکڕیت ئەوان بۆنی
گوڵەکانیان هەر خۆشە ، بەڵام هاوڕێی خراپیش وەک ئاسنگەرە سەیرکردنیشی بۆ چاو زەرەرمەند
بوونە ، ئەتوانی بە چەند ڕێگایەکی سادە بەرامبەرەکەمان بناسین ...
١
_ ڕاستگۆیی ، مرۆڤی ڕاستگۆ سویند ناخوات و پێویستیشی بە شاهید نیە تا ڕاست و دروستی
قسەکەی بسەلمێنێت ، بەڵکوو زۆر بە دڵنیایی قسە دەکات و حەرەکاتی ئاساییە و سەیرکردنی
چاوەکانی بەڵگەی ڕاستگۆییە ، ئەگەر باوەڕیشی بە قسەکانی بەرامبەر نەبوو ، ڕاستەوخۆ
بەرامبەر ناشکێنێت و برینداری ناکات
٢
_ خاکی بوون ، مرۆڤە گەورەکان هەمیشە خاکی و سادەن ، چونکە دڵنیان لە خاک دروست
بوون و ئەگەڕێنەوە بۆ خاک ، بەرزە فڕ و لووت بەرز نین ، چونکە دڵنیان لەوەی مرۆڤ دەبێت
لە دڵی خەڵکدا گەورە بێت نەک خۆی لەوان بە گەورەتر بزانێت
٣_
فاڤۆریتی کەسایەتی ، مرۆڤی ژیر و خاوەن کەسایەتیەکی دامەزراو ، ئاگادارە لە هەڵبژاردنی
ڕەنگی جلوبەرگدا ، لە شێوازی نان خواردن دا ، لە کاتی قسەکردن و مامەڵەدا ، هەڵبژاردنی
تۆنی زەنگی موبایلەکەی ، حساب کردن بۆ ووجودی کەسەکانی چواردەوری ، خەڵک بێزار
ناکات و هاوڕێی بێدەنگیە ... هتد
٤
_ مەسئولیەت ، مرۆڤە خۆشەویست و دڵسۆزەکان هەمیشە خۆیان بە بەرپرسیار ئەزانن ، و
کاتی خۆیان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بەرامبەر تەرخان دەکەن و چاوەڕوانی سوپاسیش
ناکەن ، واتە خاوەنی کەسایەتیەکی پاک و بێگەردن و دوورن لە بوغز و منەت کردن ، ئەوەی
ئەیکەن بۆ خەڵک بە ئەرکی سەرشانیانی ئەزانن
٥_
قسەکردن و گوێگرتن ، مرۆڤە عاقڵ و خۆش ڕەفتارەکان لەکاتی قسەکردندا درێژە نادەن ،
لەکاتی خۆیدا قسە ئەکەن و لەکاتی خۆیدا بێدەنگ دەبن ، کاتێک کە قسەیان بۆ کرا گوێ
بیست دەبن و بە کەسی بەرامبەری نابڕن ، بە کورتیەکەی ئەدەبی حیوار ئەزانن.
تێبینی / پێچەوانەی ئەمانە مرۆڤێکی نێگەتیفە و ئەکرێت بە
حەزەر بین بەرامبەریان ، یان دوور کەوینەوە لێیان یان هەمیشە ووتەکانمان ئامۆژگاری
و دەرس بێت بۆیان
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019