مەلای کورد و عەمرەیـی بە بەلاشیـان
وتار/
01/01/2020
1513 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
مەلای کورد و عەمرەیـی بە بەلاشیـان
دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
"فریی , مجانی , بێ بەرامبەر , مفت ٫خۆرایی"
هەندێک لە ملاکانی کوردستان اوەندە جوان باسی عەمرە و حەج اکەن بەگرنگ و بایەخی دادەنێن بۆ ژیانی موسڵومانان کە گوێت لێان ابێت واللە نەشتبێت پارە و پول ئامادەی قەرزیش بکەی لەدوژمنەکەت بۆ ئەوەی بەزووووی بگەیتە عەمرە و فریای او هەست و خۆشی و چێژه بکەویت،کەلە عەمرەدا بونی هەیە ، یان باس و بەسەر هاتی گیرابوووونی دوعا اکەن لەکاتی عەمرەدا فلانە کەس سوێندی خوارد بۆم کە هاتنە خەومم ابێ بچی بۆ عەمرە ئینجا خودا شفات ئەدات ئا بەم جۆرە قسە وریکلامانە عەمرەکاری کۆمپانیای حەج و عەمرە زیاد اکەن .
کاکی ملا گەر خودا بیەوێ شفای یەکێک لە بەندەکانی بدات لە هەر کوێک بێت لە ماڵ بێ یان لە مزگەوت یان لە عەمرە شفای دەدات وە گەر نەشییەوێ شفای بدات لە مسجد حرام و لە مزگەوتی اقسا و لە لای بەردە ڕەشەکەش بێت نایدات ئیتر بۆ بە ام بەزمە پارە له داماوانی کوردستان اکێشیتەوە تەنها لەپێناوی عەمرە بەلاشەکەی خۆتدا.
تومەس کاکی ملا خۆی لە عەمرەیە بەبەلاش و بەخۆراییی لەسەر ئەرکی کۆمپانیایەکانی حەج وعەمرەی کوردستان . بۆیە بەباشی باس و خواستی عەمرە اکات، اڵێی لە عەمرەدا لای بەیت دوعاکانت گیرا ابێ دە هەڵسن وەرن پارەتان بۆچیە بێن لەکیسی خۆتانی مەدەن خۆی دینارێ سەرف ناکا ئیتر بۆ هەڵناستێ بچێت و بیبەن بۆ عەمرە..
بە تێرامان و وردبونەکانم لەم جۆرە قسە و وتانە تەنها ریکلام و بانگەشە نەبێت بۆ کۆمپانیاگانی حەج و عمرە هیچی تری تیا بەدی ناکەم ئێ واللە خۆشم وهەموو کەسیش دەزاننن کەعەمرە سونەتە و حەجیش فەرزە کە بتبێت ، هەردووکیشیان زۆر ڕۆحانی و چێژبەخشن ، بڵام مەسروفات خواردن و خەو و ڕۆشتن و هاتنەوەت لەسەر حسابی خەڵک و کۆمپانیا بێت بێگومان چێژ و خۆشیەکە زیاتر و زۆرتر و خۆشتر ابێ زیاتر حەزت لێە بمێنتەوە و زوووو زووووش بتبەنەوە بۆ لای بەیت لەوەێ بە قسە خۆشەکانت سەرنجی قافلەیەکی کەی عەمرە کاری دانیشتووی ماڵەوە ڕاکێشیت و بەو هۆیەوە ناویان بنوسن و بێن بۆ لای عەمرە بەلاشەکەی تۆ.
بڵام کاکە ملا اوخۆشیەی تۆ ایبینی و بنیوەتە ئەوان نایبین چون بە پارەی قەرز و قۆڵە هاتون وە یاخود بە کۆکراوەی پارەی چەندین ساڵ و مانگیان کە بە کڕێکاری ڕۆژانە و چارەکه موچە کۆیان کردبویەوە هاتون بەجارێ ۲ ملێۆن تا ٥ملیون زیاتر سەرف اکەن دەرۆنەوە بۆ قاسەی خاڵی و بەچەندان ساڵی تر ئینجا ناتوانن او برە پارەیە کۆکەنەوە و ژیانی خۆیانی پێ ببەنەسەر .
هەر بۆیە دەبێ خەڵکو هاوڵاتیانی کوردستان ئەوەندە هۆشیار بن تەنها بەگوێگرتن لەو جۆرە قسانەی کە جۆشت دێننن بۆ چون بۆ عەمرە لە رێگەی کۆمپانیا زەبلاح و رووتکەرەوەکانی حەج و عەمرە نەخەڵتێن و، پارەکانیان نەفەوتێنن بۆ چەند ڕۆژێگ کە نێوەی زیاتری بە قازانج اشکێتەوە بۆ کۆمنیاکان .
ئێمەش و ئێوەش گەر وەک هەندێ لە ملاکانی کوردستان عەمرەو حەجی بەلاشمان دەست کەوێت بۆ ناچین واللە مەمنونیش دەبین تا چون و هاتنەوەمان دەستنەکەین بەباخەڵمانە ئەمە دەستی کێ ئەکەوێ ؟مەگەر دەستی کاکە ملا نەبێ .
خواش امە نادات بە هەموو کەس
وەک اڵێن قەبری بلاش دەستی هەموو کەس ناکەوێت .
تێبینی /
٭ حەج و عەمرە گرنگی بایەخی خۆیان هەیە له ژیانی مسڵوماناندا .
٭ مەبەستم هەندێکی مامۆستا و ملاکانە ...
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019