کوڕەکەی مامۆستا عەلی باپیر .. بۆ وای کرد ؟!

وتار/ 29/07/2017 2286 جار بینراوە

ماكوان كه‌ریم

کوڕەکەی مامۆستا عەلی باپیر .. بۆ وای کرد ؟!

 
لەم ڕۆژانەدا کوڕەکەی مامۆستا عەلی باپیر لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیك بەربەستی سماقوڵی منداڵێك هاتبووە ناوەڕاستی جادەکەو بۆ ئەوەی لە منداڵەکە نەدات لەگەڵ تەکسیەکدا کێشابوی بەیەکدا سەیارەکەی خۆشی خستبوە سەرخۆڵ ..
ئەمە رووداوەکەیە .. هەندێك کەس وەك ئەوە وابوو کە هەنگوینی لە دارگوێزدا دۆزیوەتەوە ..!
دەبوو موسڵمان بە رووداوێکی ئاوا دڵتەنگ بن و نزای خێر بۆ بریندارانو کوڕەکەی مامۆستا عەلی باپیریش بکەن قەزاوقەدرە وهاتووە ، دەبوو موسڵمانان پەیوەندیان بکردایە وەك موسڵمان بیانزانیبایە ئایا چی دەکرێت تا هاوکار بن ..!
سەرەتا ئەوەم بەدیکرد کە سەیارەکەیان بەلاوە جوان بوو ووتیان کوڕی مامۆستا عەلی باپیر چ سەیارەیەکی پێیە.. ؟!
دوای دەرکەوت .. نەسەیارە پەیوەندی بە ماڵی مامۆستاوە هەیە نە کوڕەکەی مامۆستاش خاوەنیەتی بەڵکو سەیارەکە خاوەنەکەی خەزوری کوڕەکەی مامۆستا عەلی باپیرە ..!
پاشان دوێنی بیستم کە گوایە منداڵکە گیانی لەدەستداوە ومردوە .. ئەمڕۆ بەدوادا چوونم کرد منداڵکە سوپاس بۆ خوا زۆر باشە و ساغ و سەڵامەتە ..!
بیستم کوڕەکەی مامۆستا عەلی باپیر رایکردوە .. !!
کەچی بۆم دەرکەوت خۆی چووە لە شاری کۆیە پۆلیسی ئاگادارکردوە هیچ کەسیش لە بنەماڵەی مامۆستا عەلی باپیر نەچوون بە کەفالەت ئازادی بکەن ، بەڵکو - مامۆستا عەلی باپیر وووتویەتی با ڕێکاری یاسای چۆنە وابڕوات یاسا سەروەر بێت..!
دەست بەجێ پەیوەندی کراوە بە بنەماڵەو ئەوکەسانەی کە لە رووداوەکدابوون، سەردانکراون.
وامزانی خەڵکی سەرەخۆشی لەمامۆستا عەلی باپیر دەکەن بەهۆکاری ئەوەی پوری وەفاتی کردوە ، ئەم بارە نەخوازراوانە هاتۆتە پێشەوە لەبەر ئەوەی کە تەعزێیان هەبووە ..
دوور لەسیاسەت خۆ ئەمەی روویداوە قەزاو قەدەری خوایە .. موسڵمان هاودینان ئاخر وانابیت لەبەر حیزبایەتی قیەمی ئیسلامی با لەدەست نەدەین، خۆ سیاسەت نیە رەخنەی لێبگری و فیکرو ئەقیدە نیە ، بەڵکو حاڵەتێکی نەخوازراوە..یاخوا هیچ موسڵمانێك بەسەریدا نەیەت ..
نەکوڕی مامۆستا لەحکومەت و دەسەڵاتدایە نە خودی مامۆستاش ئەگەر خاوەنی هەرچی بن مافی خۆیانە خۆ وەزیر نیە تا لێبپرسینەوە چۆن دەستی کەوتوە ، پاشان سەیارەکە ووێران بووە دەعمی کردوە .. !
بەندە ئەم زانیارانەم دەستکەوت بە هۆکاری سەرەخۆشی کردنم لە پۆری بەڕێزی ئەو خانەوادەیە .
ماکوان

نوێترین نوسینەکانی ماكوان كه‌ریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌