ئەگەر یونس بمرێ درۆ هەتیو دەکەوێت!!

وتار/ 20/06/2018 1307 جار بینراوە

ماكوان كه‌ریم

ئەگەر یونس بمرێ درۆ هەتیو دەکەوێت!!
نوسینی: ماکوان کەریم


جاران ئەگەر کەسێك زۆر درۆزن بوایە دەیانوت ئەگەر بمرێ درۆ هەتیو دەکەوێت ..
هەندێك کەس تەڕ نابێت، چونکە پێغەمبەری ئازیزصلی اللە علیەوسلم : دەفەرموێت ئەگەر شەرمت نەما چیت دەوێت لەکاری بەد رەشتی دەیکەیت (إذَا لَمْ تَسْتَحِ فَاصْنَعْ مَا شِئْت).!
یونس ڕاوی یەکێکە لەو کەسانەی کە پێكهاتووە لە تۆپەڵیك درۆ، ئارەزومەند بووم یەکجار گوێم لە قسەیەکی راستی بێت و بچمە سەر- سەرچاوەی قسەکەی کە باسی کردوە.. بۆ دەرمان راست بێت ،بڕوا بکەن دەست ناکەوێت ، خەڵکی خۆی لە درۆ دەپارێزێت ، ئەم یونسە لە خۆی دەئاڵێنێ .!
دەقی قسەکەی یونس :


"1- دەڵێ‌: "كتب علیكم الصیام، واتە رۆژووتان لەسەر فەڕزە"!
دەڵێم: نەخێر فەڕز نیە،چونكە ئەگەر خودا مەبەستی فەڕزكردنی رۆژوو بوایە دەیفەرمو: "فرض علیكم الصیام"، ئاخر خودا شەرم لەكەس ناكات، خودا دەیزانی و دەیتوانی وشەی (فرض) بەكاربهێنێت لە جیاتی (كتب) بۆ ئەوەی خیلاف دروست نەبێت، قورئان دەفەرموێ‌:"لاتبدیل لكلمات الله" (یونس:64)، واتە:"گۆڕانكاری له وشەكانی خودا نیە". كەسیش ناتوانێ‌ بڵێ‌ مەبەستی خوا فەڕزە با وشەی فەڕزیشی نەهێنابێت!، قورئان فەرمووی "قل اتعلمون الله بدینكم والله یعلم مافی السماوات ومافی الارض والله بكل شیء علیم"(الحجرات:16)، واتە: "بڵێ‌ ئێوە خودا فێری دین دەكەن لەكاتێ‌ خودا ئەوەی لە ئاسمانەكان و زەویە دەیزانێت و خودا بەهەموو شتێك زانایە"، ئاشكرا دەڵێم: خودا نیازی ئەوەیە ئێمە تێبفكرین و تێڕامێَنین و تەدەبوور بكەین لە قورئان، هەربۆیەیش بەردەوام لەدەیان ئایەت دەفەرموێت: (لعلكم تتفكرون – تعقلون – تهتدون – لیدبروا). دواجار خودا ویستی لە چەمكی (كتب) بۆ ئەوەی قورئان بەكراوەی بمێنێتەوە و ئەهلی عەقڵ بتوانن ئیجتیهادی تێدا بكەن لە كات و شوێنە جیاوازەكان."


وەڵامی بەندە بۆ یونس:
لە زمانی عەرەبیدا کاتێك دەوترێت (کتب علیکم ) لە ووشەی ( فرض ) بەهێز ترە ، نەك بە ئەقڵە لاوازەکەی تۆ، چونکە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ لای عەرەب و زمانەوانی و شارەزا لە بواری زماندا ، نەك جەنابت قل و فل لەیەك جیاناکەیەتوە ، زانای زمانەوانی دکتۆر (محمود عكام) کە دوو دکتۆرای هەیە لەو بوارەدا دەڵێت :
ووشەی کتب بەهێزترە لە فرض ، لەبەر ئەوەی خوای پەروەردگار هەرچی ئەرك بێت و نارەحەتی بێت لە ووشەی فرض بەهیزتر بێت کتب بۆ بەکار هێناوە ، چونکە نارەحەتی بەدوادا دێت وەك نمونەی لەسەرتان فەرز کراوە جیهادو کوشتاری کافران ، لە کاتیکدا ئێوە پێتان ناخۆشە ، چونکە فەرزی جیهادو کوشتارەکە زۆر قورسە بۆیە پێتان ناخۆشە .


دەقی ووتەکەی د. محمود عكام
إن الله عز وجل أخذ العهد على ذاته أنه عندما يتحدث عن فريضةٍ ثقيلةٍ على النفس، أن يجعل الفرض فيها بصيغة (كتب)، كقوله تعالى: ﴿كتب عليكم القتال وهو كُرهٌ لكم﴾، لأن الله عز وجل لو قال: (فرض عليكم القتال) أو قال: (فرض عليكم الصيام)، لكان وقع أمر وإلزام الفريضة أقل من كلمة (كتب)، وهذا من باب الاسئناس والحِكم، لأن كلمة (كتب) تحمل معنى فرض وزيادة، وهذه الزيادة هي: أن هذا الأمر قد فرضه الله عليك وسجّله عنده.
ولنضرب على ذلك مثالاً: أنا أقدم لك قرضاً، ثم أسجل عليك هذا القرض، وأجعلك توقع عليه. فأنت تشعر بأن هذا الدين صار آكد في ذمتك مما لو اقترضتَ ولم يُكتب عليك سند. لذلك كلمة (كتب) تحمل معنى فُرض وزيادة، والزيادة هي: التوثيق، والإنسان يلتزم بالأمر ويلتزم بتوثيق الأمر بالأمر أكثر، يعني: يلتزم بالأمر إذ يوثّق أكثر، لأن الإنسان يريد أن تكون رقبته محررة، فعندما تقول له: آمرك بكذا. فأنت تمسك رقبته، لكنك عندما تسجل وتكتب هذا الأمر عليه، تمسك رقبته أكثر، ومن هنا قال الله عز وجل: ﴿كتب عليكم الصيام﴾.


پاشان خوای پەروەردگار وەك زمانی ئەو سەردەمی قورەش قورئانی ناردوە، کە بەهێزترین ووشەیان بەکار هێناوە ،هەروها سەردەمی (المعلقات السبع) کە ئەوەندە بەهێز بوون لە ووشەدا فرۆشتویانە لە بازاڕداو بە کەعبەی پیرۆزدا هەڵواسراوە ، ئاخر نەخوێندەوارێکی وەك تۆ ڕاڤەی زمانەوانی عەرەبی دەکات ، تۆ کوردیەکەش بە هەزرا حاڵ وەردەگرێت.
کەواتە لە رووی زمانەوانیەوە فشە دەرچویت و قسەکەت فلسێکی قەڵبی نەهێنا ، ماڵی قەڵبیش سەربەخاوەنەکەیەتی .
باسی ئەهلی ئەقڵ دەکاتو خۆی وا نیشان ئەدات کە ئەم ئیجتهادی کردوە ئەم لێکۆڵینەوەی کردوە زۆر ماندوو بوە پێوەی، ئەی قوڕم ساغ بۆ ناڵێت دزیومە لەچەند نوسەرێکی تر پێشتۆ خۆیان پێوە باداوە دوای کراونەتەوەبە کولانەکانیاندا !!؟
سەرنجی خوێنەر رادەکێشم بۆ نوسەری عەلمانی تونسی بەناوی كامل النجار و یەکێکی تر لە بەناو ئەزهەریەك کە هەردووکیان ئەم شەکرەیان شکاندوە ئەوی تریش بەناوی موستەفا ڕاشد کە یونس راوی دەڵێت موفتی ئوسترالیا، کە ئەمە درۆیەکی چاو زەقە دەیات موفتی ئەو ووڵاتە ناوی (الشيخ تاج الدين الهلالي) ئەو ومستەفا ناوە فەراشی کەنیسەیەك بووە ..ئێستا خۆی کردوە بە موفتی و فتواکای لای یونس جێگای بایەخە .. بێجگە چەندانی تر هەمان قسەیان جوویەوەتەوە لەوانەی کەوەك ئەم دێزە وویستویانە غەڵبەغەڵبێك ردروست بکەن .
لینکی بابەتەکانیان دادەنێم وەك نمونەیەك کە زۆری تر لەو بورانەدا ئەم شەکرەیان شکاندوە .
https://www.alhurra.com/a/fasting-ramadan/366945.html
https://www.facebook.com/Uni.Of.Mind/posts/10152580651997722
پاشان یونسە فەنی دەڵێت :
2- دەڵێ‌: "ئەی چۆن تەفسیری ئایەتی "كتب علیكم القتال دەكەیت؟ واتە: "بەسەرتان نووسراوە جەنگ"، ئایا جەنگیش فەڕز نیە؟
دەڵێم: هەر چوار ئیمامەكەی ئەهلی سونەت (مالیك، ئەبوحەنیفە، شافعی، ئیبن حەنبەل)، لە تەواوی ژیانی خۆیان كە دەیان جەنگ روویدا، بەڵام هیچان بەشداری هیچ جەنگێكیان نەكرد، ئەمەیش مانای ئەوەیە جەنگ فەڕزی عەین نیە (واتە: واجب نیە هەموو تاكێك بەشداری جەنگ بكات)، ئەگینا ئەمان لە هەموو جەنگەكان لە پێشەوەی خەڵك بەشدار دەبوون، تەواوی خەڵكیشیان تێدەگەیاند لە رێگای بەشداری فیعلی خۆیان. بۆیە شێخ موستەفا راشد موفتی ئوستڕالیا لای وایە رۆژوو فەڕزی كیفایەیە واتە: تەنها لەسەر دەوڵەمەنەكان واجبە بۆ هەست كردن بە ژیانی هەژاران.
وەڵامی بەندە :
زۆر بەسادەی پلانەکەت هەڵدەوشێتەوە : چونکە تۆ جیاوازی لە نێوانی پایەی ئیسلام و دروشمەکانی ناکەیت ، ئیسلام لەسەر پێنج پایە دادەەمەزرێت ، یەکێك لە پایەکانی رۆژوە !، واتا دروشمەکان لەسەر هەموو موسڵمانێك فەرزن و هەموان دەبێت ئەنجامی بدەین .
پاشان بە زەرب و تەقسیمی تۆ بێت دەبوو ئیمامی غەزالی تەکفیر بکەین ، چونکە لە هەموو ژیانیدا هەر باسی کۆشش و کوشتاری نەکردوە ، تەنانەت بابێکیشی بۆ نەکردۆتەوە لە هیچ کتێبێکیدا ، کەمادام دەزانی فەرزی عەین چیە و فەرزی کیفەیە چیە ، دەبوو هەر باست نەکردایە، چ پەیوەندی هەیە بە باسەکەوە ، کاتێێك کە فەرزی کیفەیە کۆمەڵێکی تر پێی هەڵدەستن ، لەسەر تەواوی موسڵمانان لادەچێت ، بەڵام فەرزی عەین بۆ هەموانە ، ئەگەر مەبەستت ووشەی (کتب) کە بەکار هاتوە ، تەنها بۆ فەرزبوون بەکار هاتوە کە هەردووکیان بە دڵنیایەوە فەرزە کۆڕای لەسەر دامەزراوە ...
بەنیسبەت ئیمامەکانەوە بۆ ئەوەی تۆزیك رووت شکێن بکەم کە شارەزا نیت دەڵێ نەچوونتە جهیاد ! :
یەکەم : ئیمامی ئەبوحەنیفە : موجاهیدو خەباتگێڕ بووە لەگەڵ ئیمامی بەڕێز زەیدی کوری عەلی دژی زەردەشتیەکان ومەجوسیەکان لە ئێرانو پاشان بەتوندیش وەستایەوە دژی ئەبو جعفر منصور.
دووەم: ئیمامی مالك : هەمان میحنەتی ئەبوحەنیفەی بەسەردا هات و بەڵام زیاتر خەڵکی هان ئەدات بڕۆن بۆ جیهاد بۆ ئەندەلوس دژی پادشای ئەو سەردەمە بەناوی (لوزریك).. ، هەرچەندە لە سەردەمی ئەم هیچ فتوحاتیك رووی نەداوە تا بڕوات بۆ جیهاد زیاتر کێشەی نێوان عەباسی وئەمەیەکان لە ئارادا بووە .
سێیەم ئیمامی شافعی : موجاهیدو کۆشمەندی سەردەمی خۆی بووە ولە مەتەرێزی موسڵماندا دژی بێباوەران جەنگاوە لە ئەسکەندەریەی میسر موجاهید بووە ، ئیمامی بەیحەقهی لە مناقب الشافعي بە تفصل باسی کردوە.
چوارەم: ئیمامی ئەحمەد : لە جیهادا بوو بەشداری شەری کردوە بەناوی جەنگی طرسوس لە باشوری تورکیای ئێستا.


قسەیەکی تری یونس :
بەهەمان شێوەی ئایەتی نوسینەوەی وەسیەت "كتب علیكم اذا حضر احدكم الموت ان ترك خیرا الوصیة" كه فەڕز نیە بەڵكو سونەتە.
وەڵامی کۆتایت لەم باسەدا ئەوەندە بابەتەکەت هەڵذەگرێت
ئەمەش درۆیەو قسەی گیرفانی خۆتە
کۆڕای زانایان لەسەر ئەو ڕایەن کە وەسیەت کردن فەرزە لەسەر موسڵمان ، مەگەر کەسێك هیچی نەبێت تا وەسێتی لەسەر بکات، ئەم ئایتە تا ئەوکاتە بووە کە ئایتەکانی وویراسەتو ئیرس دانەبزیبوو ، پاشان کە دابەزی مافی هەموویانی دیاری کردو ئایەتە کە مایەوەو حوکمەکەی دابەش بووە بەسەر فەرز بوونی میرات دا، جا ئەگەر ئەم برادەرە لەم قسەیە تێبگات باشە !! .
نمونەکان کە باسی فەرزکردنی وەسیەت دەکەن :


تەفسیری تەبەری :
http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/tabary/sura2-aya180.html
تەفسیر ئیبن کەسیر :
http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/katheer/sura2-aya180.html…
تەفسیری سەعدی :
http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/saadi/sura2-aya180.html…
تەفسیری بەغەوی :
http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/baghawy/sura2-aya180.html…
تەفسیری قورتوبی :
http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/qortobi/sura2-aya180.html…
تەفسیری ابن عاشور:
http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/tanweer/sura2-aya180.html

شەرم ناتگرێ درۆ دەکەیت دەڵیت واتای فەرز بوون ناگەیەنێت؟!
قسەکانی مەگەر نەخوێنداواری پێهەڵبخڵەتێت ، خەڵکی دانش و ئاقڵ دەزانی ئەمانە بای چەندن .
ئەگەر یونس بمرێ بەڕاستی درۆ هەتیودەکەوێت .

نوێترین نوسینەکانی ماكوان كه‌ریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌