تاڵە موەکانی ڕیشی پێغەمبەر لە بیارەدا
وتار/
23/06/2017
1783 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
تاڵە موەکانی ڕیشی پێغەمبەر لە بیارەدا
شەوی۲۷ی ڕەمەزانی هەموو ساڵێک مزگەتەکانی کوردستان بە گشتی و بەتایبەتـر لە مزگەوت و خانەقای بیارەی شەریفە ئەو شەوە بەڕز رادەگیرێت و خەڵکێکی زۆری لە هەڵەبجەو ناحیەکانی و شارەزوورە بۆی دەچن و شەوی ۲۷ی رەمەزانی تیایدا بەڕز ڕادەگرن و زیندووی دەکەونەوە بە زیکر و نوێژ ودوعا و تەراویح و عیبادات بە ئوومێدی ئەوەی شەنس یاوەریان بێت و سووتفەی شەوی لیلە القدر بکەن و پاداشتی ٨٤ ساڵیان بەربکەوێت و ببێتە خەزێنەی قیامەتیان . هەر لەو شەوەدا و لەخانەقای بیارە لەلایەن شێخەکانی خانەقاکەوە (مەحاسنی شەریفە )دەردەهێنرێت کە بریتیە لە سێ تاڵە مووی ریشی پێغەمبەری خۆشەویستمان و هەموو خەڵکی ئامادەبووووی خانەقاکە بە تاسق و سەرە گرتنەوە دەچن بۆ ماچکردن و تەوەسووڵ و تەبەرەکردنی تاڵە موەکان .
بە پێی زانیاری و بە دواداچونەکانم مێژووی او تاڵە مووانە دەگەرێتەوە بۆ ۱۰۰ ساڵ پێش ئێستە کاتێک لە مەدەینەی منەوەرەوە بە هەدیە نێردراوە بۆ سووڵتان عبدالحمیدی تورکیا ، هەر او کات شێخەکانی تەوێڵە و بیارەی او سەردەمە وەفد و نوێنەری خۆیان دەنرێن بۆ لای سووڵتان و داوای او تاڵە موانەی لێ دەکەن و بۆ اوەی بهێنن بۆ ناوچەی هەورامان بڵام لە سەرەتادا سووڵتان داواکەیانی بەقوورس زانیوە و نەویستوە ڕازی ببێت، دواجار رازی بوە و پێی داون بەنزیکەیی (۷تا ٨ )تاڵە مووی پێداون و گەراونەتەوە امانیش دابەشیان کردوە لە نێوان شێخەکانی تەوێڵەو بیارەدا ئێستا سیانیان لە حانەقادا ماون و مەوجودن . دڕێژی او ۳ تاڵە موەش هەریەکەیان بە قەدەر پەنجەکانی دەستن و ڕەنگیان زەرد باوە .
شایەنی باسیشە کاریگەری و تەوەسووڵی او تاڵە مووانە پێشووتر چەند جارێک بەکارهێنراوە و تاقی کراوەتەوە لە ساڵەکانی ۱۹٤٥ و ۲۰۰۳ کاتێک وشکە ساڵی بووە و بە جوڵاندنی او تاڵە مووانە و دوعاکردن و سەڵاواتدان و تەوەسووڵ پێکردنیـــان بارانی لێزەمە دەستی پێ کردوە و وشکە ساڵیەکەی ڕەواندوەتەوە .
هەر بۆیە لە قەیرانی وشکە ساڵیەوە قۆستمەوە بە دەرفەتم زانی چارەسەری قەیرانی ئابوری و دارای هەرێمی کوردستان بکەمە پرسیار و وەڵامیان لێ وەرگرم ئاخۆ دەتواننن و بیانەوێ هاوشێوەی چارەسەری وشکە ساڵی و کەم بارانی بە واسیتە و تەوەسول و تەمەسوولی تاڵە موەکان چارەسەری دۆخی ئابووری دەکەن ؟ لە وەڵامدا بەرێوەبەری مەدرەسەکانی خانەقاکە وتی: ئێمە او تاڵە موانە لە سەرتاوە تا ئێستا بۆ وشکە ساڵی و نەبوووونی بەکارهاتوە بۆ شتێکی لەو شێوەیە بەکارنەهاتوە و ئەمانە شتێکی تازە ونوێە سابیقەی نەبوە و نیە بڵام گەر بنەماڵەی شێخەکان داوامان لێ کەن ئێمە ئامادەین مەجلیس و کۆرێکی ئیمانی سازکەین و هەموو قودرەت و فەخامەتی خۆمان و فەقێکانمان بخەینە گەر و تەوەسوول و تەمەسوول بە تاڵە موەکانەوە بکەین بۆ اوەی خوای گەورە بە خاتری خاوەنی او تاڵە موانە چارەسەری کێشەی دارای و ئابووریەکانی کوردستان بکات هەر وە چۆن لە پێشوودا چارەسەری کەم بارانی و وشکە ساڵیمانی کردوە .
دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019