"برسیبوون و قاتووقڕی بە بیانووی سەربەخۆیـبوون"
وتار/
18/06/2017
1084 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
"برسیبوون و قاتووقڕی بە بیانووی سەربەخۆیـبوون"
دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
دوو دەستەواژە و دوانەیەکی دابڕاو و جیاوازن لە یەکتری هەر
دەستەواژەیەکیان جێی تێرامان و فکر و بیرکردنەوەیە
بۆ اوەی هەم بڕسێتی بکرێتە تێرێتی و هەم ناسەربەخۆیش ببێتە سەربەخۆی به ڕێگایەکی یاسای
و ئاسایی ، نەوەک برسییبوون و قاتقری ببێتە مانشێت و بناغەو مەودا و تایتڵ و بژاردەی
سەربەخۆی و ریفراندۆم کە نازانرێت ئامانجی
چی دەبێت ..
ئێستاکە و هەنووکەش خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان لە حاڵەتی
برسیتی و بێ مووچەیدایە و سیاسەتی برسیکردن پەیرەو دەکرێت ، خێرە دەتانەوێت برسیتی
و قاتقری زیاتر و زەونتر کەن و موچەتان نەهێشتوە
و ڕووعبە مووچەتان کردوەتە دیاری بۆمان و مانگانەتان لێ کردوینەتە ۳ سی ڕۆژی و دوانزە مانگەی ساڵتان نەهێشتوە و شەوتان لێ کردوینەتە ڕۆژ و جەژنیمان بوە بە
شێوەن و ڕۆ ڕۆ بە بیانووووی قەیڕانی دارایی
و جەنگی داسەپاوی داعش .
سیاسەتی
برسی کردنی ھاونیشتیمانیان سیاسەتە و بەشێکە
لە ستراتیجیەتی سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان لە پێناو ناچار کردنی خەڵکی و ملکەچی
سیاسەت واقیعەتی دەسەڵاتیـان بین . سیاسەتی برسی کردن لە پاڵ ئەوەی کە سیاسەتێکی
دروستکراو وەهمیە چەندین دەر ئەنجامی
ترسناک و خراپ و مەترسی دار بەدوای خۆیدا
دەینێت و هێناوێتی ئێستاکە نامەوێت دەرئەنجم و زیانەکانی باس کەم.
سیاسەتی برسیکردن بریتیە لەو سیاسەتەی کە لە ڕێگەیەوە ھاوڵاتیان ناچار دەکرێن لە بارو دۆخێکی ئابوری
قورسدا ژیان بگوزەرێنن بە شێوەیەک کە توانای ئەوەیان نەبێت بتوانن پێداویستە سەرەتایەکانی
ژیان بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دابین بکەن حالیەن کوردستان وایە.
لەسەروی هەموو ئەمانەشەوە دەیشیانەوێت به ناو و بیانوی ریفراندۆم و سەرەبەخۆی گرانی و برسێتی و مردن و سۆماڵ و ئەفریقای
باشور لە کوردستان دروست کەن ، دیارە ریفراندۆم هەلومەرج و پایە و کۆڵەکە و کاری پێشوەختی
دەوێ و لە خۆوە و دەست بەجێ نایەتەدی و ناڕەخسێ بشیەتەدی اوەمان بەسەر دێ کە دەتانەوێ بەسەرمان بێ اویش برسێتی وقاتو قڕێەکەیە کە بەسەرمان
هاتوە .
ڕیفراندۆم لە هەر
وڵاتێکا بکرێت ئامانجی دیار و بەرچاوە و هەموو لایەک بێ جیاوزی کاریان بۆ کردوە
کاریشی بۆ دەکەن تا یەتەدی وە ئامانج لە
ریفراندۆم خۆشگوزەرانی مادی و مەعنەوی و ئازادی هاوڵاتیانە نەوەک برسی و برسی تربن بۆ اوەی بگەن بە ئاواتی سەربەخۆی.
وەک دەڵێن : "سەما لەسەر تێری ئەکرێت" وتە و واتایەکی جوان و بەهەڵەنەداچووە و مەبەستی پێکاوە ئاخر مرۆڤ برسی بێت چی لە بەزم و خۆشی ریفڕاندۆم
و سەربەخۆی داوە .
کوردیش دەمێکە ووتوەێتی : "برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە" و ئەوسا و ئێستاش باوەڕمان
وایە کاتێ مرۆڤ گەدەی برسی بێت مێشکی کارناکا و بەشە خراپەکەی ئاوەزی زاڵ و باڵادەست ئەبێت و ناچاری کاری ناشایستەی دەکا ئیتر
چی لە ریفراندۆم کا .
فەلسەفەی ئایینش دەرکی بەمەکردوە و بۆیە هاوار دەکات:
"من لا معاش لە، لا معاد لە"، ئەوەی بژێوی ژیانی نەبێت لێپرسینەوەشی نابێت.
کەواتە کاتێک دەتوانی ریفراندۆم و سەربەخۆی ئەنجام دەی فەراهەمی
ژیانت بۆ خەڵکی کردبێت و لە ساتەوەختی بەتاڵی گەدەی خەڵکیدا ناتوانرێت هەنگاوەکانی
بە سەربەخۆبوون بێنیتە ئەنجام گەر بشێتەدی کۆمەڵێک قەیران و گەمارۆ و برسێتی و گیر و
گرفت و تەنگژەی سیاسی و ئەمنی لە دایک دەبێ و ژانی لە دایک بوونیشیان زۆر سەخت
و گریاناوی و بێ ساڕێژە دەبێ .
هەر بۆیە مانەوەی
ژیان و خۆشگوزەرانی و بژێوی نەک تەنها لای
مرۆڤ بەڵکو ڵای ئاژەڵانیش جێگەی بیرکردنەوە و هەوڵدانە، بۆمان دەرکەوتوە لە لەڕابردووی دوور و نزیکدا زۆربەی کات ئەومرۆڤانەی
گیانی خۆیان بەختکردوە کێشەی برسێتی و نان و خۆ تێرکردنیان هەبوە لە پاڵ کێشەکانی
تر .
ئێمەی کورد هەنوکە نیمچە سەربەخۆین بەڵام نان و ژیان وخۆ ژیاندن و بژێوی و بێ کاریمان بە تەواوەتی سفرە لەسایەی بێ دەستێوەردانی دەرکیەوە خۆ گەر هاوکێشەکە پێچەوانەکەینەوە و اعلانی سەربەخۆ بوونی تەواوەتی خۆمان بکەین دەبێ چی ڕووبدا و نان و قاتقڕێ و برسێتی چی وەزعێک لە وڵاتە بە سەربەخۆبووەکەدا دروست کات لە سایەی دەستێوەردان و گەمارۆ و حەساری وڵاتانەوە .
هەر بۆیە بەقەد ئەوەی مانەوەی لاشەمان پێویستی بە خۆراک
و خۆژیاندن و خۆ تێرکردن کردن هەیە لە سایەی خۆمان و حکومەتەوە لەم حاڵ و وەزع بێ موچەی و و بێ کاری و بێ بایەعی و هەموووو بێ
کانیتریشا ، نیــو ئەوەندە پێوستمان بە ڕیفراندۆم و وشە گەلی وانیە .
""سەربەخۆی لە کات وزەمانی خۆیدا شتێێکی باش و گونجاو و پیرۆز و ڕێزلێگیراوە هەموو
کەس دەیەوێ بگات بە ئاواتی سەربەخۆی بڵام
چی سەربەخۆیەک وە چۆن سەربەخۆیەک و کەی سەربەخۆیەک
""
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019