"دەستم و دەستان بەقوفڵەکەی کەعبە و مەرقەدەکەی شێخی بیارە گۆران و کۆمەڵ "
وتار/
15/06/2017
2860 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
"دەستم و دەستان بەقوفڵەکەی کەعبە و مەرقەدەکەی
شێخی بیارە گۆران و کۆمەڵ "
دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
بۆ خەڵک و خوا پێتان
دەڵیم گۆران و کۆمەڵ دەستم بە دامێن و
پشتوێنتـــان نەکەن بەرەی جەماوەر جێبهێڵن و مل دەن بۆ داوا ناڕەوا و نایاسایی و نا ئاسایی و ناسیاسیەکانی ئەولاو و هاوئاوازییەکان وە بەرەو ناوچەکانییان گەشت و سەفا و دانیشتن کەن ئەوە شوێن
و مەقام و پلەو پایەی ئێوە نیە، ئێوە تەنها لە بەرەی خەڵک و جەماوەردا جوانن و سەرکەش و بڵند و هیوا
لێ بڕاوترن ،ئێوە دەبێ کەرنەڤاڵی سەرکەووتن و هیوا بەخشی و سەربەخۆخوازی سازکەن و جۆش و خرۆش بدەنە جەماوەری هیوا
براو وخێر نەدیووووەکەی کوردستان.
بۆیە دەڵێم پێتان دەستم و دەستان بە قوفڵەکەی کەعبە و مەرقەدەکەی شێخی بیارە لە کەلی شەیتان نەیەنە
خوار و دانەبەزن و دانەنیشنن و نەسازێین و
بێ هیوا نەبن تا هیوابراوان بەر رەحمەتی خوا و خەڵک دەکەن و بەویژدان وبە عاقڵ مەندی
بیر و هۆش خەو خەیاڵدانیان پر دەبێ لە ویژدان ڕێژ و بە ویقار و دەسازێن و دەئاڵسکێن و یاسایی دەبن و کارا دەبنــەوە
و دادەنیشنرێن اوکاتیش ئێوە بە حەزەر و ئیحتیاد و ئیدامە و ئیدارەی خۆتان و
خەڵکی بکەن و کەلی شەیتانیەت بکەنه رەحمانیەت و رۆح و ڕۆحیانەتی رەحمانی ببەخشنەوە
و هێور هێور دەست کێش کەن بۆ سازانەکانی هاو ئاوازیەکان بڵامیش کور گەڵ وریابن هاو ئاوازتر دەرنەچن و نەپۆشۆکێن و نەپورکێن
و دوایش با ئێمەومانان دوعا و سوورەتی فاتیحتان بۆ نەخوێنین و بەردی ئەلحەتان بەسەر و دڵتاتاندا نەچەسپێنین
.
مەقەومات و عیتات و قیەم و تەواجوودی خۆتان و خەڵکین
و نزیکەی سێ ساڵە بە باشی و جوانی سیاسەتان
کردوە و لە ئەلف و بێی سیاسی و یاسای خۆتان کەم و زیاد نەوتوە و نەتان کردوە زۆری نەماوە و پشتیوان بە خوا و میلەت چیا بجوڵی
ئێوە لە مەبدەئـــو مەبادئـو هەڵوێست و ڕیتم
و پێوەر و دانەنیشتنی یاسایی و ئاسایی خۆتان پاشەکشە نەکەن و نەجوڵێن و ناشجولێن کەمترێکتان ماوە وبەرگەی
ئازار و سارد و سۆڵەی هەڵوێستە سیاسیەکەتان بگرن و خەریکە دەگەنە بەربانگی شکاندی ڕۆژوی هەڵوییستە سیاسیەکەتان بە ئاوێکی
سارد و منەت بەرزیەوە ئاهێک بکەنەوە ڕۆحی
چەقبەستوی ئێوارانی بەربانگە سارد و سڕەکانی
پێشووتری کوردستانەکەتان ......
ئێوەی جووتێنـراو لە هەڵوێست و ویقاردا لە بوێریی قسە و کرداردا جەژنی امساڵتان جەژنیێکی خۆشی و شادی دەبێ چونکە پارووووی
حەرام و نانی منەتیتان نەخواردوە و هەرگیزیش
ئامادە نین بێخۆن و سکتان وەک سکی عالەم
برسی و قورگتان تینووووی دڵۆپێک ئاوی نا مەعەدنیە
و دڵ و مێشکیشتان چاوەڕێیی دەرچوونی هیلاکی سێ ساڵەی هەڵوێستداریتــانە.
ئێوە دووانەیەکی لەیەک دانەبراون و کار و کردەتان جوان و
بە جۆش و مەحەکی زیاترە لە بەیەکەوەبوونتاندا
. چۆن لە ڕابردوتاندا شانتان دابوە ژێری نەهامەتی و گەیاندنی ڕاستیەکان ئاواش بمێننەوە و لەتای تەرازووێکدا هاوسەنگی ڕاگرن
و لاسەنگی مەدوێنن و دژی ناسەنگی و نا دەنگی و ناتەبای بن وە هەمیشەش
حەق بێژ و حەق ویست و دەرخەری حەق ویستان بن و سەربەخۆی خۆتان و بڕیارتان بپارێزن
و بچەسپێن و بیئاخنێن بە دەماخ و چەخماخەی
هاو ئاوەزانی سەربەخۆخوازانا پاشان هەوڵی سەربەخۆی کوردستان و میلەت بدەن میلەتی سک برسی تا پاروە
نانێک مابێت و بە ئازادی و ئازایەتی و ئیحتراماتەوە بیخوات چاوەرێی سەربەخۆخوازی نیە.
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019