"کۆمەڵ و هەڵوێست ... ترسیش لە یەکگری و یەکلیستی بۆ بێ هەڵوێستی "
وتار/
11/06/2017
1250 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
"کۆمەڵ و هەڵوێست ... ترسیش لە یەکگری و یەکلیستی بۆ بێ هەڵوێستی "
زۆر نوسراو و هەڵدرا بە شان و شەوکەتی نزیک بوونەوە و یەک لیستی و یەکگرتنی هێز و لایەنە ئیسلامیەکان بە خۆشمەوە کە یەک دوووو پەراگرافم نوسی لە سەر مەوزعی نزیک بوونەوەکە بە باری ئیجابی و باشەدا بەڵام هەر او کاتیش ترسم لەم مەوزووعەی ئێستا هەبوووووو کە دەمەوێ لەسەری بنوسم و بدوێم چونکە ئەزموونەکانی پێشویان دەرخستبوووو کە هاو هەڵوێست و هاو را نین لەسەر پرسە گرنک و بەهادارەکان لە نموونەکانی پێشویان لیستی خزمەت و یەک لای نەکردنەوەی پاڕێزگاری سڵێمانی. کۆمەڵ دەیویست زووو یەکلای کاتەوە و بە ڕاستەوخۆی بە بێ چەن و چوون پاڕێزگار بداتە لایەنێک بەڵام کاکی ئیسڵاح خوازی یەکگرتووو دەیویست بەو ئاقارەی ببا کە بردی دووەم نموووونە نموونەی چونە ژوورەوە و نەچونە ژوورەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی یەکگرتووو چاوتان لێ بوووووو یەکگرتووو چۆن چۆنی یاریە دوو گۆڵیەکەی وەستاند و تێکیشی دا و حەکەم و سەرۆک پەرلەمانیشی بەو هۆیەوە ناردەوە و لە یارگاو هۆڵی پەرلەمان وە چونییان بۆ بغداد هاتنەویان بەبێ هیچ دەستکەوتێکی باش ئیتر رەگەڵ کەوتن ئاوەهایە وە کۆبونەوە و دانیشتن و چونیان بۆ کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان بۆ چەندەمین جار و بێ دەست کەوتی هەر ئاقڵ نەبوون و نەبوون و نابن وە چەندان نموونەی تر بۆیە جێی ستایشە هەڵوێست و نەچونەکەی کۆمەڵ بۆ دانشتنەکە و
خەجاڵەت بن لایەنە ئیسلامیەکانی تر کە بە چونەکەیان و چەندان چونی تر پڕۆژەی یەکڕێزی ئیسلامیەکانیان لە ناوبرد و لە کۆتایشدا پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتیان فوتاند .
هەر بۆیەش هەموو ئەمانە دەریدەخات هاو هەڵوێست و هاو ڕاو هاو دەنگ و هاو ڕەنگ و هاو بۆچوون هاو دەست و هاو ئیکتیفاو و هەمووی هاوەکانی تریش نین ئەی ئیتر بۆ زەخت و هێز لە یەکتری اکەن بۆ اوەی ببن بە یەک و یەک لیست ئەمەشتان تەنها لە بەر خەڵکە بۆ اوەی لە جێی پرسیاری خەڵکە عامەکە خۆتان وە دەرنێن ئەگینا کەسانی هۆشیار و واقیع بین دەزانێت بۆچی سەرناگرێ یەک حیزبی و یەک لیستی ئسلامیەکەتان لەبەر ئەم هەڵوێست جیایتانەیە کە هەیە لە ئەرزی واقیعدا بۆیە ناکرێ ببن بە یەک و یەک لیست و یەک حیزب .
کۆمەڵ وەک هێزێکی ئیسلامی سیاسی بەهێز لە مەبدەئــو هەڵوێست و بڕیاری سیاسیدا لەوەتەی درووست بوونیەوە عەزاب و باج دەچێژێت و دەدات لە سەر هەڵوێست و مەبدەئەکانی بەو هۆیەشەوە بوەتە سبووڵی ئیسلامیەکان و ئیسلامخوازان ئەوەی حەق و حەقیقەتە ئەوەی شەرعی و به شەرع کراوە ئەوەی یاسایی و بە یاسای کراوە ئەوەی سیاسی و سیاسی کراوە ئەوەی ئاسایی و عوورفیە دەیلێت و دەیخاتە روووووو بەبێ گوێ دانە فلان فیسار و فلان لایەن پێ خۆشبێ یا پێی ناخۆشە ، لەم هەڵوێستانه ئاخۆ چ بۆ پەزەکان زەرە و زیانە هەر دەیڵێ و دەیبێژێ چونکە بە ڕاست و ڕەواو شەرعی و یاسای و سیاسی خۆی دەزانێ لە وتنی ئیتر بۆ بترسێت لە وتنی. هەموو ئەم جەرئی و بوێرانەیەی کۆمەڵی ئیسامی بردوەتە لوتکەی خۆشەویستی و تەبایی لە نێو دڵی خەڵکیدا بۆیە هەر جارەو لە لایەن خەڵکی و ڕۆژنامەنوسان و چاودێران و سیاسیەکانەوە کومەڵێ نازناوی جوان و وەسف و نوسینی بە ویژدان دەبینڕێت و دەنوسرێت و دەبخشرێت بە کۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیرەکەیدا .
نازناوی پیاوی مەرد یەکێکە لەو نازناوە نوێی و دڵ ویستانە کە بەم دوایە جەماوەر بەخشیان بە م. علی باپیر لە پای او هەموو هەڵوێستە بە جورئەتانەیە کە نواندوێتی لە رابردودا ، هەر بۆیە بەم هەموو جورئەت و بوێری و جوان سیاسەت کردنانە کە کۆمەڵ دەینوێیت جێی بایەخ و تەقدیرە لە لایەن جەماوەری کوردستان بە گشتی و بە تایبەتریش جەماوەرەکەی خۆی وە چاوەرواندەکرێت هەڵوێستی باشتر و گوونجاوتر و بوێرتر لە قۆناخەکانی تری داهاتووی سیاسی کوردستاندا بنوێنێت و بیکات وە اوەشی لێ چاوەروان دەکرێت وە دڵنیاشم هەموو ئەو جورئەتە سیاسیانەی کە کردوێتی تەنها بۆ بەرژەوەندی خەڵک و جەماوەر و وڵات بوە هەر بۆیەش خودی حیزبەکە توشی سەدان گیرگرفت و باجدان بوە لەم لاو لاووە بۆ ئەوەی چیتر هەڵویستی وا نەکات و نەینوێنێت خۆشبەختانە جار بە جار سورتر و واقعبینانەتر هەڵوێستی نواندوە و وە هیچ پاشەکشەێکی نەکردوە بە هۆی باجدانەکانی کە داوێتی .
هەر وەک مامۆستا علی باپیر لە لێدوانێکی دا دەڵێت """ئامادەین لەسەر ڕازیکردنی خواو هێانەدی مەسلەحەت و بەرژەوەندی بۆ خەڵک و وڵات هەموو باجێ بدەین وە داویشمانە لە ڕابردوودا .
وە ئێمە لەو نەوعە مەعدەنە نین کە زەختمان لێ بکرێت بپاچینــەوە بەڵکو لەو نەوعە مەعدەنین کە تا هێز و زەختمان لێ بکرێت رەقتر و قورسانەتر دەبین .
دەشڵێت گرنک اوەیە ئێمە ئامادە نین سەوداو مامەڵە بە مەبادیئ خۆمان بکەین بەڵام ئامادەین لەسەر مەبادیئ خۆمان باج بدەین پشتیوان بەخوا چیا دەجوڵی ئێمە ناجوڵیێن لەسەر ئەو پرنیسپ و مەبادیئانەی خۆمان کە هەڵقوڵای قورئان و سونەت و عەقیدەی ئیسلامیین"""
شاهیدی تەواوی هەڵوێست و قسەکانتم ئەی پیاوە مەردەکەی نێو سیاسی کوردستان کە تا هێزتان لێ بکرێت ئێوە حەق بێژ و بە جۆشتردەبن
ترسی من لەوەیە بە نەرم و نیانی برایانە و ئیسلامیانە زەختی برای و ئاشتی و یەک لیستی و بێوەییتان لێ بکرێ ئێوەش ناچار بن لە هەڵوێست و مەبادئدی خۆتان نەنوێنن و وەک لە پێوشدا بینیمان نەتانواند لەبەر خاتری یەک لیستی و لیستی خزمەت .
ديارى حمەامین
بۆیە ترسەکەی منیش لەوە سەرچاوە دەگرێت هەر سێ لاتان لەم ماوەیادا خەریکی کۆنفراس و یەکتر بینین بوووون بە ئامانجی نزییک بونەوە و یەکگرتن و یەک لیستی دەیبین کۆمەڵ چۆنە لە هەڵوێستی سیاسیدا و لایەنە ئیسلامیەکانی تریش چۆنن لە هەڵوێستیاندا ئەوان هەر چۆنێک بن من سەر و سەودام پێیانەوە نیە و بە گونجاویشی نازانم قسەیان لەسەر کەم اوەی جێی قسەی منە پاش یەک لیستیەکەیانە دەترسم کۆمەڵی ئیسلامی بە
پاساو بیانووی چوار چێوەی یەک لیستی و یەکگرتنەکە چیدی کە نەتوانێت و بۆی نەبێت هەڵویستی گونجاوانەی خۆی بنوێنت و دەربخات ئەمەش ببێتە هۆی اوەی جاڕێکی کە دڵی جەماوەرکە برەنجێت و بێ ئومێد ببنەوە لەوەی چیدی کە هیچ لایەنێک قسەی دڵی ئەوان ناکات و جاران کۆمەڵەکە هەبوووو ئێستە ئەویش قەتیس و قەتییخ بوە لە سایەی یەک لیستیدا و چوار پەلی بەستراوەتەوە و گرێ درواوە بە پەت و حەبلی یەک لیستیەوە وەک ئەوەی لە لیستی خزمەت روویدا نەیان توانی پۆستی پاڕێزگار یەک لای کەنەوە بە پێی نزیکی و دوریم و ئەو سەرچاوە رەسمی نزیکیانەی لە کۆمەڵی ئیسلامیوە بیستبووووم بە کۆمەڵ بووایە هەر زوووووو پۆستەکەی یەک لای دەکردوە بۆ یەکێک لە لایەنەکان بڵام کاکی یەکگرتووە وەک پیشەی هەمیشەیی ڕا راو داماو و کسکۆڵ بوو لە بریاردا بۆیە رۆژ لە دوای ڕۆژ تێ دەپەری خەڵک و جەماوەر و لایەنەکان هەمووی چاوەروانی بەڵی و نەخێری لیسی خزمەت بوووون ، لیستەکەش دەمی نوقاوبوووو و مار دابویە زمانیانەوە بە تایبەت زمانی یەکگرتووی بێ هەڵوێست و بێ جورئەت هەر بۆیە چەندین جار کۆمەڵی ئیسلامی داوای لە یەکگرتوەکان کرد خوا هەڵناگرێ با چیدی کە ئەم پۆستە دوانەخەین و یەکلای کەینەوە بڵام ئەوان هەر سوور بوون لەسەر راڕای و دوو دڵی ئاخۆ دوای یەکلای کردنەوەی پۆستەکە چی دەگوزەرێت و چی دەقەومێت و بەو هۆیەوە چیمان بەسەر دێنن جا ئیتر کۆمەڵ او کاتە زانی باڵ و قاچی بەستراوەتەوە ڵەگەڵ لایەنێکی ترسنۆک و بێ غیرەت و نا ئیسلامی و نا هەڵوێستایە ،ئیدی کۆمەڵ ناچار بوووو بەو شێوەیە بمێنێتەوە و نەیشی دەویست لیستەکە هەڵوشێنیتەوە و نەشدەکرا بە تاک و تەنیا بڕیارەکە دەرکات چونکە بە تەنیا بە خودی کۆمەڵ ڕێژەی یاسیای تەواو نەدەبوووو وە بیشیدایە یاساو پرنیسبی لیستەکەش تێکدەچوووو .هەر بۆیە ئەمەشی کردە خاتری یەک لیستیەکە و خۆی توشی او ئیحراجیە کرد کە توشی بوووو لەلایەن جەماوەر و لایەنەکانی تر خوا خەجاڵەتر و ئیحراجترتان کات یەکگرتوە بێ هەڵوێستەکان کە ئەو ئیحراجیەتان توشی کۆمەڵ کرد .
بهڵام جێی خۆشی و خۆشحاڵیمە کە ترسەکەم بە لێدوانێیکی محمد حەکیمی لێپرسراوی دەستەی کارگێری کۆمەڵ دەرەوێتەوە بە ڕادەیەکی کەم کە دەڵێت "ئێمە هەموو هەنگاوێک دەنێن بۆ نزیک بوونەوەی لایەنە ئیسلامیەکان بهڵام لەهەموو هەنگاوێکیشدا هەڵوێست و بریاری سەربەخۆیانەی خۆمانمان دەبێت وەک لە پێشووتر هەمان بووووە "
گەر بەم لێدوانە بێت زۆر باش و گوونجاوە نزیک بوونەوەکەتان وە جێی ترسیش نابێت گەر بە وتەی جەنابتان بێت بڵام بەخوا زۆر جێی ترسو پرسیارە وە اشترسم دوو لایەنەکەی تر اوەندە پەلە بکەن لە یەک لیستی و نزیک بونەوەکە بۆ ئەم هەڵبژاردنەی کە دادێ و بەڕێوەیە هەموووو دەست کەوتەکانی ئێوە بچنەوە و برۆنە زبڵدانی ئەوانەوە ئێوەش هەر ماندووبوون و باجدانتان بۆ بمێنێتەوە ئەوانیش دەنگ و قورساییی ئێوەیان بۆ بروات و کیسەی کورسیان پر بێت لە وەزیر و پەرلەمانتاری دوو گۆڵی ئەمەش جێی نیگەرانی کۆمەڵەکان و جەماوەرە خۆڵە مێشیەکەیە ..
تکایە بە بیرێکی ورد و واقیعانەتر و گونجاوانەتر و بە سەر و سەوادایەکی کە بیر لەو نزیک بونەوەیە بکەن و هیچ پەلەی تیا مەکەن و خراپی و باشی خۆتانتان بۆ دەربکەوێت پاشان هەوڵتان هەبێ بۆ نزیک بوونەوەکە چونکە بەم شپرزیەیەی ئێستا لە مەسڵەحەت و بەرژەوەندی ئێوە و ئیسلامخوازان نیە و تەواو نابێ تەنها لە بەرژەوەندی دوو لایەنەکەی تر کۆتا دێت ئێوەش دەستان لە هوانەکەوە دەردەچێت بە دەم و دەست و دەنگی بەتاڵ و خاڵیەوە یەنەوە بۆلای جەماوەرە قووربەسەرکەتان لە پای چی وەک اوەی لە لیستی چاکسازیدا روویدا لە مێژووی پەرلەماندا نەبوە زەحمەت کێشان و سۆسیالیست سێ کورسی بە دەست بێین بڵام بەدەستیان هێنا لە سایەی پێکەوە هاوپەیمانانی ئێوەدا ئەوەشتان تەنها لە بەر خەڵک کرد بڵێن اها لایەنە ئیسلامیەکان لەگەڵ غیرە ئیسلامیەکانیش هاوپەیمانی دەبەستن دەمی خەڵک نابەسترێت و ناگرێت لەهەموووو شێوە و شێوازێکدا قسە دەکات نابێ بریار و حاکیمی خۆتان لەبەر خەڵک بێ . ئەم یەک لیستیەش نەبێ بە لیستی چاکسازی اوان بەرهەمەکەی بخۆن و بچنەوە و ئێوەش تەنها باجدانتان پێ رەوا ببینرێت . .....
دیاری حمەامین حمەساڵح نەورۆڵی
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019