مسوڵمانان ئه‌وه‌يه حه‌قيقه‌تى ئێوه‌يه !!
وتار/
08/06/2017
1669 جار بینراوە
ئیسماعیل ته‌ها
مسوڵمانان ئه‌وه‌يه حه‌قيقه‌تى ئێوه‌يه !!
نووسينى: نه‌جات نه‌هارى*
وه‌رگێڕانی: ئیسماعیل ته‌ها
بيخوێنه‌وه ئينجا ئه‌گه‌ر قسه‌ت هه‌بوو سه‌رنجى خۆت بنووسه.
زۆرێك له هاورێكانم داوام لێ ده‌كه‌ن واز له بيروباوه‌رى
يه‌هوديم بهێنم ببم به موسڵمان، رۆژانه پێم راده‌گه‌ينن كه من كافرم، ده‌ڵێن
نامسوڵمان ناچێته به‌هه‌شت سه‌ر ئه‌نجامم ئاگره.
رۆژێك هاورێيه‌كم نامه‌يه‌كى بۆ ناردم چيرۆكێكى پێغه‌مبه‌رمحه‌مه‌دى
تێدابوو، كه دراوسێيه‌كى جوله‌كه‌ى هه‌بووه، ئه‌و دراوسێيه‌ى ئازارى ده‌دا، پێغه‌مبه‌ر
ئارامى ده‌گرت له سه‌رئازاردانه‌كانى، كاتيك ئه‌م جوله‌كه‌يه نه‌خۆش كه‌وت پێغه‌مبه‌ر
سه‌ردانى كرد، ئه‌م پياوه هه‌ستى به شه‌رمه‌زارى كرد، به‌هۆى ئه‌و ره‌وشته‌ى پێغه‌مبه‌ر
مسوڵمان بوو، كاتێك نامه‌كه‌م خوێنده‌وه تێگه‌يشتم كاتێك جوله‌كه‌كان مسوڵمان ده‌بن
به‌هۆى ره‌وشتى پێغه‌مبه‌ره، ئه‌وه پێوه‌رى جوله‌كه‌كانه له سه‌رسامبوونيان به
ئيسلام، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ى قورئانبس بخوێنه‌وه، له‌وكاته‌دا پرسيارم له‌خۆم
كرد، ده‌بێ ئه‌مرۆ مسوڵمانان به‌چى جوله‌كان سه‌رسام بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببن به مسوڵمان؟
هيوادارم ڕاشكاويم توڕه‌تان نه‌كات، من ده‌مه‌وێت له سه‌رێگاى
ئه‌م جوله‌كه مسوڵمان بم، به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى پێغه‌مبه‌ر پێش كه‌لامى قورئان،
گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌م به سێ خاڵ:
يه‌كه‌م: مسوڵمان ئه‌مرۆ چه‌ندين مه‌زهه‌بى جۆراوجۆرن،
هه‌ريه‌ك ئه‌وه‌ى تر به كافر ده‌زانێت، كاتێك جوله‌كه‌يه‌ك ده‌يه‌وێت ببێت به
مسوڵمان له‌كام ده‌رگا بێت، له ده‌رگاى "سوننه" يان ده‌رگاى
"شيعه" يان مه‌زهه‌به‌كانى تر؟ له‌كاميان به سه‌لامه‌تى ده‌ژيت و هه‌وادارانى
مه‌زهه‌به‌كانى تر‌ى مسوڵمانان كوشتنى حه‌ڵال ناكه‌ن؟
به هاورێ مسوڵمانه‌كه‌م گوت له به‌يروت هه‌موو ئه‌و
داوايانه‌ى بۆ بوونه مسوڵمان له كاتى گفتوگۆ قسه‌يه‌كى پێغه‌مبه‌ر ده‌هێنێنه‌وه
كه مسوڵمانان ده‌بن به (70 )گروپ هه‌موويان خوا سزايان ده‌دات ته‌نها يه‌ك گروپ
نه‌بێت، ده‌چێته به‌هه‌شت، پرسيارم له هاوڕێكه‌م كرد كامه‌يه ئه‌و گروپه،
گوتى: هيچ گروپێك ديارنيه، كه‌س نازانێت، هه‌موو گروپه‌كان ده‌ڵێن: مه‌به‌ستى: ئێمه‌يه.
پرسيارم له‌خۆم كرد:
ئه‌گه‌ر جوله‌كه‌يه‌ك بيه‌وێت ببێت به مسوڵمان، له‌كام
گروپ ببێت به مسوڵمان؟ كێ له زانايانى ئيسلامى زه‌مانه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌داتێ كه
ئه‌وه گروپه راسته خواى گه‌وره سزاى نادات!؟ ئه‌وه سه‌ركه‌شيه‌كى گه‌وره و زۆرمه‌ترسى
داره!!
دووه‌م: ئه‌مرۆ مسوڵمان له هه‌موو شوێنيك شه‌ر له‌گه‌ڵ
يه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هه‌ندێك به ترسناكترين شێوه سه‌رده‌بڕن، چۆن جوله‌كه‌يه‌ك
دڵنيا ده‌بێت بێته ناو ئيسلام، له‌كاتێك به هۆى هه‌مان دين براكه‌ى خۆى سه‌ڕده‌بڕێ،
له‌كاتێك تا ئێستا كه‌س گوێى لێ نه‌بووه جوله‌كه‌يه‌ك جوله‌كه‌يه‌كى تر سه‌ڕبرێت
به‌هۆى ئاينه‌وه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌يه به‌هۆى ئايينه‌وه ده‌وڵه‌تيان دروستكرد.
به‌ر له دوو رۆژ راپۆڕتێكى خۆێنده‌وه، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان
پێشكه‌شى وڵاتانى عه‌ره‌بى موسڵمانى كرد بوو، كه (80)هه‌زار مسوڵمان له سوريا له
سه‌ر ده‌ستى مسوڵمانان كوژراوه، له‌سه‌ر ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسيۆن.
هه‌روه‌ها كورته ڤيدۆيه‌كم بينى جه‌نگاوه‌رێكى ئۆپۆزسيۆن
دڵى سه‌ربازێك ده‌رده‌هێنێ ده‌يخوات، مسوڵمان دڵى مسوڵمان ده‌خوات!!!
هه‌روه‌ك ئاماره‌كانى ژماره‌ى كوژاروانى عێراقم خوێنده‌وه
له ميانه‌ى جه‌نگى ناوخۆى (مه‌زهه‌بى) كه زياتر له (280) هه‌زار عێراقى
كوژراون، زۆره‌به‌يان مسوڵمان بوون، رێژه‌يه‌كى كه‌مى مه‌سيحييان له ناوبوو.
به‌و دوو نمونه‌يه ئيكتيفا ده‌كه‌م، بيكردنه‌وه و
پرسياكردن له بۆ ئێوه به‌جێ ده‌هێڵم، چۆن ده‌كرێت مه‌سيحيه‌ك، يان جوله‌كه‌يه‌ك
مسوڵمان بێت، دڵنيابێت له بوونه مسوڵمانى، له‌كاتێك ئه‌وه حاڵى وڵاتانى مسوڵمانه،
له‌گه‌ڵ هه‌موو متمانه‌يه‌كم ئه‌وه‌ى رووده‌دات له بنه‌ماكانى ئيسلام نيه، چونكه
هه‌موو ئاينه ئاسمانيه‌كان داواى ئاشتى ده‌كه‌ن.
سێيه‌م: كاتێك پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بانگى خه‌ڵكى كرد بۆ
ئيسلام، له رێى ئازادى، دڵسۆزى، دووركه‌وتنه‌وه له سته‌م و نه‌فامى، و هه‌ژارى،
بۆيه خه‌ڵك دواى كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌مرۆ مسوڵمانان چيان هه‌يه جوله‌كه‌ى پێ
داوابكه‌ن، به‌چى سه‌رساميان ده‌كه‌ن؟
بۆ ئه‌وه‌ى راستگۆ و راشكاو بين: زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى
ئيسلامى تووشى هه‌ژارى و نه‌زانى و سته‌م و پێشێلكردنى مافى مرۆڤ و نه‌بوونى گه‌شكردن
و هێزى ئابوورى بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بووايه، رۆرشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى
نه‌ده‌بوو، له‌كاتێك دا ئه‌و وڵاتانه‌ى كه جوله‌كه و مه‌سيحى به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن،
كه هه‌ندێك به كافريان ده‌زانن، بووه به جێگاى سه‌رسامى مسوڵمانان و كۆچى بۆده‌كه‌ن،
كار و ژيانى تێدايه، به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نانه‌ت جلكى ژێره‌وه‌ى مسوڵمانانيش دروست
ده‌كه‌ن، داواى لێبوردن ده‌كه‌م، ئه‌مه گاڵه‌ته‌كردن نيه، به‌ڵكو دانپێدانه
نانه، به‌و واقيعه‌ى كه ئه‌مرۆ جيهان تێيدا ده‌ژيت!!
راسته من جوله‌كه‌م، به‌ڵام رێزى ئيسلام ده‌گرم، ئه‌وه
ده‌بينم كه سوڵمان قسه‌م بۆده‌كه‌ن، ده‌ستورێكى گه‌وره‌يه بۆ ژيانى مرۆڤايه‌تى،
ده‌ستگرتنم به بيروباوه‌ڕم كوفرنيه، يه‌كێك له هاورێكانم ده‌قێكى قورئانى بۆ
ناردووم كه شوێنكه‌وتووانى ئاينه‌كانى تر كافر نه‌كردووه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه
((ليسوا سوا‌ء من اهل الكتاب امة قائمة يتلون آيات الله آناء الليل وهم يسجدون))!
بۆيه ده‌ستكرد به لێكۆڵينه‌وه‌و خوێنده‌وه‌ى قورئان، رۆژ
له دواى رۆژ زياتر سه‌رسام ده‌بم، له‌خۆى ده‌پرسم: بۆچى جيهانى ئيسلامى ئه‌وه حاڵيه‌تى،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ستورێكى ئايينى ناوازه‌ى له‌به‌رده‌سته، خواوه‌نى پێغه‌مبه‌رێكى
گه‌وره‌يه، كه جوله‌يه‌كى به هۆى ره‌وشتێكى بچوك شوێنكه‌وته‌ى ده‌بێت، به‌ر له‌وه‌ى
بزانێ قورئانه‌كه‌ى چي تێدايه، له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ ناموسڵمانان به ترس و گومانه‌وه
سه‌يرى مسوڵمانان ده‌كه‌ن!!؟
* ئه‌ندازيار نه‌جات نه‌هارى: ئافره‌تێكى
جوله‌كه‌يه‌ى يه‌مه‌نيه، ساڵى 1981 له‌دايك بووه دژى ره‌گه‌زپه‌رستيه.
نوێترین نوسینەکانی ئیسماعیل ته‌ها