به‌ئايين كردنى سعووديه‌!!

وتار/ 02/02/2017 740 جار بینراوە

ئیسماعیل ته‌ها

به‌ئايين كردنى سعووديه‌!!
له‌په‌راوێزى فه‌تواكه‌ى يه‌كێتى زانايان
ئیسماعیل ته‌ها

كه‌س ناتوانێت نكۆڵى له‌وه‌ بكات هه‌موو ئايين و ياسايه‌ك كۆمه‌ڵێك هێڵى سورى هه‌يه‌، له‌ ئايين دا هه‌ندێك جار هێله‌ سووره‌كان ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ى تێگه‌يشتنى مرۆڤه‌كان.
له‌ چه‌ند رۆژى رابڕدوو يه‌كێتى زانايان به‌يانێكى ده‌كرد، كه‌ داواى راگرتنى فليمێك ده‌كات له‌سه‌ر (پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم) به‌رهه‌م هێندراوه‌ له‌ وڵاتى ئێران و له‌شارى هه‌ولێر به‌خش ده‌كرا، ئه‌مه‌ش كۆمه‌لێك قسه‌و باسى له‌دواى خۆى هێنا.
دياره‌ قسه‌كردن له‌ سه‌رحه‌ڵال و حه‌رامى به‌رجه‌سته‌كردنى ژيانى پێغه‌مبه‌ران له‌ زنجيره‌ دراماكان قسه‌كردنێكى تازه‌يه‌، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ ده‌قه‌كان، ده‌قێكى راسته‌وخۆ نيه‌، ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ ئيجتيهادى زانايانه‌.
ئه‌مه‌ش زۆربه‌ى زانايانى هاوچه‌رخى جيهانى ئيسلامى به‌دروستى نازانن، كه‌ ژيانى پێغه‌مبه‌ران به‌رجه‌سته‌ بكرێت له‌ زنجيره‌ درامايه‌ك و كه‌سێك خۆى بكات به‌ پێغه‌مبه‌ر.
ئه‌وه‌ى سه‌يره‌ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ به‌جائزى ده‌زانن ره‌خنه‌ له‌وانه‌ ده‌گرن كه‌ به‌جائيزى نازانن يه‌كسه‌ر به‌ كاريگه‌ربوون به‌ فه‌تواكانى سعووديه‌ تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن، ده‌ى جا ئه‌گه‌ر وابێت هه‌موومان له‌ هه‌ندێك شت كاريگه‌رين به‌ سعووديه‌، ئه‌م قسه‌يه‌ مه‌ترسيه‌كى گه‌وره‌يه‌ بۆ سه‌ر زهنيه‌تى تاك و تيه‌گه‌يشتن له‌ ئايين، ئه‌مه‌وا ده‌كات دواجار هيچ سنوورێك نه‌مێنێته‌وه‌ به‌بيانووى ئه‌وه‌ى خۆمان به‌جياواز بزانين له‌ سعووديه‌، ده‌بێ خۆمان له‌ هه‌مووشتێك به‌ دووربگرين كه‌ پێويستى به‌داواكردنى ئه‌نجام نه‌دان هه‌بێت، به‌بيانووى ئه‌وه‌ى، كه‌ بۆنى فه‌تواى سعوودى لێ دێت، چونكه‌ ئايين موڵكى سعووديه‌ نيه‌، باشه‌ بۆچ ده‌بێت كه‌سێك خۆى به‌ پێشه‌نگ بزانێت، وابزانێت هه‌ر شتێك قه‌ده‌غه‌كرا ئه‌مه‌ كاريگه‌ربوونه‌ به‌سعووديه‌، ئايه‌ رێگا به‌خۆت ده‌ده‌ى به‌جه‌نابت بگۆترێت تۆش كاريگه‌رى به‌فكرێكى ترى ده‌ره‌كى؟
بێگومان ده‌ڵێى من خاوه‌نى بيكردنه‌وه‌ى خۆم!! ئێ بۆخه‌ڵك خاوه‌نى بيكردنه‌وه‌ى خۆى نيه‌، ته‌نها جه‌نابت خاوه‌نى بيركردنه‌وه‌ى خۆتى.

نوێترین نوسینەکانی ئیسماعیل ته‌ها

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌