لەنێوان پارتی و ئەوانی تردا !
وتار/
07/06/2017
933 جار بینراوە
شۆڕش ئهنوهر
لەنێوان پارتی و ئەوانی تردا !
شۆرش ئەنوەر
ئاشكرایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن دیدوبۆچونی
خۆیەتی بۆشێوازی حوكمرانی و سیستەمی سیاسی لەهەرێمی كوردستان كەبریتیە لەشێوازێكی
سەرۆكایەتی كەبەبۆچونی زۆرێكمان رەفزە ، وەك بەرەنجامی ترسی استغلال كرانی زیاتری
حوكم بەرەو دكتاتۆریەت و بەركەنارخرانی زۆرتری ئەو دامەزراوانەی تر، كە پەیوەندیدارن
بە هێشتنەوەی هەرێم لەپانتایەكی بەرفرانی ئازادی سیاسی و دیموكراسی، ئەوەش هەروەها
ئاشكرایە كەپارتی وەك هێزێكی سیاسی كە بنەماڵەیەك حوكمی فیعلی دەكات لەئەجێندای دایە
كەلەئایندەی سیاسی هەرێمدا حوكمی بنەماڵەیی زیاتر تۆخ بكاتەوە لەناو جومگە جۆراوجۆرەكانی
سیستەمی سیاسی كوردستاندا، هەروەها ئەوەش زۆر ئاشكرایە كە پارتی بەجددیش كار دەكات
بۆ جێبەجێكردن و راپەڕاندنی هەر شتێك كە دەچێتەوە ناو ئەجێنداو دیدە ستراتیژەكانی
و جوان یاری دەكات و باش دەرەفەتەكان دەقۆزێتەوە و كارتەكانی باش رادەكێشێ، تائێرە
ئەمە دەبێت بەئاسایی وەربگردرێت ئەگەرهاتوو گەمەی بەفۆرمەلەكردنی ئەم دیدگایی پارتی
بەمیكانیزم و شێوازی مەدەنی و تەندروستی خۆی لەچوارچێوەی یاسایەكی دروست لەلایەن ئەم
هێزەوە كاری لەسەر بكرێت ، بەڵام مێژووی دوورو نزیك پێمان دەڵێت كەئەم هێزەش ئەگەر
پێویستی كردبێت هەڵبەت ئامادەبووە سنورە حەرامە گەورەكانیش لەپێناو فەرزكردنی دیدوبۆچونەكانی
خۆی ببەزێنی ( هەڵبەت مێژووی هیچ هێزێكی كوردی نیە كە كەم زۆر وەها ئەزموونێكی تێدا
نەبێت )
ماوەیەكی زۆرە هێزەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی
كوردستان هۆشداری لەوە دەدەن كەلەسەرەوە نوسیومانە، قسەو بۆچوونی زۆر لەوبارەوە
خراوەتە روو، بەڵام ئەوەی كە كەمتر لەسەری وەستاوین، قسەكردنە لەسەر هێزەكانی دەرەوەی
پارتی و پرۆژەی ئەوان بۆ ئایندەی سیاسی هەرێم، ماوەیەكی زۆرە هێزەكانی دەرەوەی
پارتی ئەوەندەی خاوەنی گوتارێكی اعلامین بۆ كۆمەڵگای كوردی خاوەنی هیچی ترنین، ئەگەر
پرۆژەشیان هەبێت ئەوەندەی پرۆژەكە بەگەرخستنێكی رۆژانەی سیاسیە بۆ هەڵمەتی دژبەو
لایەن و ئەم هێز، ئەوەندە پرۆژەیەك نین كەتەنانەت خاوەنەكانیان بەجددی ببنە خاوەنی
و كاری لەسەر بكەن و بەرنامەیان هەبێت بۆ جێبەجێكردنی ، هەربۆیەشە دەبینی بەردەوام
پرۆژەی باش لەراگەیاندنەكانیان بڵاودەكەنەوەو پاش ماوەیەك شوێنەوارێكیان نامێنێ بەنمونە
وەك پرۆژەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان !
ئەم ناجددی بوون و سەرگەردانیەشە وای لەهێزە كوردیەكان
كوردیەكان كردووە كەدواجار بەخۆیان بزانن یان نەزانن، خۆیان لەناو ئەجێنداكانی
پارتیدا ببینەوەو ببنە بەشێك لە جێبەجێكاری ئەوستراتیژیەتەی كەپارتی كاری لەسەر دەكات
بەنمونە قوبادتاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و باقی وەزیرەكانی تری هێزەكانی دەرەوەی
پارتی لە ئێستای ناو حكومەتدا !
زۆر هەق نیە كە گلەیی لەپارتی بكرێت، گلەیی كردن لەپارتی
واتا گلەیی كردن لەوەی كە پارتی بۆچی دڵسۆزە بۆ ئەجێنداو بۆچوونەكانی خۆی؟ كەئەمەش
مافی هیچ كەس و هێزێك نیە بیكات ، ئەوانەی هەقە رووبەرووی گلەیی جددی بكرێنەوە، هێزەكانی
دەرەوەی پارتین بەتایبەتیش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە بۆچی هێزی دەستپێشخەریكردنتان
لەگەمەی سیاسی لەدەست داوەو بۆچی دلسۆزنین تەنانەت بۆپرۆژەكانی خۆشتان ، ئێوە كەدڵسۆز
نین تەنانەت بە مەبدەئو پرۆژەكانی خۆشتان، بەچ هەقێك مافی ئەوە بەخۆتان دەدەن كە
چاوەڕوانی ئەوەتان لەپارتی هەبێت كە پرۆژەی خۆی نەبێت و كارلەسەر پرۆژەكانی خۆی نەكات
؟!
نوێترین نوسینەکانی شۆڕش ئهنوهر
-
شۆڕش ئهنوهر
07/06/2017
-
شۆڕش ئهنوهر
30/03/2017