شکۆ و شوناسـی ئێمەی هاوڵاتی کوردی بەندە لەسەر سەروەری خاکمان

وتار/ 04/06/2017 1189 جار بینراوە

ديارى حمەامین نەوڕۆڵی

شکۆ و شوناسـی ئێمەی هاوڵاتی کوردی بەندە لەسەر سەروەری خاکمان

دیاری حمەامین حمەساڵح نەورۆڵی
شکۆ و شوناسی  ئێمەی هاوڵاتی کوردی بەندە بە سەروەری سنور و خاکی  کوردستانمان  ئەگینا بەبێ ئەوە شکۆ و شوناسمان سفرە .

خەونی کورد لەم بەشەی کوردستان بە درێژایی سەدەیەک ئەوەندەی لە تاران و ئەنکەرە بوە، ئەوەندە لە قوڵای کوردستاندا نەبووە، ھەمیشە بیرکردنەوەی خۆی تەباکردووە لەگەڵ سیاسەت و ستراتیجی ئەواندا .

ئێستاش بەزاندی   خاک و سنورمان لە لایەن  سەدان دەوڵەتەوە  نیە، بەڵکو تەنھا ،   لە لایەن او دوو دەوڵەتەوەن

دەبێت ئەوە روون بێت لامان سەرەوەربوووونی سنور و خاک  شوناس و ھێزو ئیرادەیە.

هەموو لایەک  کۆکن کە پاراستنی سنوور و خاک  سەرەتایەکە بۆ مومارەسەی مافە مەدەنی و کولتوری و زمانیەکان.

دەرفەت و ماکی سەرکەوتنی  ھەرگەلێکش پەیوەستە بە پاراستن و  سەروەربوونی خاک و سنووریەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەرسنوور و خاکی کوردستان  جگە لە پێشێلکردنی سەروەری وڵات، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

بۆیە ـ  ‌پێویستە ھەموو خەڵکی بە شەرەف و مرۆڤدۆستانی ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ریسواو شەرمەزار بکەن

، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سنورێک بۆ ئەو دەستدڕێژیانەی تورکیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێ بە ئارەزووی خۆی لە ناو باشوری کوردستان تەراتێن بکات.

ھەرلایەنێک ڕێگە بەو بۆردومانکردنە بدات ئەوە بێشک خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسواو شەرمەزارییە .

وەک خودی خۆم ئەم دەستدرێژیانەی تورکیا بۆ سنورکاای کوردتان  شەرمەزار و ئیدانە دەکەم  بە     سووکاتی   سنور و  گەل و نیشتمانمانی دەزانم   وە بە    کارێکی نارەوا و نەشیاو و ناشرین و  نامرۆڤانە و نائاقلانی و نا دیمکراسی و نا دەوڵەتی  دەزانم و دەبینم .

هۆکاری زیاتر کردنی  لەشکرکێشیەکانی تورکیا چیە؟؟

 لە  بێ  دەنگی حکومەت و پارتی  دیمووکراتی  کووردستانە   وا تورکیاش    جار بە  جار  زیاتری دەکا  هێرشەکانی  بۆ  سەر کوردستان

بەڵی  هەر  وەک  پێشت کەوتم   حکومەت و  پارتی بێ دەنگیان  نواندوە و  بۆیە تورکیاش بەردامە  لە  دەستدرێژیەکانی.  هەر لایەنێکیش   رێگە بدات لە  ڕوودانی ئەم  دەستدرێژیانە    بێ شک خیانەتی نەتەویی و نیشتمانیە و کارێکی  ناشرینی  ئەنجام  داوە .

بۆجونەکە  ڕاستە   پارتی  و حکمەت ئابووری  خۆیان  بە ئابووری تۆرکیا و دەبەستنە  و مانەوەی خۆیان بە  مانەوەی   تورکیا   دەبەستنەوە امەش کارێکی  تەواو هەڵەیە  .

وە پەکەوتنی  پەرلەمانیش    کاریگەری هەبووە لەسەر  زیاترکردنی  بۆردومانەکانی  تورکیا  بۆ سەر کوردستان  بۆیه هەم حکومەت و  هەم پەکەوتنی  پەرلەمان  بێ دەنگیان  وای لە   تورکیا کردوە بێ  سڵەمینەوە  لە خواشی دەوێ  بێ   دەنگ بن و  اویش بۆردمانەکان زیاتر کا  اگینا تا  پەرلەمان پەکی نەوکەتبوووووو   تورکیاش  بەو شیوەیە دەستدرێژی  ئەنجام  نەدەدا .

نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌