ئابڕوچونێکی تر لەسایەی دەسەڵاتە سیسیلیەکەی هەرێم!

وتار/ 03/06/2017 1797 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

ئابڕوچونێکی تر لەسایەی دەسەڵاتە سیسیلیەکەی هەرێم!
ئەبوبەکر هەڵەدنی
سیسیلی شوێنێکی بچوکی نزیک ئەسینا بوو کەکاتی خۆی بەهەزاران ساڵ پێش ئێستا ناونراوە لەسەردەمی یۆنانیەکان وەک ئاماژەیەک بۆجۆرێک لەدیموکراسیەتی چەتەکان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا لەڕێگەی چەند نوسینگەیەکی هاوردەو ئاڵوگۆڕی دراو نزیکەی ملیارێک دۆلار لەم کاتی قاتی گرانیە لەڕێگای فڕوفێڵ وتەڵەکەوە براوەتە دەرەوەی هەرێم.
ئەمەزیانێکی ترە لەم شارەی سلێمانی کە کەسابەت وپەیداکردنی پاروە نان چەند زەحمەت بوە,پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ئەم نوسینگانە کرانەوە ,کێ مۆڵەتی دان,چونکە لەکوردستان ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر هەیە لەپشتی هەر پڕۆژەیەکی گەورەوە لێپرسراوێک هەیە(من وراء كل مشروع مسؤل).
ئەگەر دادگا وداواکاری گشتی ولێپرسینەوە هەیە,بڕۆن بەدوای ئەم ئابڕوچونەدا نەک ڕاگرتنی پەیامنێرێکی قوڕبەسەری ئێن ئارتی(هەرچەندە بەهەموو کەموکوڕیەکانیەوە لەگەڵ شکاندنی دەسەڵاتی دادوەری نیم).
گەلی براینە کوردستان و داهات وهاوڵاتیەکانی بوونەتە نێچێرێک هەرکەسە لێی دەپچڕێ لەژێر سایەی دەسەڵاتێکی چەتەدا.
جارێکیان لەبیرمە (بینۆن سیڤان )نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق قسەیەکی جوان وڕاستیەکی گەورەی فێرکردین کە فەرموویان (میللەتی ئێوە مەڕە بۆیە دەسەڵات دارەکانتان لێتان بوون بەگورگ,بۆڕزگاربوونی یەکجاریتان دەبێت میللەت ببێت بەگورگ ئەو کاتە دەسەڵات دارەکانتان دەبنە مەڕ).
لێدوانی بەرپرسانی ئاسایش وپۆلیس لەم بارەوە بۆدەنگی ئەمریکا پێمان دەڵێ ئەم تاوان وئابڕوچونە داراییە گەورەو ڕێکخراوە وهەروا دزیەکی سادە نیە.
گەلی براینە ڕۆژانە مەرگمان نیشان دەدرێ وجەستەی نیشتیمان هەلا هەلا دەکرێ لەسایەی دەسەڵاتی دزو بەرپرسی چاوچنۆک وحزبە دوکانە سیاسیە بەسەر چوەکان ومیللەتە دابەشبوەکەمان.

نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌