حزبە ئیسلامیەکان (خزمەت ) و (خێر)یان هەیە بۆ کۆمەڵگە،یان حزبی سەلەفی مەدخەلی!؟

وتار/ 29/12/2023 317 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

حزبە ئیسلامیەکان (خزمەت ) و (خێر)یان هەیە بۆ کۆمەڵگە،یان حزبی سەلەفی مەدخەلی!؟

نێوانی ئەم دوانە ئاسمان ورێسمانە  پڕۆژەی هەر سێ حزبی بزوتنەوە و یەکگرتوو و کۆمەڵ خۆماڵین (ڕیزبەندیەکە پەیوەندی بەمێژوی دروست بونیانەوەیە وەک حزبی سیاسی)وخاوەنی مێژوویەکی پڕ دەسکەوتن( ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هەر سێ هێزەکە داڕنین لەهەڵە وکەموکوڕی ونەپێکان وخاڵی لاواز) بەنموونە:
١/چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتیان دژی عەفلەقیەکان کردە شان.
٢/بەشداری کارای ڕاپەڕین وئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی سەدامی گۆڕ بەگۆڕ بوون.
٣/سەدان پێشمەرگەو کادیریان لەمەیدانی روبەڕوبونەوەو زیندانی بەعسیەکاندا شەهید بون.
٤/دەیان زیندانی سیاسی سەردەمی فاشستەکانی بەغدایان هەیە
٥/پارەوسەدەقەو خێروخێراتی ڕێکخراوو کەسایەتیە ئیسلامیەکانی دونیایان دەهێناوهەزاران پڕۆژەی مزگەوت وقوتابخانەو نەخۆشخانەو ئاوو ڕێگاوبان وزانکۆیان کردە دیاری بۆکوردستانی سوتماک کراوو خاپورکراوی پرۆسە بەدناوەکانی  جینۆساید و کیمیایی باران وئەنفال ودەیان هەزار منداڵی نازداری بێباوک وسەدان هەزار هەژاریان تێرکرد ولەبرسیەتی ڕۆژانی گەمارۆ وگرانی.
٦/لەدوای راپەڕین هەر سێ حزبە ئیسلامیەکە  بەشداری پرۆسەی سیاسیان کردوە وبەچاوی ڕێز وبەرپرسیاریەوە بۆقەوارەی هەرێمیان ڕوانیوە.
٧/بەپەروەردەکردنی  ئەندام ولایەنگرانیان بوونەتە مایەی ئۆقرەیی وئاسایشی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی.
٨/سەدان زانای ئاینی خوێندەوارو خاوەن قورسایی کۆمەڵایەتی وسەنگین لەئاکارو ڕەوشت لەوسێ حزبە نەیانهێشت کانیاوی سازگارو پڕفەڕی حوجرەکانی کوردستان کوێر بێتەوە لەلایەک وبەئیرشادێکی موتوربەکراوی کوردەوایانە چونە ناودڵی هەمووماڵێکی کوردەواریەوە(لێرەو لەوێ کۆلکە مەلای توندڕەویش هەبون بەڵام ژمارەیان لەپەنجەکانی دوودەست تێپەڕناکات).
٩/زانا وسەرکردەو ئەندامانی ئەوسێ حزبە هەردوو ڕەهەندی (ئاین) و(نەتەوایەتی ونیشتیمانپەروەری)ان پێکەوە گرێدا.
١٠/نوێنەرایەتی جوانی دۆزی ڕەوای  گەلەکەمانیان کردوە لەناوەندەئیسلامیەکان وکۆڕوکۆنگرە وکۆنفرانسە نێو دەوڵەتیەکاندا.
ئەمە مشتێک لەخەرروای خێرو خزمەتی حزبە ئیسلامیەکان بوو کەلەوتارێکی وا کورتدا ناچارین ئاماژە بەبەشێکی کەمیان بکەین.
لەبەرامبەرەوە حزبی سەلەفی مەدخەلی دیاری دەستی بۆکوردەواری بریتی بوولە  (دینی جوزئی و ڕوکەش+تەکفیر و تەفسیق و تەبدیعی کۆمەڵگە+خۆ بەحەق زانین+چاندنی تۆوی ڕق و کینە+پشتی ستەمکار گرتن+خەساندنی تاکی موسوڵمان  کە هەمیشە گوێ بەخەمەکانی کۆمەڵگە نەدات و ئەوەی بیری بێت ڕیش و شەڕواڵی کورت و حەزی بێکۆتا +تێکدانی ئاسایشی خێزانەکان (چەندین خێزان سکاڵایان لەدەست منداڵەکەیان کردوە کەبونەتە مەدخەلی کەچەند زبر مامەڵە لەگەڵ باوک و دایک و ئەندامی خێزانەکانیان دەکەن تەنانەت بەبێدین و بدعەچیان دەزانن)+ سەلام نەکردن لەویتر کەتەنها وەک تۆ بیرناکاتەوە ناجوڵێ+ فەرامۆشکردنی پرسی نیشتیمان و نەتەوایەتی+حەرام کردنی هونەرو مۆسیقا)وچەندین ئەتوارو بیری نامۆ بەکۆمەڵگەی کوردەواری.
(فاما الزبد فيذهب جفاء واما ماينفع الناس فيمكث في الارض)
چەند دارخورما لە قەندیل ئەڕوێت ،ئەوەندەش سەلەفی مەدخەلی بۆ کوردستان ، ئەوە هەندێ هاوکێشە و ڕاگرتنی هاوسەنگی  و دەستلەپشدانی سیاسیە ئەوانی وەک (قارچکە  گورگانە و قارچکە جنۆکە ناخورێن  و ژەهراوین ) هەڵتۆقاندوە.
تێبینی:١/مادام سەلەفی مەدخەلی سەرۆک وئاراستەوکۆبونەوەو بڵاوکراوەو راگەیاندنیان هەیە ودەم لەسیاسەت دەکوتن وبەشداری هەڵبژاردن دەکەن وکاندیدیان هەیە کەواتە حزبن ،بۆیە ناوم نان حزبی سەلەفی مەدخەلی.
٢/بەراوردکردنەکە لەو ڕوانگەوە  ڕابەڕانی حزبی سەلەفی مەدخەلی بەچاوی ئیستیهزاو کەمی   بۆحزبە ئیسلامیەکان دەڕوانن.

نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌