ڕۆڵ وگەورەیی ژن لەزنجیرە درامای ستایش دا !؟

وتار/ 07/02/2020 810 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

ڕۆڵ وگەورەیی ژن لەزنجیرە درامای ستایش دا !؟

ئەو وانەو پەندەی کەلەهەرسێ بەشی درامای ستایش دا وەری دەگرین بریتی یە لە ڕۆڵ وکاریگەری ژنێک بەناوی (ستایش)کە بەڕای من بەشی هەرە بەهێزی دراماکەیە، کە وێناکردنی گەورەیی وبەهێزی ژن دەردەخات:-
ستایش وەک کچێک : ئەوەی کە پەروەردەیەکی جوانی وەگرتوە وخاوەنی خەسڵەتەکانی میهرەبانی وڕێزو بەسۆزو گوێ ڕایەڵ بۆدایک وباوکی.
ستایش وەک خوشک:پشتیوان وهاوکاری براکەی.
ستایش وەک هاوژین:وەفادارو پاڵپشت وراستگۆ بۆ مێردەکەی.

ستایش وەک دایک:کەتوانی ئەزمونی دایکە وباوکە گەورەکەی دووبارە بکاتەوە وبەجوانترین شێوە منداڵەکانی پەروەردە بکات ولەو دۆخە دژوارە ڕزگاریا ن بکات کە بەرەو ڕوویا ن بوەوە.

ستایش وەک پەروەشیارو چاکە خوازو ئیسڵاح خواز:کە توانی لەکۆتایی دا خەزووری بەوهەموو ڕەقیەوە نەرم بکات و هەڵەکانی پێ ڕاست بکاتەوە،،
ستایش وەک مرۆڤێک:دلۆڤان،بەڕەوشت،پشت بەخۆبەستوو،ئارام گر،،خاوەن متمانە بەخۆ،پشوودڕێژ،گەشبین،،کۆڵنەدەر،،پەیامدار،خاوەن ئامانج ،لێبوردە....هتد ودەیا ن خەسڵەتی تری جوان.

بۆیە دەستخۆشی گەرم دەکەم لە کەناڵی ئازیزی سپێدەو ستافی دۆبلاژ وسەرجەم بەڕێوەبەرو کارمەند وهەموو ئەو بەڕێزانەی هاوکاری سەرخستنی ئەم درامایەیان کردوە.
کە کۆمەڵگای ئێمە زۆر پێویستی بەم مانا وبەها پەروەردەییانە هەیە بۆتاک وخێزان لەسەردەمی لاواز بونی بەهاکان وکون تێ بوونی قەڵای خێزان و لەدەست دانی ڕەسەنایەتی دا.
دەبێت ژن و دایک و کچەکانی کوردەواری چاو لەستایش بکەن.
بەلای بەندە وە ئەو پێگە بەهێزەی ژنێک لەدراماکەدا کەپیشانی دەدات، دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کەدەوترێ ژنان بەردی بناغەن بۆ کۆمەڵگایەکی پڕ لەئارامی وشکۆ وڕێزو بەختەوەری.

ئەبوبەکرهەڵەدنی

نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌