به‌وردی گوێم بۆ پانیڵه‌كه‌ی كاك شاسوار گرت
وتار/
01/06/2017
652 جار بینراوە
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
به‌وردی گوێم بۆ پانیڵه‌كه‌ی كاك شاسوار گرت
ئه‌م پرسیارانه‌م لا گه‌ڵاڵه بوو:
1- ئه‌گه‌ر كاك شاسوار بیه‌وێت ته‌قلیدی ڕه‌فیق حه‌ریری لوبنان بكات.. ئایا دۆخی كوردستان جیاوازنیه له لوبنان؟ ئایا قووڵایی ڕه‌فیق حه‌ریری له‌سیاسه‌تی عه‌ره‌بی و سعودیدا، به‌راورد ئه‌كرێت به‌وه كاك شاسوار بیه‌وێت له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بكات؟
2- كاك شاسوار چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كێ مه‌نهه‌جی كرد، بۆنمونه گوتی: ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئابوری خه‌ڵك باش بكه‌ین، بیر له‌توندوتیژی ناكه‌نه‌وه..!!.
ئه‌و بۆچوونه له‌مێژه ئه‌زمونی گروپه توندڕه‌وه‌كان و زانستی كۆمه‌ڵناسی سیاسیش پوچه‌ڵیان كردۆته‌وه.. چونكه زۆرێك له‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ی توندوتیژییان ئه‌نجامداوه، هه‌ژاره‌كان نه‌بوون، به‌ڵكو زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوون. ئوسامه بن لادن خۆی ملیاردێر بوو. پاشان هه‌ر 19 كه‌سه‌كه‌ی به‌شداربوون له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆرك ڕۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ر. خه‌ڵكی سعودیه‌بوون و له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كانی دنیابوون. بۆیه نه‌ده‌بوو كاك شاسوار وه‌ك گه‌نجێكی به‌ئاگا كه تازه ده‌یه‌وێت بێته بواری سیاسه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت.
3-له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا، هه‌ر حیزبێكی سیاسی له ناوچه‌ی سلێمانی دروست بووبێت، نائۆقره‌بووه، یاخود ته‌مه‌نی كورت بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناوچه‌كانی موكریان و بارزان و ته‌نانه‌ته‌له‌باكوری كوردستانیش، حیزبه سیاسیه‌كان ته‌مه‌نیان درێژوو موسته‌قیڕ ترن. ئایا كاك شاسوار ئه‌گه‌ر بیه‌وێت حیزبێك لێره دروست بكات، پێی وایه ئه‌مریكا و تینك تانكه‌كانی ئه‌و وڵاته بێ ئاگان له‌و خه‌سله‌ته ڕوونه‌ی ژینگه‌ی سیاسی سلێمانی؟ ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن گره‌و له‌سه‌ر حیزبێك بكه‌ن كه‌له سلێمانی و له‌ژینگه‌یه‌كی نائۆقره‌ی سیاسی‌دا دروست ببێت؟ ئایا حیزبێكی وا ده‌توانێت ببێته ڕكابه‌ر و ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسه‌تی فه‌رمی له‌هه‌رێمی كوردستاندا؟ به‌كورتی ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی دوور مه‌ودای خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتیدا، ده‌گۆڕێته‌وه به حیزبێكی نوێ له‌ژینگه‌یه‌كی ئاڵۆز و نائۆقره‌دا؟
4- ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت له‌ڕێی كاك شاسواره‌وه كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر ناوچه‌ی سلێمانی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وكاته‌ش چانسی سه‌ركه‌وتنی كاك شاسوار لاوازتره له‌وه‌ی خۆی ته‌سه‌وری بكات، چونكه ئێرانیش كارته‌كانی زۆرن و له‌توانای سیاسیه‌كی لاوی وه‌ك كاك شاسواردا نیه به‌رگه‌یان بگرێت یان یارییان له‌گه‌ڵدا بكات.. چونكه ئه‌وه ئه‌زمون و قوڵایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و عه‌لاقاتی ده‌وێت.. ته‌نها به‌بزنس ناكرێت.. ئه‌وه‌ش ئه‌و كارتانه‌ن كه‌تاكو ئه‌م له‌حزه‌یه كاك شاسوار خاوه‌نیان نیه.
5-ئایا كاك شاسوار ئه‌و كاریزمایه‌ی هه‌یه بتوانێت خه‌ڵكی له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه؟ هه‌مان ئه‌و دووراییه‌ی هه‌یه كه كاك نه‌وشیروان هه‌ی بوو؟ بۆچی له‌دوای كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان، ئه‌وجا كاك شاسوار دێته پێشه‌وه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسی نوێ، پاڵپشت به‌و بزنسه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌سته‌ڵاتی كوردیدایه، بناسرێت؟.
6- كاك شاسوار ده‌توانێت جومگه گرنگه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی كوردی نه‌ك بگۆڕێت، به‌ڵكو توخنیان بكه‌وێت؟ له‌كاتێكدا وه‌ك خۆی گوتی ئه‌مریكا سپۆنسه‌ری به‌هێزكردنی ده‌سته‌ڵاتی كوردییه؟
7- تێكه‌ڵاوكردنی بزنس و سیاسه‌ت، هه‌ڵگرتنی دوو گندۆره به‌ده‌ستێك، شتێكی واقیعییه؟ له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌ڵێت ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم مه‌ترسیی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌یه؟ ئیستا چۆن پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات و هاوكات ده‌بێته ڕكابه‌ری ئه‌و ده‌سته‌ڵاته مه‌ترسیداره‌و هه‌موو شتیش سه‌لامه‌ت ده‌بێت؟
ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسیاری تر.. به‌هیوای شه‌نوكه‌وێكی زانستی بێ گرژی
نوێترین نوسینەکانی مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی