تكایە ئارام بهختیار له سێدارەبدەن!
وتار/
31/05/2017
1244 جار بینراوە
كهمال رهئوف
تكایە ئارام بهختیار له سێدارەبدەن!
بۆ ئەوەی وڵات زیاتر ئارام بێت پێویستمان بە رۆژنامەنووس ئارام نییە، بۆ ئەوەی خەڵك بەبەختەوەری شەو چاویان بچێتە خەو، ئارامەكان لەسێدارە بدەن، چونكە دەركەوت گێچەڵی ئەم دنیایە، كەموكرتیەكانی خەڵك هەمووی خەتای ئارامەو هاورێكانیەتی، ئارام لەسێدارەبدەن تا ئەوانیترش چاوترسێن بن و نەوێرن چیدی نقەیان لێوە بێت، لەسێدارەی بدەن هەڵیواسن، ئەوانەی باسی عەیبەكانتان ئەكەن، نەبا نەیارو دوژمنان پێمانخۆش بن، لەسێدارەیدەن لەكونی زیندان توندی بكەن، چونكە باسی قوت و شیری منداڵی كردەوە بەوەش بێرێزی یەحورمەتی گەورەيى دهسهلاتان كردوە، هەلیواسن نەهێڵن جارێكی تر چاوی بەرۆشنایی بكەوێتەوە، چونكە ئەمانە چاویان بەرووناكی سەركەوتنە گەورەكان هەڵنایەت ونابینن، وڵات چۆن بووەتە شامی شەریف، باوك هەر لەخۆشیان شیرو دایەبی بۆ مناڵە ساواكهی ئەماشێتەوە. ئامان ئەمانە توند بكەن لەكونی زیندان هەرەشەیان لیبَكەن بیانترسینن شكۆیان بشكێنن، چۆنكە ئەوانە خەریكن شكۆی پیرۆزییەكانی نادادی ئیوە ئەشكێنن، بەقوربانە لێنەگەرێن ئەمانە دەمبكەنەوە، بنوسن، چاودێربن، نەبا بەهەڵدانەوەی لێفەكەتان بۆگەنی عەیبەكانتان دنیا كەرو كاس بێت...
نوێترین نوسینەکانی كهمال رهئوف
-
كهمال رهئوف
06/02/2018
-
كهمال رهئوف
31/05/2017
-
كهمال رهئوف
03/09/2016