لەسەر رووداوەكانی ناو یەكێتی

وتار/ 03/09/2016 872 جار بینراوە

كه‌مال ره‌ئوف

لەسەر رووداوەكانی ناو یەكێتی

لەهەمبەر رووداوەكانی ناو یەكێتی هەندێك لەرۆشنبیران بەناوی بێلایەنییەوە بێدەنگیان هەڵبژاردوە، ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی هێزێكی كاریگەرە و بەشداری سەرەكی حكومەتە، بۆیە بەخواستی خۆمان بێت یان بەپێچەوانەوە ئەم هێزە پەیوەستە و بەرپرسیارە لە چۆنیەتی ژیان و گوزەرانی خەڵك، بەرپرسیارە بەرەوشی خراپی ئێستای هەرێمی كوردستان و ئەركی نیشتمانی نەتەوەیی لەسەر شانە.
دیارە بەشداری خەڵكی رۆشنبیرو دڵسۆز هۆكارێكی باشە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی ناویەكێتی چونكە یەكێتی وەك سەردەمی شاخ هێزێك نییە لەودیو سنوری ئیدارەو بەرێوەبردنی وڵات بێت، دیارە خۆ گەر یەكێتی وەزعی ناوخۆی بەمشێوەیە نەبوایە ئەیتوانی رۆڵی زۆر كاریگەرتر و یەكلایكەرەوەی هەبوایە لە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم و رێكخستنەوەی نێوماڵی كورد،  بۆیە گرفتەكانی ناو یەكێتی هەرچەندە گرفتگەلێكی حیزبین و بەیوەستن بە حیزبێكەوە، بەڵام مادام ئەو حیزبە بەشدارێكی سەرەكی حكومەتە، مادام لەبەرێوەبردنی ئیدارەو وڵات رۆڵی سەرەكی هەیە، بەجۆرێكیش كێشەكان پەیوەستن بەژیان و گوزەرانی خەڵكەوەو جگە لەیەكێتیەكانیش خەڵكی تر مافی خۆیەتی لەسەر رووداوەكان بەقازانج و لەبەرژەوەندی خەڵك هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان هەبێت و هەموو كایەكە بەجێنەهێڵن بۆ گروپێكی سیاسی كە جێگەی ستایش نین.

نوێترین نوسینەکانی كه‌مال ره‌ئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌