ئەم شێوازە لە حوکمڕانی بەرەو داڕمانمان دەبات!!!

وتار/ 30/05/2017 621 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

ئەم شێوازە لە حوکمڕانی بەرەو داڕمانمان دەبات!!!

 
ئەبوبەکرهەڵەدنی

لەمنداڵیەوە پرسیارێک لە مێشکمدا جینگڵی دەدا بۆچی ئێمە لەو نەتەوە دەگمەنانەین نەبوینە خاوەنی قەوارەی خۆمان,چەند ساڵێکە لەسایەی دەسەڵاتە بکوژ وببڕ وبخۆرەکەی باشوری کوردستاندا وەڵامەکەم وەرگرتەوە کە هۆکاری ئەوەڵ وئەخیر هەر خۆمانین ولۆمەی کەس نەکەین.
کورد واتەنی ئەوە ئەرز وئەوە گەز چیمان چنیەوە لەم بیست وشەش ساڵەی دوای ڕاپەڕین,نمونەیەکی ئەوەندە خراپ وقێزەونی دەسەڵاتمان پیشاندا کە دەیان ساڵی تری دەوێ بۆ بنیات نانەوەی ئەوەی بەقوڵینگی دەست ومەچەکی خۆمان ڕوخاندومانە.
کەسەیری دۆخی ئێستای هەرێم دەکەی وادەر دەکەوین کە نەپەندمان لەڕابردوو وەرگرتوە نە ئێستا باش دەخوێنینەوە نەخۆشمان بۆئەگەرە مەترسی دارەکانی قۆناغی داهاتوو ئامادە کردوە.
نە دوژمنەکانمان یەکمان دەخەن ,نەمەترسیەکانیش بە هۆش خۆمان دێننەوە,تەنانەت دەسەڵاتدارە ملهوڕەکانی ئەم هەرێمە لەئاستی ئاهو نزوڵەی ئەم میللەتە بەش مەینەتە کەڕوکوێر ولاڵن,دابەزینی مۆڕاڵ گەیشتۆتە ئاستێکی هێندە ترسناک تائەو ڕادەی ئۆغرکردنی کەڵە تێکۆشەرێکی وەک کاک نەوشیروان نەمانهەژێنێ کەبڕیارێکی جوامێرانە بەئاقاری ئاشتەوایی نیشتیمانی وچارەسەری کێشەکان بدەین.
ئەوهەموو گۆڕانکاریانەی ناوچەکە وخۆکۆکردنەوەی زلهێزان وئامادەسازی دەروجیرانەکان پاڵمان پێوە نانێت بۆ بیرکردنەوەیەکی دوور بینانە وووردبینانە کەئێمە لەکوێی ئەم هاوکێشە سیاسیانەداین وخەریکی چین وخەمسارد بە دوای خەونی بچوک وپرۆسەی بێشەرمانەی دزین و بەهەدەردانی سامانی گشتیەوە ووزە وکاتی میلەتەکەمان بەفیڕۆ دەدەین.
بەدرێژایی مێژوو ئەوەی هۆکاری مانەوەی دەسەڵات وشارستانیەتی وژیارەکان بوە پاراستنی مۆڕاڵ وبەهاکانی دادپەروەری وئازادی ومرۆڤ سەروەری بوە,کەهەمووئەو مۆڕاڵ وبەهایانە ئەمڕۆ لەدەسەڵاتی کوردیدا بزرە.
بۆیە بەهەموو پێودانگێک ئەم دەسەڵاتە ئێکسپایەرە پەلكێشمان دەکات بەرەو هەڵدێر وداڕمان ,چونکە بیست وشەش ساڵی ڕابردوو پێمان دەڵێت,داواکردنی دادپەروەری لەمانە وە ک ئەوە وایە بەشێتێک (لەگەڵ خۆشەویستی وڕێزم بۆئه و جۆرە مرۆڤانە)بڵێی ژیر وعاقڵ بە.
تاقە ئومێدێک وتروسکایی هیوایەک مابێتەوە سۆزی پەروەردگاری ستەملێکراوان و نەخێری میلەتەکەمانە.



نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌