کاک نەوشیروان..جوان ژیان.. مردنێکی جوان!

وتار/ 20/05/2017 1376 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

کاک نەوشیروان..جوان ژیان.. مردنێکی جوان!

بەدڵنییاییەوە مردنی کاک نەوشیروان خەسارەتێکی گەورە بوو,چونکە ئەوبەتە نها کاریزماو سیاسەتمەدار نەبوو بەڵکو مێژوو نوس وئەدیب وڕوناکبیر وزمان زان بوو,کەنوسین وشاکارە ئەدەبیەکانی گەواهیدەری ئەم ڕاستیەن.
جوان ژیا جونکە هەموو تەمەنی لە خەباتی گەلەکەی دا تەرخان کرد,رابەرایەتی ڕیفۆرم وچاکسازی کرد,ئەوڕۆژەش کەپشتی لەدەسەڵات کرد بۆخۆی کارێکی گەورە وکە م وێنەبوو,لەدوو وێستگەدا عەرزم کردوە ئێستا بمری ئاسودەی چونکە ئەوەی پێت کرا کردت.
جوان مرد چونکە لەسەر جێگا ڕەزیل نەبوو ,بۆیە دونیا دیدەکانی ئێمە هەمیشە نزایان ئەوە بوە ڕەزیلی سەر جێگا نەبن,جوانیەکی تری مردنەکەی ئەوەبوو لەنێوان مردنی خۆی وهاوسەرەبەئە مەکەکەی دووریەکە زۆر نەبوو,هەروەک ئاواتە لە مێژینەکەی سەردەمی شۆڕشی هاتەدی کەدەبێت سەرکردەکان لە ناو خاک وخەڵکی خۆیاندا بمرن.
گەورەترین ئەرکی دۆست وخۆشەویست وهەوادارو لایەنگرانی ئەوەیە درێژە پێدەری پەیام وڕێبازەکەی بن کە پەیامی عەدالەت خوازی وئازادی وشکۆمەندی مرۆ ڤ ودیموکراسیەتی ڕاستەقینەوبەرگری لە چەوساوان وهەژاران وخاکی بون وپشت کردن لە پۆست وپارە وپشتگیری گەنجان وگیانی ڕەخنەگرتن بوو.
لەخوای میهرەبان داوای لێخۆشبوون بۆکاک نەوشیروان دەخوازین وبۆخانەوادەکەشی ئارامی وسەربەرزی.

ئەبوبەکر هەڵەدنی

نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌