هەژاری و ئاسەوارەکانی لە چیرۆکی ژیاندا

وتار/ 17/05/2017 3489 جار بینراوە

ديارى حمەامین نەوڕۆڵی

هەژاری و ئاسەوارەکانی  لە چیرۆکی ژیاندا

ژیان وەک چیرۆکێک وایە  هەردەم  لە بەڕێکردنی لاپەری چیرۆکانیەتی  و ئێمەش   ڕۆژ بە ڕۆژ و  چیرۆک بە چێرۆک و لاپەرە بە لاپەرە   بینراو و بیستراو خوێنراوی ئەو چیرۆکانە دەبین لە ژیاندا  رودەدەن بەندەش وەک هەر تاکێکی نێو ئەم کۆمەڵگایەی خۆمان  بە پێی او تەجروبە و سەلیقەی  بۆمان بەجێ ماوە  و پێی گەشتوین   هەموو  زاراوەکان و  قسە و باس و خواسکان بە پێی چین و  کاتەکان دەگۆردرێن و بەرز ونزم دەبن لەم  گۆمەڵگایەدا   جارێک بە باش و جاڕێکش بە خراپ  هەژاریش  بە یەک لەو زاراوانە   ئەژمار دەکرێت   بۆیە  او ئاسەوانەرانەی  لە هەژاریدا  دێتە بوووووون   لە هیچ حاڵ و باڵ و زاراوەیەکی  کەدا  بەبوون نایەت   ...

هەر بۆیە هەژاری لە کۆمەڵگای کوردیدا بە شێوەێکی گشتی  لەم نوسینەدا  کورت و پوخت دەکەمەوە   دەیچوێنم  و دەیئاخنێنم بە ئەقڵی  کوردیدا    تاوەک  دووبارە  فۆرمات ببنەوە و پێناسەکانی هەژاریان بگۆرن و بە جۆرێکی کە  سەوداو مامەڵە لە گەڵ  کەسانی هەژار بکەن .

تەجروبە و بینن و بیستن و خوێندنەوەم وام پێدەڵێت :

دۆست و  برا و هاورێ کاتێک هەن پارە هەبێت دیتم ئەوەی پارەی نەبێت ئەگەر ویستی شتێک بکات ئەوا هەژاری رێی پێ دەگرێت  و ناهێڵێت ئەوە بکات کە دەیەوێت  . وەک ئاوی بارانی زستان کە لە دۆڵاوێکدا  دەمێنێتەوە  کە نە ئاوی رووبار  دەچێتە سەری نەڵێشی دەروات و بۆ خۆی لەوێدا پێس و بۆگەن دەبێت و  وشک دەبێتەوە  و بەعەمەلی کەڵک وەرگرتنیش نامێنێت . دیتیشم ئەوەی کە براو هاوڕێی نەبێت کەسو کاریشی نابێ،  ئەوەشی مناڵی نەبێ باس و خواسی نابێ ،هەر کەسێکیش پارەی نەبێ عەقڵ و ژیریشی نابێت و دونیاو دوارۆژیشی هەر نابێ. چونکە ئەوەی هەژار کەوت هیچ چارێکی نابێت  جگە لەوەی واز لەشەرم و ئابرو بێنێت . ئەوەشی شەرم و ئابروی نەما خۆشی و کامەرانیشی نامێنێت.ئەوەش خۆشی و کامەرانی  نەما خۆی بێ زار و کەم تەحەموول دەکات ، هەرکەسێکیش خۆی بێزار کرد غەم و  پەژارە دادەگرێت . هەر کەسێکیش خەم و پەژارەی  دایگرت عەقڵ و ژیریشی کەم  دەکات و سەری لێ دەشەوێت  و سەرگەردان دەبێ . هەر کەسێگیش عەقڵی کەمی کرد ئەوا زۆربەی قسە و گفتەکانی لە دژی خۆی دەردەچن   .هەر کەسێکیش بەو شێوەیە بوووو ئەوا بێ بەخترین و نەگبەترین کەس دەبێ لە دونیا و دوارۆژدا . هەر کاتێکش پیاو  هەژار کەوت  کەس و خزمەکانیشی لێ دودەکەونەوە ورەتی دەکەنەوە و دەبیزرێنن و سوکایەتی پێ دەکەن  ئەمەش ناچاری  دەکات بۆ دەستخستنی  ژیان و بژێوی بە چاک و و خراپەوە بە حەڵاڵ و حەرامەوە کامەی سەری گرد  دەیکا  گوێ بە مەترسی نادات   لە هەر کاتێکا بێ دەست بۆ ماڵی  حەرام دەبا   بەمەش  دووجار  زەرۆمەندی لای خواو و  کەس و کاری دەبێ لە دونیاو دوا ڕۆژ ،

حاڵی وەک او درەختەی لێ دێ  کە لە چۆڵاوانی و وشکانیدا دەروێت و دەبێتە سەرە رێگە  لە هەموو لایەکەوە پەلامار دەدرێت .

کەواتە هەژاری سەری هەموووو بەڵا و ناخۆشی و ئاشوبێکە     کەسی هەژار  لە چاو کەسی پێ داو  و پارداردا   کەمتر  جێی سیقە و متمانەی خەڵکە  کەمتر رێز لێ گیراو  جێی سەوداو و مامەڵەی خەڵکە  ئەوەی بۆ  پێداو و خوا داواکە جێی ستایش و پیاهەڵدانە   بۆ حاڵی هەژارەکە دەبێتە جێی زەم و زەمکاری ....

تێ بی نی //  بەشێوێکی گشتی  باس  حاڵی هەژاری کردوە  .

                   "بەداخەوە نەدەبوووووو وابوایە "

 ديارى حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
              

نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌