چی‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین

وتار/ 01/05/2017 1029 جار بینراوە

محمد سۆران محمد

چی‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین
نوسینی‌ / محمد سۆران


ئه‌گه‌ر چاوێ ك به‌ مێژوو و فه‌رموده‌ و رابردووی‌ زێرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م دینه‌مان بگێرینه‌وه‌ كه‌ دینی‌ دێرینی‌ كوده‌واری‌ و باو باپیرانمان ئێمه‌یان له‌سه‌ر گوَش كردووه‌ ده‌توانین خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ پێشكه‌ش به‌ ولاَت و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین با بزانین چۆن بوو چی‌ بۆمان هینا رابه‌ری‌ ئه‌م دینه‌مان :

پێغه‌مبه‌ر  (دروودی‌ خوای‌ لێبێ) چی بۆمان هێنا  له‌گه‌ڵ خۆی‌ ؟ ئه‌و تاكێكی‌ جیاواز بوو هه‌ر له‌مندالیه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ له‌ دایك بوونیه‌وه‌ له‌ نه‌بینینی‌ باوك و مردنی‌ دایكی و ژیانی‌ لای‌ مام و باپیره‌وه‌  هه‌مووی‌ تایبه‌ت مه‌ندی‌ خوَی‌ هه‌بوو ئه‌و ده‌بوو كه‌سێكی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ لێده‌ربچێت ئه‌وبوو ئه‌و تاكه‌ درووست بوو بو به‌ ئامرامرازیكی‌ درووستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌ نێوان هه‌موو مرۆڤایه‌تی‌ به‌ خوداوه‌ به‌و په‌یام و ریساله‌یه‌ی‌ كه‌ هێنابووی‌ خودا پێی به‌ خشی بوو به‌لاَم خودای‌ گه‌وره‌ چۆن به‌مووسای‌ فه‌رموو [ واصظنعتك لنفسی ] طه 41 ،

واته‌ من تۆم بۆ خۆم دروستكردووه‌ ، لێره‌دا ده‌كرێ‌ بڵین له‌ راستیدا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌ تێكرا بۆ خوی‌ دروستی‌ كردبوون بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ هه‌موو كه‌س ناكری‌ و ده‌بێ خودا خۆی‌ هه‌ڵیانبژێری‌ و ته‌نها مامۆستایان خودا بێت و ئه‌وانیش ببنه‌ مامۆستای‌ مرۆڤایه‌تی‌  ئیستا با بزانین چی بۆمان هینا ؟ نازدارمان به‌رنامه‌یه‌كی‌ هێنا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ مرۆڤه‌كان رێكبخاته‌وه‌ وامان لێبكات كار به‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌ین تا ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌مان بۆ فه‌راهه‌م ببێ‌ . یه‌كه‌م كاری‌  دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ بوو له‌گه‌ڵ خوا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌ندایه‌تی‌ به‌نده‌وه‌ بۆ به‌ندایه‌تی‌ خوای‌ تاك و ته‌نها رزگارمان بكات ، پاشان دووه‌م كار بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ مه‌دینه‌ و شارستانیه‌تی‌ مه‌دینه‌ پاش به‌ خوا ناساندنیان بریتی بوو له‌ درووست كردنی‌ برایه‌تی‌ له‌ نێوان تاكه‌ كان بنیاتی‌ مزگه‌وتی‌ نا بو توند و تۆڵ كردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ خه‌ڵك ، پاشان یاساو ریسایه‌كی‌ دانا كه‌ هه‌موو خه‌ڵك به‌ موسوڵمان و ناموسوڵمانه‌وه‌ جێیبێته‌وه‌ و هه‌موو رێزی‌ لێبگرن و به‌یه‌ك چاو هه‌موو ته‌ماشا بكات بێگومان ئه‌و ده‌ستوره‌ له‌ قورئانه‌وه‌ هه‌ڵقولاَ بوو و سه‌رچاوه‌ی‌ گرتبوو . كه‌واته‌ سێ خاڵ ره‌چاو بكه‌ین ده‌توانین ولاَته‌كه‌مان بگۆرین به‌ره‌و خۆشبه‌ختی‌ و به‌ره‌و بوون به‌ شارستانیه‌تێكی‌ كوردی‌ به‌ ریبازی‌ موحمه‌دی‌ نازدار درووست بكه‌ین ئه‌وانیش :
1- پته‌و كردنی‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خوادا گوێرایه‌ڵبوونمان بۆی‌ .
2- دروست كردنی‌ یه‌ك ریزی‌ و برایه‌تی‌ و ته‌بایی .
3- رێزگرتنمان له‌ یاسا و ده‌ستور هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌ستورێك له‌ قورئانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتبێ و له‌ داب و نه‌ریتی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان دوور نه‌بێ‌ .

نوێترین نوسینەکانی محمد سۆران محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌