سته‌مكار ترسناكه بۆ دوارۆژی ئیمانداران
وتار/
09/02/2017
1192 جار بینراوە
محمد سۆران محمد
سته‌مكار ترسناكه بۆ دوارۆژی ئیمانداران
سته‌مكار ترسناكه بۆ دوارۆژی ئیمانداران چونكه ئه‌گه‌ر ئیمانداران ئاگایان له خۆیان نه‌بێت ئه‌وه هه‌موو ره‌نجه‌كه‌یان به خه‌سار ده‌چیت و عیباده‌ت و خواپه‌رستیان هه‌ر هیلاكه‌تیه‌كه‌یان پێده‌برێ . وته‌یه‌كی گه‌وهه‌ری ئیبن و مه‌سعود هه‌یه كه زۆر جوان ڕوونی ده‌كاته‌وه بۆمان و ده‌فه‌رموێت ؛ئه‌گه‌ر كه‌سێك له گۆشه‌یه‌كدا 70 ساڵ خوا په‌رستی بكات به‌لاَم سته‌مكارێكی خۆش بوێت خودای گه‌وره له‌گه‌ل ئه‌و له روَژی دوایی زیندووی ده‌كاته‌وه و حه‌شری ده‌كات ؛ ئه‌ویش له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی نازدارمان فه‌رموویه‌تی كه ده‌فه‌رموێت ( المر‌و مع من أحب ) رواه بخاری .واته / هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دوونیای زیندوو ده‌كرێته‌وه
سته‌مكاران به‌گشتی دوو جۆرن :
یه‌كه‌میان : ئه‌وانه‌ن كه هاوه‌ڵ بۆ خوا بریارده‌ده‌ن (ان الشرك لظلم عظیم )لقمان 13. كه گرفتی نێوان خۆیان و خوایانه و سته‌م له خوَیان ده‌كه‌ن چونكه به باوه‌ر ِهێنانی و نه‌هینانی كه‌س توسقاڵێك له موڵك و ماڵی خوا كه‌م و زیاد ناكات خوای گه‌وره بێ نیازه له به‌نده‌كانی خوَی دروستی كردووین و زانایه پێمان ده‌سه‌لاَتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكێ .
دووه‌میان : ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگان كه‌له‌و ده‌سه‌لاته‌ی خوا پێی به‌خشیون به هه‌ڵه به‌كاری دێنن و خه‌لكی پێ ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و قۆرخكاری ئه‌كه‌ن و واده‌كه‌ن خه‌ڵك ببێ به‌كۆیله‌یان وه هه‌ندێكیان ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه خه‌لك بیان په‌رستێ چونكه هه‌موو كاریكیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت دژایه‌تی كردنی به‌رنامه خواش بێ گوێی پێ ناده‌ن یان به‌زۆر پێیان ده‌كه‌ن .
كه هه‌ردوو جۆره‌كه ترسناكه به‌لاَم ترسناكترینیان بوَ ئیمانداران ئه‌وه‌ی دووه‌مه چونكه مرۆڤی باوه‌ردار له‌وه‌ی یه‌كه‌م پارێزراوه پشت به‌خوا ئیسلام ریگه‌ی له كافر بوونی كه‌س نه‌گرتووه به‌لاَم ریگه‌ی له‌سته‌م كردن كرتووه .
وه پیغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێبێت) به‌گشتی بۆ ئه‌وه هاتوون كه خه‌ڵكی له به‌ندایه‌تی كردنی به‌نده‌وه بگۆرن بۆ به‌ندایه‌تی كردنی خوای بالاَده‌ست .
وه هه‌رتاكێك له پیغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێبێت) رازی نه‌بوونه به ده‌سه‌لاتی سه‌رده‌می خوَیان و ئه‌و سته‌م كارانه‌ی سه‌رده‌می خۆیانیان هه‌ژاندووه راپه‌ریون دژیان. هه‌روه‌ها ئیمامی حسین (ره‌زای خوای لێبێت) راپه‌رینی دژی یه‌زید ئه‌نجام دا‌و رازی نه‌بوو به زولم سته‌مه‌كه‌ی له‌كاتێكدا یه‌زید داوای به‌یعه‌تی لێ‌كرد به‌لام ئاماده نه‌بوو پێی بدات چونكه به‌راستی ئیمامی حسین ئه‌و بوون به‌خلیفه‌یه‌ی یه‌زیدی لا شه‌رعی نه‌بوو كه بناغه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی سونه‌ت كه‌ته‌نها شتێك بۆ بوون به پێشه‌وای موسوڵمانان راویژه (شوری ) یه كه قورئان و فه‌رمودا ئاماژه‌یان پێكردووه كه یزیدش به راوێژ نه‌بوو به‌ڵكو وه‌سیه‌ت بوو له باوكیه‌وه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سته‌م و زولمیشی ده‌كرد به‌راستی به‌جوانی له‌م ئایه‌ته تێگه‌یشتبوو (ولاتركنوا الی الذین ظلموا فتمسكم النار وما لكم من دون الله أولیا‌ء ثم لا تنصرون ) هود113.
واته/نه‌كه‌ن مه‌یلی دڵتان بۆ لای ئه‌وانه بچێ كه سته‌م ده‌كه‌ن و خه‌لك ده‌چه‌وسێننه‌وه چونكه خودا به‌ئاگر ده‌تان سوتێنێ كه‌سیش جگه له‌خودا پشتیوانتان نابێ وه له دوایشدا یارمه‌تی نادرێن و سه‌ركه‌وتنتان پێ نادرێ .
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا بوَمان ده‌ره‌كه‌وێ كه :
1- مه‌یلی دڵ بچیته لای سته‌مكار به ئاگر ده‌سوتێن ئه‌ی یارمه‌تی دانیان و پالپشتی كردنیان به كرده‌وه ؟ پیاوێك ده‌چێت بۆ لای پێشه‌وا حه‌سه‌نی به‌صرس (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌ڵێت من به‌رگ دوورم ئه‌زانم ئه‌و جله‌ی كه ده‌یدوورم بۆ ئه‌و والیه ده‌یبه‌ن و ئه‌و والیه‌ش سته‌مكاره ئایا ئه‌و ئایه‌ته من ده‌گریته‌وه ( ولاتركنوا......) پێشه‌وا ده‌فه‌رموێ تۆ بۆ خۆت زاڵمه‌كه‌ی ئه‌و ئایه‌ته ئه‌و كه‌سه ده‌گرێته‌وه كه په‌ته‌كه ده‌كاته ده‌رزیه‌كه‌وه بۆت .
2- ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سته‌مكاران نه‌بین خوا پشتیوانمان ده‌بێت . وه به پێچه‌وانه‌وه پشتیوانی خوا له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . به‌رۆژی رووناك بینیمان له میسر (سیسی) خۆێن رێژ كوده‌تای به‌سه‌ر سه‌روَكی شه‌رعی ولاَته‌كه‌دا كرد و سه‌له‌فیه‌كانیش (مه‌دخه‌لییه‌كان) یارمه‌تی ده‌ربوون له‌و خیانه‌ته‌دا خودا و خه‌ڵكیان له خۆیان كرد دواتریش عه‌لمانیه‌كانی میسر به سه‌له‌فیه‌كانی وت ئه‌مانه وه‌ك ئافره‌تی سه‌ماكه‌ر وان كێ زیاتریان بداتێ بوَ ئه‌و بایه‌ده‌ن و ئێستاش خوا پشتی تێكردوون وا (سیسی)ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه .ئه‌وانه‌ی كه كوده‌تایان به‌سه‌را كرا له پێناو حه‌قدا وپشت به‌خوا ره‌زامه‌ندی خوایان له‌گه‌له ئێستا ده‌چه‌وسێنرینه‌وه به‌لاَم ئه‌م نه‌گبه‌تانه خویان له خواش كرد و هه‌ر ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه .
3- ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سته‌مكاران نه‌بین سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین .جونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمۆێت(قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَنْ يُصِيبَكُمُ اللَّهُ بِعَذَابٍ مِنْ عِنْدِهِ أَوْ بِأَيْدِينَا فَتَرَبَّصُوا إِنَّا مَعَكُمْ مُتَرَبِّصُونَ) التوبة 52.
واته / ئه‌ی محمد پێیان بڵێ له دوو چاره‌ونسه چاكه‌كه زیاتر توشی ئێمه نابێ كه هه‌ردووكیان چاوه‌روانی و ئاواتی ئێمه‌ن كه یان سه‌ركه‌وتنه یان شه‌هید بوونه ئێمه ده‌پارێینه‌وه كه خودا توشی به‌لاَو عه‌زابێكتان بكات یان به‌ده‌ستی ئێمه شكست بێنن و سه‌ركه‌وین به‌سه‌رتانا ده بروَن خوتان ملاَس ده‌ن و چاوه‌روان بن ئێمه‌ش چاوه‌روان ده‌بین .
سید (ره‌حمه‌تی خوای لێبی) له (فی ظلال القرا‌ن) دا له سێبه‌ری ئایه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی هودا ده‌ڵێت ؛پشت مه‌به‌ستن و ئارام مه‌بن و متمانه‌تان نه‌بێ به سته‌مكاران به‌وانه‌ی كه خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن و سه‌ركه‌شن و خاوه‌نی هێزن له‌سه‌ر زه‌وی ئازاری به‌نده‌كانی خوا ده‌ده‌ن به هێز و بازویان ئه‌یانكه‌ن به‌به‌نده‌یه‌ك بۆ غه‌یری خوا (به‌نده‌ی خۆیان) نه‌كه‌ن مه‌یلی دڵتان بۆلای ئه‌وانه بچێت به‌راستی مه‌یلی دڵتان به لایاندا واته داننان پێیاندا و به‌ژدار بوون له‌و خراپه‌كارییه گه‌وره‌یه وه پاداشتی ئه‌م كاره‌شتان (فتمسكم النار) گه‌یشتنه به ئاگر ؛
عبدالله كوری محمدی الهروی ده‌ڵێت : ؛پێنج جار شمشێریان خسته سه‌ر گه‌ردنم نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له دینه‌كه‌م په‌شیمان بمه‌وه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر نه‌یارانم بێده‌نگ بم به‌ڵام هه‌ر ئه‌موت بێده‌نگ نابم له‌و حه‌قه‌ی كه ده‌یزانم ؛ ئه‌وه‌یه هیمه‌ت به‌رزی ئه‌وه بۆ خوا سوڵحان و داڵده نه‌دانی زوڵم و سته‌مه ئه‌و پیاوانه بۆ خودا یه‌ك لا بونه‌ته‌وه‌و به‌تواوی پشتیان به خودا به‌ستووه خودا‌ش له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌یه‌تی و ده‌یبێ هه‌رگیز خودا پشتیان تێناكات .
پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت (لا یمنعن رجلا هیبه الناس أن یقول بحق اذا راه أو شهد فانه لا یقرب من أجل ولا یباعد من رزق ) صحیح حاكم وفی سلسله صحیحه لشیخ البانی .
واته / با هه‌یبه‌ت و شكوَی كه‌س وانه‌كات كه رێگربێت لێت له‌قسه‌ی حه‌ق ئه‌گه‌ر بینی یان خوَی له‌ناویدا بوو به‌راستی ئه‌وه نه‌له ئه‌جه‌ل نزیكت ده‌كاته‌وه نه له ریزقیش كه‌م ده‌كاته‌وه . كه‌واته رووه‌و ریبازه‌كه‌ی خوا برۆو ترسی ئه‌جه‌ل و رزقت نه‌بی لای خوداوه پارێزراوه . له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت (والذی نفسی بیده لتأمرون بالمعروف ولتنهون عن المنكر أو لیوشكن الله أن یبعث علیكم عذاباَ من عنده ثم لتدعنه فلا یستجاب لكم ) رواه أحمد و ترمذی و قال حدیث حسن و صححه البانی .
واته / سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ده‌بێ فه‌رمان به‌شته جوان په‌سه‌نده‌كان بكه‌ن و رێگری له شته ناشرین و ناپه‌سه‌نده‌كان بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا نزیكه خوای گه‌وره سزایه‌كتان لای خۆیه‌وه بۆ بنێرێ پاشان هه‌رچه‌نده لێی بپارێنه‌وه وه‌لاَمتان ناداته‌وه .
خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( قال لا ینال عه‌دی الظالمین ) البقره 124 . واته /خوای گه‌وره فه‌رمووی په‌یمان و به‌ڵێنی من سته‌مكاران ناگرێته‌وه . دیاره ابراهیم (علیه السلام ) حه‌زی به‌وه ده‌كرد له نه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر هه‌بێت و ببێته پێشه‌واو رێنموێنیكه‌ری خه‌ڵك به‌لاَم خوای گه‌وره په‌یامێكی گشتی بو موسولمانان ده‌نێرێ له رێگاری ئاگادار كردنه‌وه‌ی ابراهیم (علیه السلام ) به‌وه‌ی كه په‌یمانی خودا سته‌مكار ناگرێته‌وه و له‌وانه‌شه له نه‌وه‌كانی تۆدا سته‌مكار هه‌بێ بۆیه كوری هه‌ركه‌س بێت و له هه‌ر بنه‌ماڵه‌و هۆز و قه‌ومێك بێت سته‌م قه‌بووڵ نیه و پێشه‌وایه‌تی موسوڵمانان به سته‌مكار ناسپێردرێ .
لیره‌دا به پێویستی ده‌زانم راو بۆچونی زانایانی پێشینی خۆمان كه‌له چه‌ن ته‌فسیرێكدا ئاماژه‌یان پێكراوه بیخه‌مه روو .
1-تفسیر ( القرا‌ن الغظیم ) ابن كپیر :راجیایی زانایان له‌سه‌ر وشه‌ی ( الظالمون ) هه‌یه :
• موجاهید ده‌ڵێت ( سته‌مكار نابێته پێشه‌وا بۆ من وه پێشه‌وه‌یایه‌كی زالم پێشه‌وایه‌تی پێوه‌ناكرێ )
• وه شریك له مه‌نصوره‌وه ده‌ڵێت له موجاهیده‌وه بیستومه فه‌رمویه‌تی( ( ومن ذریتی ) ئه‌گه‌ر چاكه‌كار بوو ئه‌وه به پێشه‌وا قبوڵی ده‌كه‌م و شایه‌نی ئه‌وه‌یه چاوی لێبكرێ به‌لاَم ئه‌گه‌ر هاتوو سته‌مكار بوو نایكه‌مه ئیمامی خۆم بۆ چاوو تروكانێكیش )
• وه سعیدی كوری جبیر ده‌فه‌رموێت (مانا پێی هاوه‌ڵدانه‌رانه بوَ خودا كاتێ كه ده‌فه‌رموێ ئیمامێكی سته‌مكار یانی ئیمامێكی موشریك نابێته پێشه‌وا )
• وه له‌عكرمه‌وه كه ده‌فه‌رموێ عبدالله ی كوری عباس هه‌واڵی پێدام ( كه مانای ئه‌و برگه‌یه ئه‌وه كه له نه‌وه‌كانی ئیبراهیم دا سته‌مكار په‌یدا ده‌بێ به‌لاَم به‌رده‌وام نابێ و بوَی ناچێته سه‌ر وه بۆی نیه ئه‌و فه‌رمانره‌واییه وه‌ربگرێ كه خودا به‌خشیوێتی و فه‌رمانی پێكردووه هه‌رچه‌نده نه‌وه‌ی ئیبراهیمی خوَشه‌ویستیش بێت وه ئه‌گه‌ر چاكه‌كار بوو ئه‌وا دوعاكه‌ی كه ئیبراهیم كردی دێته‌جێ
• وه له عوفی كه له‌ئیبن و عباسه‌وه ده‌فه‌رمۆیت (په‌یمان نیه بوَ سته‌مكار و نابێ گوێرایه‌ڵی بكه‌ی له سته‌مه‌كه‌یدا )
• وه له موجاهید و ئیبن و عباسه‌وه هاتووه كه( په‌یمان نیه بۆ سته‌م كاران وه هه‌ركه‌سێ داویه‌تی ده‌ببێ هه‌ڵی وه‌شێنێته‌وه)
• وه خویزی مه‌ندادی مالكی ده‌فه‌رموێت (ناگونجێ كه‌سی سته‌مكار ببێ به‌خه‌لیفه و بریارده‌ر و جێ‌نشین و پێشه‌وا له نوێژداو له‌شایتی دان و له ریوایه‌ت كردن‌دا ) .
2-تفسیر ( الجامع الاحكام القرأن ) قرگبی : راجیایی زانایان له‌سه‌ر وشه‌ی ( عهد ) هه‌یه :
• ئه‌بو صالح له عبدالله كوری عباسه‌وه كه فرمویه‌تی ( مه‌به‌ست وشه‌ی عهد پێغه‌مبه‌رایه‌تیه )
• سیدی و موجاهید فه‌رمویانه ( پێشه‌وایه‌تیه ).
• قه‌تاده فه‌رموویه‌تی (ئیمانه) .
• عگا‌و فه‌رمویه‌تی ( ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه ) .
• زوحاك فه‌رمویه‌تی ( به‌رنامه‌و دینی خوایه وه به‌مانای فه‌رمان هاتووه (ان الله عهد الینا ) ال عمران 183 عهد واته فه‌رمانی خوا یانی عه‌دی خوا واته فه‌رمانی خوا وه ئه‌و وته‌یه‌ی خوا كه دفه‌رموێ (لا ینال عه‌دی الظالمین ) واته دروست نیه له شوێنێكدا بیت خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رمانی خوا قبول ده‌كات و به‌لام ئه‌مان نه‌یكه‌ن ).
3- تفسیر ( فی ظلال القرا‌ن ) سید قطب :
سته‌م جۆراو جۆره سته‌م هه‌یه له نه‌فسی خۆتی ده‌كه‌ی به هاوه‌ل بریار دان بو خوای گه‌وره سته‌م هه‌یه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ی به زۆر داری پێشه‌وایه‌تی كردن چه‌ن جورێكه پێشه‌وایه‌تی په‌یامبه‌ری پێشه‌وایه‌تی جێنشینی پێشه‌وایه‌تی نوێژ و هه‌موو واتایه‌ك له واتاكانی رابه‌رایه‌تی و پێشه‌وایه‌تی هه‌ركه‌سێ سته‌مكار بێت له هه‌ركام له شێوه‌كانی سته‌م ئه‌وه خۆی بێ به‌ش كردووه له له حه‌قی رابه‌رایه‌تی و پێشه‌وایه‌تی وه مافی تیایدا نامێنێت .
له‌م ته‌فسیر و وته‌ی زانایانی پێشینی خۆمان بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت كه ناكرێ و نابێ كه‌سی ئیماندار و روو له‌خوا له سته‌مكاره‌وه نزیك بێته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆسقاڵێك پرۆسه‌كه‌ی بۆ به‌رێوه به‌رێ ببیته یارمه‌تی ده‌ری . وه ئه‌گه‌ر پێمان نه‌كرێ به ده‌ست رێگربین و دژیان بوه‌ستین ده‌بێ به‌ده‌م خه‌ڵكیان لێ‌ئاگادار كه‌ینه‌وه و لێیان بێده‌نگ نه‌بین دڵمان رابێنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز رووه‌و زاڵم نه‌بێت هه‌میشه پشتی تێهه‌ڵكه‌ین سته‌می هه‌موو كه‌سێكمان پێ‌ناخۆش بیت . چاوه‌روانیش بین خوای گه‌وره حاقیان لیده‌كاته‌وه وه‌ك ده‌فه‌رموێ (ولا تحسبن الله غافلا عما یعمل الظالمون إنما یؤخرهم لیوم تشخص فیه الابصار( 42) مهطعین مقنعی ر‌ووسهم لا یرتد إلیهم طرفهم وأفئدتهم هوا‌ء ( 43) وأنذر الناس یوم یأتیهم العذاب ) ابراهیم
واته / ئه‌ی محمد و ئیمانداران وا گومان نه‌به‌ن كه خودا بێئاگاییه له كار و كرده‌وه‌ی سته‌مكاران كه ده‌یكه‌ن به‌راستی خودا سزاكه‌یان دووا ده‌خات بۆ رۆژێك كه چاوه‌كانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت ( هه‌ندێ جاریش هه‌ر له دوونیا رسوایان ده‌كات خۆیان و ده‌ست و پێوه‌ند و هاوكارانیان ) . به په‌له‌و شپرزه دێن و سه‌ریان ببه‌رز كردۆته‌وه له ترس و سامناكی ئه‌و رۆژه چاویان ناتروكێت دڵه راوكێانه‌و دڵ و ده‌روونیان به‌تاڵه و هیچ حالی نین .ئه‌ی محمد خه‌لكی ئاگادار كه‌ره‌وه له رۆژێك كه سزای به ئێش یه‌خه‌یان پێده‌گرێت .
ئه‌و ئایه‌ته بۆیه خوای گه‌وره پاش سزا و هه‌ره‌شه له‌سته‌مكاران باسی خه‌ڵك ده‌كات چونكه خه‌ڵكێكی زۆر نازانێ و له‌گه‌ڵ سته‌مكارانا حه‌شر ده‌كرێ و توشی شوَكه بێ هه‌ربۆیه پێویسته خه‌ڵكی ئاگادار كرێته‌وه له‌وانه‌ی كه‌سته‌مكارن مه‌گه‌ر نازانی زاڵم و سته‌مكاران و پشتگیریكارانی زاڵم و سته‌مكاران له رۆژی قیامه‌ت به‌یه‌كه‌وه سزای دووقات ده‌درێن له‌ئاگری دۆزه‌خ ؟
خوای گه‌وره زۆر به جوانی ئه‌و راستیه مان بۆ روون ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وریا بین له‌گه‌ڵ خوێن رێژ و زاڵم و سته‌مكاران نه‌بین و پشتگیریان نه‌كه‌ین . ( ...حَتَّى إِذَا ادَّارَكُوا فِيهَا جَمِيعًا قَالَتْ أُخْرَاهُمْ لِأُولَاهُمْ رَبَّنَا هَؤُلَاءِ أَضَلُّونَا فَآَتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِنَ النَّارِ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَكِنْ لَا تَعْلَمُونَ) الأعراف، ٣٨
واته / هه‌تا كاتێك زاڵم و سته‌مكاره‌كان و پشتیوان و شوێن كه‌وتووه‌كانیان پێكه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ جا پشتیوان و شوێنكه‌وه‌كانیان به زاڵمه‌كان ده‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئا ئه‌وانه بوون گومڕایان كردین جا سزای دووقاتیان بده له‌ئاگری دۆزه‌خ خودای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ بۆ هه‌ركامێكتان سزای دووقات هه‌یه به‌ڵام ئێوه نازانن!
ئه‌و كاته موناقه‌شه ده‌ست پێده‌كات به‌لاَم جوابیان ده‌بێ چی بێ كاتێ ده‌ڵێن خودایه عه‌زابی ئه‌مانه بده‌ن ئه‌وانه سته‌مكار بوون به‌لاَم خودای گه‌وره جوابیان ده‌داته‌وه ده‌فه‌رموێ بۆ هه‌ردوو لا هه‌مان سزا چاوه‌رێتان ده‌كات .وه‌ك یه‌ك چونكه به هۆی ئێوه‌وه ئه‌وان توانیویانه ئاوها بكه‌ن .
كه‌واته پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌رۆژی زه‌لیلی و سه‌رشۆری و تووشی سزای دووقات و سه‌ختی دۆزه‌خ بن بگه‌رێنه‌وه لای خودا و دین و به‌رنامه‌كه‌ی و واز له پشتگیری كردنی خوێن رێژ و زاڵم و سته‌مكاران بهێنن.
نوسینی : محمد سۆران محمد
نوێترین نوسینەکانی محمد سۆران محمد