سزادانی هاووڵاتیەكەی كفری شەرمەزار دەكەین

وتار/ 30/04/2017 733 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

سزادانی هاووڵاتیەكەی  كفری شەرمەزار دەكەین

هاووڵاتیەكی شاری كفری كە موچەكەی پێش سیاسەتی تەقەشوفی نەگریسی ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە ناوی پاشەكەوتی زۆرە مڵێ بەناو بانگە  تەنها 300 هەزار دینار بووە, كە دواتر موچەكەی ئەویش بەر پاشەكەوتی زۆرە ملێ كەوت, بەهۆی دزینی شیرو دایبی بۆ منداڵە  ساواكەی  لە دادگای بەرایی شاری كفری بە مادەی 443 سزادانی عێراقی بە 11 ساڵ حوكم دراوە.
ئێمە بە توندی سزادانی ئەم هاووڵاتیە شەرمەزار دەكەین و داواكارین  سزادانی ئەم هاووڵاتییە هەژارە بكرێتە هۆكارێك بۆ سزادانی دزە راستەقینە گەورەكان و  نەهێشتنی ناعەدالەتی  لە دابەشكردنی سەروەت و سامانی  ئەم وڵاتە , كە بە هۆی داهاتی زۆرو زەبەنی كوردستانەوە, توێژێكی مشەخۆری سیاسی و قاچاخچی ژیانی پادشایانە  بەسەرە بەن و هاووڵاتیانێكی زۆریش  بەم موچە كەمە كە بە هەموو پێوەرێكی جیهانی بێت زۆر لە ژێر هەژاریەوە دەژێن .

هەڵمەتی دادپەروەری

نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌