"بەرەو یەکگرتن و یەک دەنگی ئیسلامخوازانـی کوردستان" .. بهشی دووهم
وتار/
19/04/2017
971 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
"یەکبونیان
بە جەستە و ناخ و شێوە و شێواز و هەڵوێست و یەک لیستیان دەبێتە هۆی گەشەسەندنیان لە سەرتا سەری
کوردستان و بگرە ناوچەکەش"
ديارى
حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
دیدی
دوهەم کۆتای
بەم
گەشەسەندەنەش زیاتر لە لایەن دەوربەرەوە حسابی زیاتریان بۆ دەکرێت و دەبنە هۆی رەمزی پێکەوەیی
و برای و بە مەش او تێروانیە باوەی کە لایەن هاوڵاتیانەوە هەبوو
کە گووایە ئیسلام یەکەو و نابێ بە دوو کەچی
ئەمانە سیانن ئەمە چەنی بە چەن خۆ نازان ئەمە فکر و ڕا جیای و ئیجتیهادە ،خۆ ئیسلامەکەی حەنفی و شافعی و مالکی و حەنبەلی و زاهیری
وعباسی و هەموو ئەوانی تریش یەک ئیسلام بوو ئەی بۆ ئەوان زۆر و بۆرن و کەسیش دەنگ ناکا بە وتەی خەڵکەکە بێ ئەوانیش هەر وەک ئەمان نەیان پێکاوە ، نەخێر قوربان قەزێکە پێکان و نەپێکان نیە بەڵکو
جیاوازی بیروبچوون و ئیجتیهادی جیاوازە لەسەر شتە فەرعیەکان نەوەک لەسەر شتە اسڵی و نەگۆرەکان ئەوانە هیچ مەجالی جیاوازی
و را جیاییان نیە چۆن هاتوە و هەر ئاواش دەبێ ...
خۆشبەختانەش لایەنە ئیسلامیەکانیش
کە دەچیتە ناخ و ناواخنیانەوە هەر وا دەڵێن
هۆکارەکەی دەگێرنەوە بۆ را جیای و دنیا بینی خۆیان ، ناڵێن ئێمە باشترین لەوان بە جیاوازتر لە وتەکەی
شەیتان (انا خیر منە) .
گەر او خەڵکەش ام را جیای
و حیزب جیایەن کردبێتە هۆکار بۆ اوەی نەیانزانیبـێ دەنگ بە کامەیان بدەن و بە قسەی
خۆیان کامەیان ئیسلامە حەقیقیەکەیه و دەنگی پێ بدەن خۆ ئێستە انشالللە وا خەریکە هەنگاو بۆ یەکبوونی دەنێن بە حەولو
قوەتی خوا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبنەوە بە یـــەک لەژێر یەک دروشم و یەک ئاڵا و یەک ناو و یەک پێشرە و یەک سەرە ڕمدا .
اوکاتەش ئەمان لە جێی پرسیاری خەڵکی خۆیان
دەرچواندوە ئەمجارەیان خەڵکی دەکەنەوە جێی
پرسیاری خۆیان پێیان اڵێن ئەوە ئێمە بووین
بە یەک هاوشێوەی ئیسلامە تاک و رەسەن و ڕاستەکە
، اوجا دەبێ خەڵکەکەش هاوشێوەی ئەمان خۆیان لە جێی پرسیاری لایەنە ئیسلامیەکان وە
دەرنێن و بە گەرم و گوری و کەف و کۆڵەوە بە پیر و گەنج و ژن و خزم و خوێشەوە بەرەو
سندوقی دەنگدا ن بڕۆن و دەنگی خۆیان بدەن بە تاکە لیستە ئیسلامیەکە و جێ دەست
و پەنجە مۆری خۆیان دیاری کەن و چاوەروانی نەتیجەی ئاخر و ئۆخری بن .
هەر
بۆیە کور ئەو کورەیە لە جێی پرسیاردا نەمێنی
و سنگ دەرپەڕێنێ هەر وەک ئیسلامیەکان ئێستە لە برینی ئەو هەنگاوەدان خۆیان یەک
دەخەن و ڕا جیای و زیا هەڵوێستی ناهێڵن هەر وەک پێشووتر لە لایەن خەڵکە ئیسلامخوازەکە دەوایان لێ دەکرا و دەیان ئەوت بۆ نابن بە یەک چونکە ئیسلام یەکە
و ئیوەش ببن بە یـــەک و تا ئێمەش بێ سێ و دوو دەنگتان پێ بدەین و بتانکەین بە یەکەمی
بێ رکابەری کوردستان لە دەنگ و کورسی و ئەندامدا . لێدە شەفیق
هەڵبژاردنیش
یەکێکە لە ئامانجە باڵاکانی هەر پارت و قەوارێکی سیاسی لەو ڕێگەیەوە هەوڵ دەدات بگات بە دەسەڵات لە دەسەڵاتدارێتیشەوە ئایدیا و جیهانبینی خۆی بڵاوبکاتەوە و بۆچون تێراونیەکانی
بکاتە پرۆژەی سیاسی و ئیداری و ئابوری و کۆمەلایەتی و تەندروستی و ئەمنی لەسەر ئەرزی
واقع . لە کەشێکی دیموکراسیدا پارتەکان لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دەتوان بگەنە دەسەڵات.
سەنگ و قورسایان لە کاتی هەڵبژاردندا دەردەکەوێت بۆیە دەبێ بەرنامە ڕێژی تەواوی بۆ بکڕێ .
لەو
سۆنگەیەشەوە ئیسلامیەکان ئەم هەنگاوانە دەنێن ، وە زەروڕێت و داخوازیە سیاسیەکەش وا دەخوازێ و زیاتر لە داخوازیە فکریەکە چونکە ئەوان لە ئەسڵدا یەکن و دەچنەوە سەر یەک مەنهەج و دینەوە . تەمەنا اکەن ئەم زەمینە سازی و بەرنامە ڕێژیان بۆ هەڵبژاندنەکانی داهاتووی هەڕێمی کوردستان ببێتە زەنگ و سوپڕایسی بە کۆڵ دەنگ هێنان و سەرکەوتنیان
لە پرۆسە سیاسی و دیموکراسەکەدا.
ئومێدی زۆریشیان بە خۆیان وهەنگاو بەرنامە ڕێژکەیان هەیە تا وەک سەنگ و قورسای داهاتویان بەرز ببێتەوە و بە شێو و حەجم و ئیرادە و بریاڕێکی جیاوازتر
و حساب بۆ کراوەتر بێنەوە نێو ساحە سیاسیەکەی
باشوری کوردستان .
"" نەخێر بۆ یەک لیستی بەڵێ بۆ یەکبوونی کەتمانی ""
بـــــــــۆ
بـــــــرا ؟؟؟؟ چــــــوونـــــکە :
پێشووتر
خودی لایەنە ئیسلامیەکان
جار
بە جار دەچونە حاڵەتی نزیک بونەوە و دۆستایەتی و یەک هەڵوێستی و یەک لیستی بڵام زۆری نەدەبرد بەبوونی هەڵوێستێکی سیاسی یاخود ئیداری بهاتایەتە پێشوە لەبەردەمیان دەبوو بە
شاخی باڵامبۆ بە هۆی جیاوزی هەڵوێست دەربریانەوە خێرا نێوانیان
دەپچرایە و نەیان دەتوانی هەڵوێستێکی بەهێز و کاریگەریان هەبێ هەر بۆیە باشترین و گونجاوترین حەل و رێگە چارە و جارەسازی ئەم دەربرینی هەڵوێست جیایە لە یەک لیستی و یەک هەڵوێستیدا نیە ئەمە تەنها ناو و نا ونیشانە و دواتریش گوڕێسەکە دەکەنەوە بەخوری ( بەخوا نەک دەیکەنەوە بە خوریەکە بەڵکو دەیکەنەوە بە مێ و مەر و حەیوانەکەش) ، بۆ ئەم حاڵەتەش تەنها
و تەنها یەکبوون بە هەموو مانایەکەوە کەتمان
و چارەسازی حاڵەتەکە دەکا ..
× نەخێر بۆ یەک لیستی بەڵێ بۆ یەکبوونی کەتمانـــی×
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019