ئەرێ نیشتمانمان هەیە ؟؟

وتار/ 15/04/2017 672 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

ئەرێ  نیشتمانمان هەیە ؟؟
عەلی مەحمود محەمەد
لە سەروبەندی جەنگی جیهانی یەكەمدا, سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپا توشی كەرتبونێكی سەرانسەری   بوون , لەسەر چەمكی  نیشتمان و داكۆكیكردن لێی , لینین سەركردایەتی ئەوباڵەی كرد باوەڕیان  وابوو , جەنگی جیهانی یەكەم جەنگێكی ئەمپریالستییە  و  نیشتمان نیشتمانی ئەوان  نییە تا  بەرگری لێبكەن, بنیشتمان نیشتمانی سەرمایەدارانەو  كرێكاران نابێت داكۆكی لەو نیشتمانە بكەن نامۆن پێی ,باڵەكەی دیكەش خۆیان خزاندە ژێر باڵی بۆرژوازی وڵاتەكەی خۆیان  و  داكۆكییان لەو نیشتمانە كرد كە ئەندامەكانیان نامۆ بوو بۆیان , لە پەرلەمانەكانەوە دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ ئەو جەنگە ناڕەوایە , باڵەكەی دیكەش دژی وەستانەوە.
ئێستا  دەپرسین  ئەرێ بەڕاست  كوردستان نیشتمانی  ئێمەیە تا داكۆكی لێبكەین ؟؟؟؟, ئەمە پرسیاری هەموو ئەو هاوڵاتیانەی كوردستانە لە 26 ساڵی رابردوودا نیشتمان نەبووە هی ئەوان , بستە خاكێكیان جگە لە بۆ گۆڕ تیایدا دەست نەكەوت , نانێكی تێریان لە سامانی ژێر زەمینییەكەی نەخوارد,ئاوێكی پاك و هەوایەكی سازگاریان نەنۆشی و هەڵنەكێشا , بە بەرچاویانەوە ئەوەی ناوی نیشتمانە تاڵان دەكرێت و كەرامەتی مرۆڤەكانی سەری ئەتك دەكرێت , ئاو هەواكەی پیسە كرێت ,نیشتمان بۆتە شوێنی رمبازێی ئیتلاعات و میت و جاش و تاوانكاران و قاچاخچی و فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەكان و  تاڵان كەرانی سامانی ژێر زەمینی و سەرزەمینی , بۆتە نیشتمانی دزەكان و خائینانی دوێنی , بۆتە نیشتمانی مناڵی بەرپرسان , لەكاتی تەنگانەشدا وەكو بینیمان بەجێی دەهێڵن.
راپەڕینمان كرد, بەرهەمەكەی بۆ ئەوان بوو , پەرلەمان هەڵبژێردرا بۆ ئەوان بوو , حكومەت پێكهێنرا بۆ ئەوان بوو , شەڕی ناوخۆیی كرا بەرهەمەكەی بۆ ئەوان بوو, سەدام روخا بەرهەمەكەی بۆ ئەوان بوو, هەرچی دیكەش بكرێت  هەر بەرهەمەكەی  بۆ ئەوان دەبێت , تا سیاسەتی وڵات لەژێر كۆنترۆڵیان بێت, ئەرێ گەلۆ مافی خۆمان نییە بڵێین  نیشتمان نیشتمانی ئێمە نییە و راپرسیش واژۆكردنەوەی تەسكییەی قۆناغێكی نوێی دزیی و دەسەڵاتداری ئەمانە بەسەر چارەنوسی خاك و ئاو هەواو سامانەكەیەوە, ریفراندۆم بۆ درێژەدان بەم دەسەڵاتە ناشرینەو  لە خشتە بردنی خەڵكە بۆ  ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ قۆناغێكی دیكە ببنەوە حوكمڕانی ئەم وڵاتە  .
كوردستان سەربەخۆ نییە  ئەمانە لە كورسییەكە نابنەوە , زەمانەتی نەوەكانیشیان كردووە بۆ دەسەڵاتداری داهاتوو و ئێستاش ,  سەربەخۆ بێت و ببێت بە دەوڵەت, ئەوجا شەوان كورسییەكانیان لە گەڵ  خۆیان لەناو جێگاكانیان دەخەوێنن.
خۆ دەزانین كورد ستەمی نەتەوایەتی  لەسەرە, ئەم  ستەمە تەنها بە سەربەخۆیی كۆتایی دێت, وەلێ ئەم قاچاخچیانەی سیاسەت, وەك بزنس سەیری سەربەخۆیی دەكەن  بەرهەمەكەی بۆ خۆیان و مناڵەكانیان بێت, بۆیە ئەوەی بابەت نەبێت بۆ ئەم گەلەی زیاتر لە 1 ملیۆن قوربانی بۆ سەربەخۆیی دا , ئاڵاكەی كەركوك و ریفراندۆمەكەی كوردستانە, چونكە ئەزمونێكی تاڵایان لەگەڵ ئەوانەدا هەیە دوای ریفراندۆمەكە درێژە بە دەسەڵاتیان دەدەنەوە  .

نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌