"بەرەو یەکگرتن و یەک دەنگی ئیسلامخوازانـی کوردستان "
وتار/
15/04/2017
1064 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
"بەرەو یەکگرتن و یەک دەنگی ئیسلامخوازانـی کوردستان "
دیاری
حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
بیرۆکەی
یەکگرتنی لایەنە ئیسلامیەکانی ھەرێم لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک بوو لە بابەتە گەرمەکانی
نێو میدیا و کادر و ڕێکخستنەکانیان ، ئیسلامیەکانی کوردستان لە سەرەتای بونیات نانیانەوە لە سێ دەیەی رابردوی حەفتاکان و ھەشتاکان و نەوەدەکان
چی وەک کاری ڕێکخراوەیی یان دەزگا و گروپ
و شەخسیات و حیزب ھەریەکەیان بە جۆرێک لە
جۆرەکان ھەنگاوی باشیان ناوە وە جێگەی دەست
خۆشین ، گەر چی دەکرا ھەنگاوی ئیجابی
تربنرێت بڵام کە نەکرا !!!!! . نزیکەی نیو سەدەیە ئیسلامیەکانی کوردستان بەپرۆژەو
دیدی سیاسی خزمەت بەگەلی کورد دەکەن بەپێی ئەدەبیاتی خۆیان ئەگەر لەسەردەمی بەعس دیدو
بۆچونی جیا لەئارادابوبێت بەلام ئێستا جیاوازیێکی زۆر کەم ھەیە تەنھا لە ناوی حیزب
و کەسی یەکەم و سەرکردایەتی نەبێت وە لەھەندێک ھەڵوێستی سیاسی کەم نەبێت ؛ ئەوان یەک
مەزھەب و یەک نەتەوەو یەک شوێنی کاریش کۆی کردونەتەوە لەھەمووی گرینتریش خواش دەفەرموێت
: (واعتصموا بحبل اللە .....ولا تفرقوا) ، ھەروھا سەروەری مرۆڤایەتیش ئەمر بەیەکریزی
دەکات کەخۆیان وەکو ئیسلامی باش لەدەستەواژەکان دەگەن.
هێزە
ئیسلامیەکانیش کە لە ئاستی گەشەی خۆیاندان و قۆناغی ساتی دامەزراندنی خۆیان تێپەڕاندوە
، زۆر گونجاوترە کە بڵێن پاڵنەری زەڕورەتی سیاسی فاکتەری لێک نزیک بوونەوەی ئەحزابە
ئیسلامیەکانە، بەو پاساوەی کە هێندەی دۆخە سیاسیەکە و داخوازیەکانی خەڵک بۆ ئەرزی
واقیعە سیاسەکە فشاریان هەیە لەسەر شەرعیەتی سێ هێزەکە نیو هێندە پاڵنەری فکری فشاری
دروست نەکردووە ، بەبڕوای من ئەم شێوازەیان بۆ لێک نزیک بوونەوە خوازراوترە وەک لەوەی
ئامانجە فکریەکان ئەم لێک نزیکیە بێنێتەجێ، لەبەرئەوەی هەر حیزبێک و لەجێی خۆی ڕێبازێکی
فکری بنیاتنەر و دامەزرێنەری بووە . ، هەر
بۆیە لە ئێستادا داخوازیە سیاسیەکان چەند
هێندەی داخوازیە فکریە .
خوازراوتریشە کە لێک نزیک بوونەوەی کاری ئیسلامی لەسەر حسابی
داخوازیە سیاسیەکان بێت ، ئەوکات یەکڕەنگی سیاسی متمانەیەکی زیاتری شەقامی کوردی بەخۆی
دەبەخشێت و وڵامدەرەوەیەکی بەهێزتری دۆخە نەخوازراوەکە دەبێت.
بە
پێی دواین زانیاریەکان هەوڵی بەردەوام هەیە
بۆ بەرەو پێشچونی دانیشتن و لێکتێگەیشتنی
فراوان و قوڵ بۆ اوەی زەمان و کاتی یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی و یەک لیستی بێتە ئەنجام و دواترش بە کەناری یەکگرتن ماڵ ئاوایی لە لیستی جیا و دەنگ و
رەنگی جیاو هەڵوستی جیا بهێنن و بە فۆرم و
ئایدیاو ناو و ناونیشانێکی گەورە و کەریگەرەوە بێنەوە نێو ساحە سیاسیەکەی هەرێم و بە دروشم و سۆنگەیەکی
تایبەت و گشتگیرەوە خزمەت بە گەلی کورد و
ئیسلامخوازان بکەن .
""تەمانا ئەکەم ئەوەی ئێستا ھەستی پێدەکرێت کاڵبونەوەی بە
دوادا نەیەت و ھەنگاو گەلێکی زیاتری کرداری لەسەر حسابی هیچ لایەنێکیان بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی زووتر و فریاد رەسانەتـــر شەن و کەو و چارەسازی حاڵ و باڵی سیاسی
و دینی میلەتەکەیان بکەن بە تێروانینە قورئانی و شەرعیەکان بە سۆنگەێکی
دونیەوی""
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019