لە ساڵوەگەری لەدایک بوونـی باڵی چاکسازی سۆسیالیستـــدا
وتار/
10/04/2017
1068 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
لە ساڵوەگەری لەدایک بوونـی باڵی چاکسازی سۆسیالیستـــدا
پێتان دەڵێم ژانی لە دایکبوونتان زۆر بە ئازار بوو !!!
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندن و راگەیاندنی چاکسازی سۆسیالیست پیرۆزباییەكی گەرم لەكادیران و هەڤاڵان و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم هاوکاتیش یادەکەیتان هاوزەمانە لە گەڵ روخاندنی چوار دەساڵەی ڕژێمی بەعسی خوێن مژ هیوادارم باڵەکەتان لە ساڵی نوێی تەمەنیدا بە گوڕو تینێكی زیاترەوە بە كاری پیشەییانەی خۆی هەڵسێت بە ئیرادەیەکی بەڕز و بڵندەوە کاری خۆی کات ئۆرگانی نوێ و بەهێز بنیات بنێت .
لە پاش دەست خۆشی و پیرۆزبایم. پێم خۆشبوو خوێندنەوەیەک بۆ کاری رابردووتان بکەم . چاکسازی لە ڕۆژی درووست بوونیەوە بەدروشەمەکانی( چاکسازی ، دادپەروەری و و دیمکراسی )توانی ببێتە یەکەم وێستگەی چاکسازی و ریفرۆم لە کوردستاندا .
چاکسازی توانی لە ماوەی کەمی ڕاگەیاندنیدا زۆر شت کات و گۆرانکاری باشیشی کرد لە کاری حیزبی و ئۆرگانی و رێکخستن و کارو چالاکی و کاری میدیایدا .
باڵی چاکسازی لە ڕۆژێکی سەختا لە دایک بووو ژانی لە دایک بوونییشی زۆربە ئازار بوووووو ئازار و ژانی لە دایک بوونەکەی کۆتا نەهات فشارە مادی و مەعنەویەکان تۆماهۆک ئاسا هێرشیان هێنا بۆی و ویستیان لە دەست و قاچی بخەن بەڵام هەر ئێوە بوووون یەعقوب ئاسا ئارامتان گرت و بەئیرادە و لێبرانێکی زۆرەوە خۆتانتان بە دایک هێناو دەستان بە جموو جووووڵە سیاسیەکانتان کرد و گوێتان بە هیچ فشاری و ئازارێک نەدا . هەر بۆیە دەتوانم بڵێم سەرکەوتنی ئەمڕۆتان بەهۆی متمانەی دوێنێی خۆتان بوو کە دەستان بەکارکردن کرد ،ئەو ئازارانەتان وای لێکردن کە بە ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنتان ببنە خاوەنی زۆرترین کادر و هەڤاڵ و لایەنگر و دۆست و ئەحباب ، هەروەها بە چاکسازی و دادپەروی و دیموکراسیشتان چاوی هەموو لایەکتان بەخۆتانەوە سەر کێش کرد .
لە رابردوتاندا سەڵمانتان تەنها ئێوەن سەرچاوەی چاکسازی و ریفرۆمن و ئاوێنەی گەندەڵکارانن، هەر ئێوە بوون بە ئاوێتەی چاکسازی خواز بە رەنگ و رووناکی هونەری و زیندوو و رۆشن بەهێماو و سمبولی نویوە خاسیەتی سەرەکیی خۆتانتان ناساند و چەسپاند بە جیهان و کوردستان، وشە و بەرنامە نوێەکەتان لە جوڵەی بەردەوامدان و هەمیشە لە فریندان..
ئاواتە خوازم لە ئایندەدا هەر ئێوە ببن بە سەرمەشقی ریفرۆم خوازان و بە کار و بەرنامە و پرۆژەی حیزبی و میدایتانەوە بە شاشەیەکی گەۆرەتر و وێنەیەکی جوانتر و هەواڵێکی بە جۆشتر وسەودایەکی زیاتر و دیقەیەکی روونتر و سیاسەتێکی بەرفراونتر بدەن بە دەستەوە ...
لەكۆتاییدا هیوای سەركەوتن و بەردەوامی كاری حیزبیتان بۆ دەخوازم..
دیاری حمەامین حمەساڵح نەورۆڵی
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019