ئەردۆگان.. نەبای دیوە و نەبۆران؟
وتار/
07/04/2017
671 جار بینراوە
ئەبوبەکرهەڵەدنی
ئەردۆگان.. نەبای دیوە ونەبۆران؟
دەزانم ئەم خۆسەغڵە ت کردنە
لەڕادەبەدەرەت بۆهەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لەشاری کەرکوکی کوردستانی بۆ
کۆکردنەوەی مشتێ بەڵێ یە بۆڕاپرسی لەسەر دەستورەکەت وخولیای سیستمە
سەرۆکایەتیەکەت,وەلێ بەهەڵەدا چوی مێژووت باش نەخوێندۆتەوە ئەو ئاڵایە
کەڕەنگێکی سورە ئەوە بەخوێن دەیان هەزار ڕۆڵەی کوردی بەئەمەک ئاودراوە
بۆڕەتکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنیانەی تۆ ئاساکان.
چیت پێداوین بۆخۆت بۆری
نەوت وڕێکەوتنی پەنجا ساڵەو بنکەی سەربازی و دۆشاوی ئاڵتون ساکەت بەرەو
بڕۆ بەڵام بەهیچ جۆرێ دەسبەرداری ئازادی وئاڵاکەمان نابین , کەلەسەرسنگی
کوڕوكچە چەلەنگەکانمان چەقێنراوە.
ئەوە ئێمەی گەلین بڕیار لەسەر
چارەنوسمان دەدەین نەک تۆی سیخناخ بەنەعرەتەی شۆڤێنی,ئێمەیەک نەسوخرە کێشی
عەجەم ونەمەحکومی ئالی عوسمانین تا هەڕەشە وگوڕەشە کانت ساردمان کاتەوە
کە ئاڵا ڕەنگاو ڕەنگەکەمان کەبۆنکڕوزی نیشتیمانی سوتماک کراوی لێ دێت تاکوێ
ولەکوێ دادە چەقێنین.
تازە ناگەڕێینەوە بەرەو دواوە ئەوخۆرانەی ناوخۆش
کەتۆ خەنی بوی پێیان لەبەردەم ویستی گەلدا ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەبێت چۆک
دادەن وڕووگەیان دەبێت وەرچەرخێنن بەرەو لای گەلی خۆیان وەگەر نا نەفرەتی
مێژوو.
سەدان ساڵە کوردستان ئامێزی پێکەوەژیانە, زەمینی جوامێری
وقارەمانانە,گۆڕستانی داگیرکەرانە,دەرپەڕێنەری ستەمکارانە, لانکەی شۆڕش
وڕاپەڕین وبەرخودانە.
ئەوەی تارمایی بەردەم ڕەونەقی ئاڵاکەمانە دزی
ونادادی ویاساشکێنی وستەم وخراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە,وەگەر ناهەڕەشە
وگوڕەشەکانی تۆهەرنابیستن.
تادوابستی خاکی پیرۆزی کوردستان ئاڵاکەمان بەکوێرایی چاوی ناحەزان هەرشەکاوە دەبێت.
ئەبوبەکرهەڵەدنی
نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
29/12/2023
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
16/06/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
19/05/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
21/03/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
07/02/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
14/01/2020