دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر بردیەوە!!!

وتار/ 19/08/2016 3251 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

ڕەنگە بەدرێژایی مێژووی مرۆڤايه تى و دونیای سیاسەت قێزەونترین وناشیرین ترین دەستەواژە ووتە بەناوبانگەکەی ماکیاڤیلی بێت (الغاية تبررالوسيلة)کەسەرچاوە ی زۆرێک لەلادان وتاکڕەوی ودیکتاتۆریەت وستەمەکان بووە.
بۆیە پڕبەدڵ پیرۆزبایی لەبراو هاوڕێم دکتۆرهەڤاڵ دەکەم کە بەهەموو نرخ و ڕێگەیەک مکوڕ نەبوو لەسەرکورسی پارێزگار دانیشێت. پۆست مرۆڤ گەورە ناکات گرنگ ئەوەیە چۆن بەدەستی دێنی وچلۆناش بەکاری دەهێنیت وسەربەرزانەش دەستبەرداری بیت.
ڕەنگە من وتۆکەباوەڕمان بەقەدەر هەیە وحیکمەتی خودایی لە ڕووداوەکان دا دە بینین بڵێم خێری پێوەیە،ئایاگەر پارێزگاربایت:
ـ دەتتوانی دەستدرێژی بۆسەر موڵکی گشتی رابگریت کەنەک سیتەک ومێرگەپان بگرە سەرشاخی پیرەمەگروونیش قوچکە و نیشانەی بەرپرسە دەستڕۆیشتوە کانی لێ دانراوەو داگیرکراوە.
ـ دەیانهێشت هێنانی خۆراک و کەلوپەل و دەرمانی بەسەرچوو بوەستێنی.
ـ بۆت دەلوا دواهەڵپەی ناڕەوای هەندێک کۆمپانیا و بازرگانە هەلپەرستەکان سنورێکی بۆدابنێی.
ـ دەستت گیر دەبوو لەسەرچاوەکانی داهات و ڕێیان پێدەدایت بۆ بوژاندنەوەی شارە حەیاتەکە بەکاری بێنی.
ـ دەستوەردانی حزبیت لە فەرمانگەوکاروباری حکومەت بنبڕدەکرد.
ـ بۆت دەکرا بێنازی وسیاسەتی پەراوێزخستنی سلێما نی هەڵبگری.
ئەمانەودەیانی تر چونکە ئەوانەی لەنزیک ودوور ،دۆست ونەیار وڕکابەر،خوازیاری شکستت بوون زۆرزیاترن لەوانەی دەستباری سەرکەوتنت دەبوون.
ئەم گەندەڵستان و حوکمی چەتە ونایاساییەی لە هەرێمەکەمانداهەیە بیست وپینج ساڵە بەزەبری هێزو پارەی حەرام وناشەرعی وناهۆشیاری بەشێکی خەڵک بنچکی داکوتاوە،بەڵام گەشبینم لەئایندەی میللەتەکەم چونکە ستەمی دەسەڵاتە خۆماڵیە کوردیەکە گەیشتۆتە لوتکە و لێی دەڕژێ.
گەرلە داهاتوودا هاوڵاتیەکی ئاسایی یان ئەندامی ئەنجومەن یاخود مامۆستازانکۆکەی جاران بیت گرنگ ئەوەیە خاوەنی کەسایەتیەکی پارێزراو بیت.
سەرفرازوئاسودە بیت برام.
ئەبوبەکرهەڵەدنی 19ئابی 2016

نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌