ئەمڕۆ رۆژی رووداوە بۆ ئەوەی داخی چەند ساڵەی بەرۆژ ئاوا بڕێژێت
وتار/
18/08/2016
1087 جار بینراوە
شوان محهممهد
ئەو کەناڵەی کە هەمیشە خۆی بە پیشەیی ترین کەناڵ ناوزەد
دەکات، ئەمڕۆ رۆژی ئەوە کە جارێکی تر تووڕەیی خۆی بە رۆژئاواو خەڵکەکەی و ئەزموونەکەی
بڕێژیت، سەرباری هەموو ئەو تێبینیانەی هەموو لایەکمان لەسەر ئەزموونی رۆژئاوا هەمانە،
بەڵام ئەو کەناڵە هەرگیز ئەو ئەزموونەی وەک ئەزمونێک تەماشا نەکردووە کە کۆمەڵێک دەستکەوتی
بۆ خەڵکی ئەو پارچەیەی کوردستان مسۆگەر کردووە، هەر لەسەرەتاوە دژایەتی کردووەو
دتوانین بڵێین بەدرێژای ئەو شەش ساڵەی ئەزموونی رۆژئاوا و ئەو هەموو قوربانییەی پێشکەشی
کوردستانی کردووە، تا ئەمڕۆش رووداو بەردەوامە لەدژایەتیکردنی، ئەمرۆ کەناڵە پیشەییەکە
رۆژیەتی بەهەزاران وێنەی ئاوارەیی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان پێشان بدات و بۆئەوەی لەرۆژئاوا
خەڵکی کورد نەمێنێت و بێنە کەمپەکانی باشووری کوردستان بە کوولە مەرگی و بێ ئیرادە
و لەژیر دەستی پارتیدا بژین، بەراستی برادەرینە بەم کارەتان تەنها یەک وێنە دەدەن
کە رۆژئاوا یەک کوردی تیا نەمێنێت و هەمووی ئاوارەبیت.. ئافەرین کەناڵە پیشەیە بێ
رکەبارەکە، چۆن لە تیرۆرکردنی وەدات حسێندا سەلمانتان چەند بێلایەنن، ئەمڕۆش جارێکی
تر سەلماندتان کە کار دەکەن بۆ ئەوەی کوردێک لە رۆژئاوادا نەمێنیت .. دەتوانیین
ناوزەدتان بکەین کە ئێوە کەناڵی " دژە رۆژئاوای کوردستانن"..
نوێترین نوسینەکانی شوان محهممهد