چەند پرسیارێکی دۆستانە بۆ سەرکردایەتی پارتی؟

وتار/ 21/03/2017 1268 جار بینراوە

ئارێز عه‌بدوڵڵا

چەند پرسیارێکی دۆستانە بۆ سەرکردایەتی پارتی؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا
١. ئایا دەزانن لە دەرەوەی بیرۆکە لۆکاڵیەکانمان پیلان و پلان و ستراتیژیەتی دژە گەلەکەمان زۆرن و کەم نین ؟
٢. ئایا بۆچی پارتی دژایەتی عێراق و دۆستایەتی تورکیا دەکا؟
٣. ئایا بۆچی دروشمی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی ھەیە، بەڵام پەرلەمانەکەی پەک دەخا؟
٤. ئایا بۆچی دەیەوێ کاک مسعود سەرۆکی ھەرێم بێ، بەڵام بەبێ یاسا؟
٥. ئایا بۆچی پارتی باسی سەربەخۆیی ئابووری دەکا، بەڵام ئابوری کوردستان دەکاتە پاشکۆی بەرژەوەندیە بازرگانیەکانی تورکیا؟
٦. ئایا بۆچی پارتی دەیەوێ لەگەڵ یەکێتی رێککەوێ، بەڵام نایەوێت لەگەڵ ھەموو لایەنەکان کێشە سیاسیەکان چارەسەر بکا؟
٧. ئایا بۆچی باسی سیاسەتی نەتەوەی دەکا، بەڵام دۆستایەتی دەوڵەتی تورک ؟
٨. ئایا بۆچی دژایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا و ھێز بەناوی رۆژئاوا دروست دەکا؟
٩. ئایا بۆچی چاو لە ھێزە تورکیەکانی بامەڕنێ و باشیک دەپۆشێ ، بەڵام دژی لایەنگرانی پەکەکەیە لە شەنگال؟
١٠. ئایا بۆچی دۆستایەتی سعودیە دەکا، بەڵام دژی دەوڵەتی ئێرانە؟
١١. ئایا بۆچی کەرکوک بەدڵی کوردستان دەزانێ، بەڵام دژی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە؟
١٢. ئایا بۆچی بارزانی بەرەمزی نەتەوەیی کورد دەزانێ، بەڵام بادینی دەکاتە زاراوەی خوێندن نەک دروستکردنی یەک زمانی کۆ زاراوەیی؟
١٣. ئایا بۆچی حکومەتی ھەرێم نەوتی کەرکوک دەفرۆشێ، بەڵام تەواوی پەترۆ دۆلاری کەرکوکیەکان نادا؟
١٤. ئایا بۆچی دەیەوێ دەوڵەت رابگەیەینێ، بەڵام موچەی فەرمانبەرانی پێنادرێ؟
١٥. ئایا بۆچی دەیەوێ دەوڵەت رابگەیەنێ، بەڵام تازە بەتازە ھێزی پێشمەرگە بۆ دژایەتی کردنی لایەنگرانی پەکەکە لە شەنگال دەکا بە دوو بەش؟
١٦. ئایا بۆچی دەیەوێ دەوڵەت رابگەیەنێ، بەڵام زەمینە سازی دروستکردنی دەوڵەت ناکا؟
١٧. ئایا بۆچی کاک مسعود بە سەرۆکی کوردستان ناو دەبەن ، بەڵام رێگە نادەن کۆنگرەی نەتەوەی کورد ببەسترێ ؟
ئەمانەو دەیان پرسیاری تر لە مێشکی مندا دەخولێنەوە ھیوادارم وەڵامی پێویست لە سەرکردایەتی پارتی وەربگرمەوە؟

نوێترین نوسینەکانی ئارێز عه‌بدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌