درێژکردنەوە تا کەی..؟!

وتار/ 28/01/2017 654 جار بینراوە

ئارێز عه‌بدوڵڵا

درێژکردنەوە تا کەی..؟!
ئارێز عه‌بدوڵڵا
قەیرانە سیاسی و یاساییەکانی کوردستان کاریگەری زۆر خراپیان کردۆتە سەر باری گوزەرانی خەڵک و پێگەی ھەرێمشیان لە عێراق و ناوچەکەش لاواز کردووە. ئەوەی جێگەی داخە سەرەڕای ئەوەی باسی دەستپێشخەری و ھەوڵی لا بەلای زۆریش دەکرێ کەچی ئاماژەکان بە ئاراستەی پینە و پەردەپۆش کردن دەڕۆن نەک چارەسەری بنەڕەتی. ماوەیەک پێش ئێستا بارزانی دەسپێشخەریەکی راگەیاند کە ئەوە مایەی خۆشحاڵی بوو، بەڵام زۆری نەبرد بێ ئومێدی جارێکی تر خۆشحاڵیەکەی سڕیەوە بەتایبەت دوای چاوپێکەوتنەکەی لە داڤۆس و چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی پارتی بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بەبێ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکە. بێگومان رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی گرنگە و پێویستیشە، بەڵام نابێ ئەو رێککەوتنە بۆ پەردەپۆشکردنی کێشەکان و درێژە دان بێ بەو بارودۆخە نا ھەموارەی کە بەپلەی یەکەم پارتی دروستی کردووە. ئەوەی جێگای سەرەنجە پارتی دەیەوێ بە ھەرشێوەو نرخێک بێ کاک مسعود بە سەرۆکی ھەرێم دابنێتەوە و ماوەکەی بۆ درێژبکاتەوە بەھاوکاری یەکێتیش لایەنە سیاسیەکانی تر پەراوێز تربخا. ئەم بابەتەش ئەگەر بۆ پارتی ئاسای بێ ، بەڵام بۆ یەکێتی نەک ئاسای نیە، بەڵکو ئەگەر سەرکردایەتیەکەی بچێتە ژێر فشارێکی لەو جۆرە ئەوا بەشداریەکی گەورە دەکا لە دروستکردنی ئایندەیەکی زۆر رەش و نەخوازراو. من پێم وایە دانانەوە و درێَژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی ھەرێم دەرمانی دەردان نیە، بەڵکو تەشەنەکردنی دەردەکانمانە، بۆیە باشتر وایە پارتی ھەوڵبدا لەگەڵ ھەموو لایەنە کوردستانیەکان بارودۆخەکە ئاسای بکەنەوە، چونکە قەیرانەکان لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دروست نەبوون تا بەرێککەوتنەوەیان چارەسەر بکرێن، بەڵکو قەیرانەکان رەھەندی نیشتیمانیان ھەیە و ئەبێ لە چوار چێوەیەکی نیشتیمانیش چارەسەر بکرێن. خۆ ئەگەر پارتی ئامانجیشی دانانەوەی کاک مسعود بێ بەسەرۆکی ھەرێم دەکرێ بەرێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و بەرێگایەکی قانونەیەوە بێ نەک بە سەپاندن و خۆ سەپاندن. یەکێتی ئامادەیە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی باج بدا، بەڵام یەکێتیەکان ھەرگیز بە سازش کردن دووبارە کردنەوەی رێگایەکی تاقی کراوەی بێبەر قایل نابن.

نوێترین نوسینەکانی ئارێز عه‌بدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌