نه‌ورۆز

وتار/ 21/03/2017 1509 جار بینراوە

نازم عەبدوڵڵا

نه‌ورۆز
نازام عه‌بدوڵڵا
یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌ كوشنده‌كانی كادێرو ئه‌ندامانی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ی كات له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری پلان وپڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان بن وخۆیان به‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان پیشان بده‌ن وپه‌یامه‌كه‌یان له‌لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست بكه‌ن و به‌ چاو ساغ وڕێپیشانده‌ریانن بزانن، به‌ڵام به‌هۆی خۆخه‌ریك كردن به‌هه‌ندێك بابه‌تی وه‌كو: به‌حه‌رام ناساندنی جه‌ژنی نه‌ورۆزو حه‌رامی وتنی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب...هتد وه‌نه‌قڵكردنی قسه‌ی ئه‌م زاناو ئه‌وكتێب له‌و بارانه‌وه‌، وایان لێ ئه‌كات زیاترله‌ناو گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كه‌یاندا به‌نامۆ ده‌ربكه‌ون خه‌ڵكی له‌مه‌به‌ست وپه‌یامه‌كه‌یان تێنه‌گه‌ن، كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان ده‌قاو ده‌ق پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی قورئان وفه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ درودی خوای له‌سه‌ر بێت، چونكه‌ قورئان وفه‌رموده‌ بیانه‌وێت شتێك قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌شتی بچوك ولاوه‌كیه‌وه‌ ده‌ست پێ ناكه‌ن، دوه‌م ڕێگری له‌هه‌رشتێك بكه‌ن به‌پله‌ به‌ندی و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوئه‌یكه‌ن، باشه‌ چ دژه‌ دینیه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه‌ كوردیش وه‌كو هه‌مو گه‌لانی تری ئاسیای ناوه‌ڕاست وه‌كو جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشای سه‌ری ساڵی كوردی بكه‌ن وئاهه‌نگ وخۆشی بگێڕن؟! هه‌رچی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌ی دونیاهه‌یه‌ جه‌ژنی سه‌ری ساڵیان هه‌یه‌ كه‌سیش ناڵێت حه‌رامه‌ نازانم ئه‌م یاده‌ كه‌له‌دوورو نزیك دژی هیچ بنه‌مایه‌كی ئاینی نیه‌ بۆ ئه‌بێ دژی بوه‌ستن وبه‌ حه‌رام بزانرێت؟!

نوێترین نوسینەکانی نازم عەبدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌