نەورۆزی كوردان بۆتەجێی گومان!

وتار/ 20/03/2017 1289 جار بینراوە

مامۆستا ئه‌حمه‌د قاميشى

نەورۆزی كوردان  بۆتەجێی گومان!

مێژووی نەورۆز زۆركۆنەو دەماودەم هاتووە، تەنانەت لەدوای ئیسلامیش جگە لە(عومەری كوڕی عبدالعزیز)هەندێ‌ لەخەلیفەكانی ئەمەویش ئەو یادەیان گێڕاوە، بەڵام كۆنی نابێتە بەڵگە بەڵكوڕاستی وڕەوایی مەرجە،چونكە مێژووی بت پەرستی زۆرلەوەكۆنترەو نابەجێشە، بناغەی ئەم نەورۆزەدەگەڕێتەوەبۆسەر دەمی فیرعەونەكانی میسر(4700)ساڵ پێش زاین، پێش دامەزراندنی دەوڵەتی مادد،سەرەتا(شن النسیم)یان پێ وتوە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ جولەكەو دواتر بۆ فارسەكان.
(نەورۆز) وشەیەكی فارسیە واتە: ڕۆژی نوێ بەوڕۆژە وتراوەكە (جەمشید)ی پاشای فارسەكان هاتەسەرتەخت و ناونرا ڕۆژێكی نوێ‌ و دوایی جەمشید بە دەستی زوحاك كوژراو هیچیشیان كوردنەبون،داستانی كاوەو زوحاكیش ئەفسانەیە و دورە لەڕاستیەوە.
گریمان ئەگەرشتێكیش لەوبارەوەبوبێ ئەوەسەركەوتنی(كۆرش)ی فارسیەبەسەر (ئیستاگ)ی كۆتاپاشای میدیەكاندا، لەتەفسیری(ابن كپیر:1/258،)وشێخ ئالوسی لە تەفسیری(روح المعان،16/ /461) هاتوە:كاوەی ئەصفەهانی پیاوچاك بووە و سەرلەشكری (ژوالقرنین) بووە!كەواتەفارس بوە،بۆیەناكرێت نەورۆزبەجەژنی نەتەوەی كورد دابنرێ بەلای هەندێكەوە لەسەری ساڵی سۆمەریەوەوەرگیراوە،دواتریش كرا بەیادو بۆنەی گەلانی ڕۆژهەڵات ئەوەبوونەتەوەیەكگرتوەكانیش ساڵی (2010) ئەوەی ڕاگەیاندووهەرئەوساڵەش (ئۆباما)ی سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبای ئاڕاستەی گەلی فارس كردبەوبۆنەوە، هەرچەندە ئێمە دڵسۆزی ئەمریكابوین و ئیرانیش نەیاری بوو بەڵام ئۆباما حیسابی بۆئێمە نەكرد، لەكاتێكدا ئێمەچەندین ساڵە لەزمانی(حەسەن زیرەكەوە) دەڵێن:ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە جەژنێكی كۆنی كوردە بەخۆشی بەهاتەوە!
كە لە بنەمادا پەیوەندی بەكورد و ئیسلامەوەنیە، ئێمەش وەك چاولێكەری كوێرانەلەبەرخاتری خاتران كردمان بەسەری ساڵی خۆمان!گەرقەناعەتیش ناكەی بڕۆلە ناوفارسەكان بڵێ نەورۆز جەژنی كوردەبزانەچۆن خۆت دەبینیەوە،بەڕاستی چەواشەكردنی مێژوە،كەئێمەخۆمان بە(میدیاوكەیخوسرەو)ببەستینەوە مێژوی شارستانی هەزاران ساڵەی باپیرانی خۆمان لەیادبكەین كەلەپێش لۆلۆیەكان وگۆتیەكان وماددە كانەوەهەركوردبوین و هەر كورددەبین، خوابەكوردی دروستی كردوین نیعمەتی خوایە،
جگەلەوانەش خۆشوبهاندنەبەبێبڕوایان كە پێغەمبەری پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی(مَن تشبَه بقَوم فهومِنهم)(رواه ابو داود)
واتە:هەركەسێك خۆی بە قەومێك بچوێنێ ئەوائەوكەسەلەوانە،چاولێكەری دەردێكی كوشندەی كۆمەڵ گای كوردەواریمانە! بەتایبەت مێژووی ڕەسەن و پەسەنی هەزارساڵەی موسڵمانەتیمان كەدوورەلەگومڕایی و لادان،چونكە پەیامەكەجیهانیەوبۆ هەموانەكەلەگاوانی كوردیەوە(جابان) پەڕەیەكی تازەی مێژوی كوردی موسڵمانی هەڵدایەوە، نەورۆزوەك مەشخەلێكی شۆڕشی نەتەوەی بەكار هێنراوە بۆئامانجی دیاریكراودوای سەركەوتنی شۆرشەكان وەدوای دەركەوتنی ڕاستیە مێژوییەكان ئەم جۆرە بۆنانەكاڵ بونەوەوبون بەڕوكەش سەڕەڕای پشتگیری وپڕوپاگەندەی بەهێزی میدیاكانیش چونكە بنەمای زانستی ومێژوییان جێگەی گومانە، تاگەیشتە ئەوەی ساڵی(2000) هەیكەلی كاوەی ئاسنگەركەهێمای ئازایەتی وبەرخۆدان بوولەسلیمانی لابرا كەمەترێك لەفلكەی گرتبو،

ئێستاش ئەوەی كە ماوە نەورۆزكراوە بەسەرەتاو هێمای بەهار.. چونەدەرەوە لەشار..بۆسەیران وگەشت وگوزار.. بۆ ڕەشبەڵەك و شایی نالەبار.. بۆپۆشینی بەرگی كوردی وەك پاروپێرار!
سەبارەت بەئاگریش لەكۆندا بەپیرۆزوهێمای ڕوناكی و سەركەوتن دانراوە، بەتایبەت لەمێژوی فارسە ئاگرپەرستەكانی كۆندا، لەئێستادا داگیرساندنی مۆمە، بەڵام خەڵكی ئێمەبەونیەت و مەبەستەنەیكردۆتەوە بەڵكو بەلایانەوە هێمای سەركەوتن و نیشانەی بەهاربوە،بەهیوای بەهاری خۆشی وشادی بۆهەرچوارپارچەی كوردستان بەئازادی .

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئه‌حمه‌د قاميشى

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌