1/ 12 ڕۆژی جیهانی ئەیدز
وتار/
01/12/2016
740 جار بینراوە
مامۆستا ئهحمهد قاميشى
1/ 12 ڕۆژی جیهانی ئەیدز
مامۆستا ئهحمهد قاميشى
ئەیـدز دەردێكی بێدەرمانە,كەلەڕێگەی ڤایرۆسی(HIV) مرۆڤ توشی دەبێت وبەهۆیەوە
سیستەمی بەرگری لەش لەبەرانبەرنەخۆشیدا تێك دەدات،ئەم پەتاكوشندەیەلە(1/12/981)لەئەمریكا
دۆزرایەوە،(لەوڵاتی نێربازوزیناكاران) ڤایرۆسی ئەم پەتایەساریەوزووبڵاودەبێتەوەونەمانی
بەرگری لەشی لێدەكەوێتەوە،بۆیە توشبوانی لە(40)ملیۆن تێپەڕی كردووەو(25)ملیۆن گیانیان
لەدەستداوە كە(26)ملیۆن لەوچلەلەكیشوەری ئەفریقیایەو(15)ملیۆن مناڵی هەتیوكردووە!ڕۆژی
(14)هەزاركەس دەیگرێتەوەكەزۆربەیان مناڵ وهەرزەكارن، (80./.)ی توشبوانی ئەم نەخۆشیەلەڕێگەی
سێكسی ناشەرعیەوە دووچاری بوون،بەتایبەت كرداری سێكسی لەگەڵ كەسانی جیا جیاوجوتبونی
پیاولەگەڵ پیاو(نێربازی) یان پیاولەگەڵ ئافرەت لەڕێگەی كۆمەوە یان جوت بون لەگەڵ
ئالودەبوانی ماددەهۆشبەرەكان،سەیری كتێبی (تەندروستی وژیان)لاپەڕە(95ـــ96)بكە لەبڵاوكراوەكانی
یونسێفەوكەهیچ پەیوەندیشی بەئیسلامی ودینەوە نیـە بەزمانی حاڵ ومەقاڵ هاواردەكات
ودەڵێت ئەوەدەرهایشتەكانی پەتای عەولەمەودامێن پیسیەو گەرلەناوم نەبەن لەناوتان دەبەم،خۆتان
دەڵێن خۆپاراستن چاكترە لەچارەسەركردن،ئەی بۆچی واناكەن؟بۆلەپێناوهەواوئارەزووبازرگانیدامرۆڤەكان
قڕدەكەن؟!،لێرەدا ئەگەرسەرنج بدەین لەهۆكارەكانی توشبونی ئەم پەتایە كەلەناوئەوكتێبەدایە،گەورەترین
وانەوپەندە بۆ سەلماندنی ڕاستیەكانی دین وگەورەیی ئیسلام،كەسەرجەم ئەوشتانەی حەرام
كردووە كەوەك هۆكاری توشبون بەم پەتایە لەوكتێبەداباسی لێكرایە!قورئانی قسەلەجێ لە
سورەتی ئیسرا/ئایەتی(32)ئاگادارمان دەكاتەوە كەدوربكەوینەوەلەپێشەكیەكانی زیناودامێن
پیسی چ جای زینا كەلەتاوانەگەورەكانەوسزای ڕەجم وحەددی بۆداناوە،تاوەكوشیرازەی خێزان
تێك نەچێت وكۆمەڵگا پاك وحەیاوناموس پارێزراوبێت،دەیان ئایەت وفەرمودەلەوبارەهەن كەهانمان
دەدەن بۆئەوەی بەڕاستی و بەكردەوە مرڤانەبژین جیاوازلەژیانی ئاژەڵان كەبەرپرسیارنین،
تەنانەت غیرەتی ئاژەڵانیش زیناوتێكەڵاوی نادرووست قبوڵ ناكەن جگە لەبەراز كەئەویش
حەرامكراوە،خۆتان زۆرجاركۆتر وچۆلەكەتان بینیوە كە پارێزگاریان لەمیینەكەی خۆیان
كردووەلەوەی كەیەكیكی ترلەگەڵیداجوت بێت!سەرجەم حەرامكراوەكان بۆبەرژەوەندی ژیان
وژیاری مرۆڤەكانەوەك (ماددەهۆشبەرەكان،بەراز،زینا،...) ڕۆژگار سەلماندی كەدەردوبەڵاو
پەتا كوشندەكان لەئەنجامی بێفەرمانی خوایە، سەرچاوەی گرفت وقەیرانە كانیش ئەوروپاو
ڕۆژئاوایە،ئیتركاتی ئەوە هاتووەكەدڵنیابین لەڕاستی وچاكی وپاكی ئیشلام وگەڕانەوەبۆ
گوێڕایەڵی فەرمانەكانی پەروەردگار،نەك بەندایەتی هەواوئارەزوی نابەجێ، بە خوێندنەوەی
وردوزانستی بۆهەركام لەئایدزوئەنفلۆزای بەرازوقەیرانەسیاسی وكۆمەڵایەتیەكان دەردەكەوێ
كەئیسلام ئارامی وتەندروستی وپێشكەوتنەوپارێزەری ژیانی مرۆڤــەكانە.
موعجیزەیەكی زانستی:
(ئۆراڵ سێكس) دەبێتەهۆی توشبون بەشێرپەنجەی گەروو!
ئەوەناونیشانی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیەكەلەزانكۆی
ئۆكسفۆردئەنجام دراوەولەگۆڤاری شێر پەنجەناسیدابڵاوكراوەتەوە،كەنەخۆشیەكەلەمژینی ئەندامی
ڕەگەزیەوەدەگوازرێتەوەوبەهۆی ڕەگەزبازیەوەدوچاری دەبن،وەك دەبینن ودەبیستن لەبانگەشەی
نێربازی كەدەرهاویشتەی فیكری(جێندەرە)وسیفەتی قەومی لوتەوهی سەردەمی نەفامیە! كەهەموئەمانە
ئیسلام حەرامیكردوەبەخاتری بەرژەوەندی دنیاودواڕۆژیان،(سبحان الله) لەگەورەیی ئەم
دینەلەهەر بوارێكەوەسەرنجی بدەی موعجیزەیە! سەنج بدەكەئێستابەمەلاین خەڵك دوچاری شێرپەنجە
بون ویان لەناوچون،خۆئەگەرنەگەڕێنەوەهەرخۆیان زەرەد دەكەن(فلاتاس علی القوم لفاسقین)
ســــەرچاوەكتێبی تەندروستی وژیان/ یونسێف ..HEAITH
AND LIFE
نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئهحمهد قاميشى
-
مامۆستا ئهحمهد قاميشى
28/06/2017
-
مامۆستا ئهحمهد قاميشى
20/03/2017
-
مامۆستا ئهحمهد قاميشى
01/12/2016