شەهیدانی گوردانی شوان بێنازترین قوربانیانی هەڵەبجە
وتار/
17/03/2017
1088 جار بینراوە
عەلی مەحمود محەمەد
شەهیدانی گوردانی شوان بێنازترین قوربانیانی هەڵەبجە
عەلی مەحمود محەمەد
لێرەدا باسی چۆنییەتی روداوەكەو غافڵگیركردنیان و ئاگادارنەكردنەوەیان لە هێرش بۆ سەر هەڵەبجە ناكەم , كە ئەم
پۆلە پێشمەرگەیەیان كردە پاروی چەوری كۆماری
ئیسلامی ئێران , , ئەوەم لە بابەتێكی ورو درێژی دیكەدا باس كردووە, هەموو دەیسەلمێنن كە پێشتر لە هێرشە هاوبەشەكەی پێشمەرگەكانی ( ینك ,پدك ,
حسك , بزوتنەوەی ئیسلامی و مەجلس ئەعلا) ئاگادار نەكراونەتەوە , لێرەدا تەنها دەمەوێت باسی مەغدوری ئەم 72 شەهیدەی گوردانی شوانی سەر
بە هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە تاوانی هەڵەبجە بكەم ,
كە تا هیچ حیسابێكیان بۆ نەكرا , نە لە ریز
بەندی ناوی شەهیدانی تاوانی هەڵەبجە , وە نە
لە قەرەبووكردنەوەیان و بە شەهید ناسینیان , وە نە لە دادگای تاوانەكانی عێراقی
بە قوربانیانی جینۆساید , بگرە لە دادگای فرانس ڤان ئانرات لە هۆڵەنداش بەهەمان شێوە
مانەوە , بە فەرمیش لە باشوری كوردستان نە مۆنمێنتی یاداوەریان بۆ دروستكراوە , نە لە رۆژی گیان بەختكردنیان یادیان كراوەتەوە , نە داوای لێبوردنیان لێكراوە , نە
روفاتەكانیان دراوەتەوە بە كەسوكاریان .
لە دادگای تاوانەكانی عێراقی زۆر هەوڵمدا لە گەڵ كاك حاكم كامیل كە دۆسیەكە بجوڵینێت
, هەنگاویشی نا, دواتر لە خودی دادگاكە ستۆپی پێكراو باسی لێنەكرا, ئەوە نییە پارێزەرانی
دۆسیەكەش قسەیەكی لەسەر بكەن, هەرچەندە لەو
ماوەیە چەندین بانگەوازمان كرد , لێ لەبەر
ئازاد نەبوونی دادگاكە و پرۆفیشیناڵ بوونی وە هژمۆنیای كۆماری ئیسلامی بەسەر دادگاكەوە , دۆسیەكەیان تەنها چووە ئەرشیفی
دۆسیەكەوە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە , لە
دادگای فرانس ڤان ئانراتیش كاك مستەفای بەهەمنیم بردە لای داواكاری گشتی , وەلێ ئەوان نایان ویست لەو دۆسیەیە ئێران بگلێتە ناو
تاوانەكانەوە , بۆیە بەهەند وەریان نەگرت , پارێزەری قوربانیانیش هاوكات پارێزەری
خودی كۆماری ئیسلامیش بوو بۆ دۆسیەكە ئیتر
لەوێشەوە هیچ ناكرا .
بۆیە تا ئەم چركە ساتە قوربانیانی گوردانی شوان , كە بەشێكن لە شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی هەڵەبجەی ( لایەنەكانی ینك و پارتی و بوتنەوەی ئیسلامی و سۆسیالست و مەجلس ئەعلا و كۆماری ئیسلامی ئێران) , هیچ قەرەبویەك نەكراونەتەوە
چ مادی وە مەعنەویش , تەنانەت زۆر جاران سەركردەكانی ئەوكاتیان خۆیان دەبوێرن لەوەی راستییەكانیش
باس بكەن .
لە یادی 29 ساڵەی ئەم تاوانە جێی خۆیەتی ئاوڕێك لەو
قوربانییە بێ نازانەی گوردانی شوان بدرێتەوە , بە شەهید بناسرێن و لە ریزی شەهیدانی
هەڵەبجە بنوسرێن , كێلی رەمزیان لە ناو قەبرستانی شەهیدانی هەڵەبجە بۆ دروست بكرێت,
هاوكات پارتە بەشدارەكانی ئەوكاتی ئۆپەراسیۆنەكە بە فەرمی داوای لێبوردن بكەن .
نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد
-
عەلی مەحمود محەمەد
30/04/2021
-
عەلی مەحمود محەمەد
14/04/2021
-
عەلی مەحمود محەمەد
29/01/2020
-
عەلی مەحمود محەمەد
04/09/2018
-
عەلی مەحمود محەمەد
31/08/2018
-
عەلی مەحمود محەمەد
27/08/2018